ئێسپێرانتۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب خاوێنکردن و ڕێکخستنەوە
شائەمراز
ھێڵی ٢:
'''ئێسپێرانتۆ''' بەناوبانگترین و فرەبەکارھێنترین زمانی نێوەنەتەوەیی دەستکردە کە بۆ یەکگرتووکردنی زمانەکان لە نێوان گشت خەڵکی دنیادا دروست کراوە بەئامانجی ئەوەی کە ببێتە زمانێکی دووەمی بۆ ھەمووکەسی جیھان. ئەم زمانە لە ساڵی [[١٨٨٧]] زایینیدا لە لایەن [[لودڤیگ زامێنھۆف]]ـی پۆڵەندی بەئاین جولەکە دروستکراوە. زامێنھۆف سەرەتا زمانەکەی ناونا ''''La Internacia Lingvo'''' کە بەواتای (زمانە نێودەوڵەتیەکە)ـدێت بە زمانی ئێسپێرانتۆ، بەڵام ھەرزوو خەڵک دەستیکرد بە ناوھێنانی بە ئێسپێرانتۆ کە بەواتای (ئەو کەسەی کە ھیواخوازە)ـدێت.
 
قسەکەرانی ئەم زمانە بەسەر ھەموو جیھاندا دابەشبوون کە وڵاتە گەورەکانیش لەخۆدەگرێت، بەڵام ھیچکەس نازانێت کە بەتەواوی چەند کەسن. زۆربەی سەرچاوەکان دەڵێن کە لەنێوان چەند سەد کەس بۆ دوو ملیۆنمیلیۆن کەسن. تەنانەت نزیکەی ٢٠٠٠ قسەکەری ڕەسەن ھەن کە زمانی دایکیانە و ھەر لە منداڵیەوە بەم زمانە قسەیان لەگەڵکراوە. بەمەش ئێسپێرانتۆ دەبێتە فرەبەکارھێنەرترین زمانی دەستکرد لەھەموو جیھاندا. ئێسپێرانتۆ خاوەنی ئاڵا و سرودی خۆشیەتی.
 
ئێسپێرانتۆ ئامانجەکەی ئەوەبوو کە زمانێکی ئاسانبێت تا ھەمووکەس بەکاتێکی کەم فێریبێت و خۆشی لێببینێت، ، بەم مەبەستەش ڕێزمانێکی ئاسان و جێگیری بۆ دروستکراوە و پیتی ناو وشەکانیشی ھەمیشە ھەمان دەنگیان ھەیە. و وشەکانی بە پێشگر و پاشگر چەندین وشەی تریان لێ دروست دەکرێن. تەنھا بە زانینی ٣٠٠٠ چاوگ دەتوانیت ٢٠٠٠٠ وشەی تر دروستبکەیت کە یەکسانە بەژمارەی ئەو وشانەی کە زۆربەی ئینگلیزە ڕەسەنەکان دەیزانن لەزمانی خۆیاندا. ئاسانی ئەم زمانە بەڕادەیەکە کە فێربوونی پێویستی بە نزیکەی ١٥٠ کاتژمێر ھەیە، ئەمە لەکاتێکدا کە ئینگلیزی ١٥٠٠ و ئەڵمانی ٢٠٠٠ کاتژمێریان دەوێت.
 
{| class="wikitable"
ھێڵی ٢٤٧:
 
== سەرچاوەکان ==
* [http://en.wikipedia.org/wiki/Esperanto ویکیپیدیای ئینگلیزی]
* [[:simple:Esperanto|ویکیپیدیای ئینگلیزی سادە]]
* [https://www.youtube.com/watch?v=ZJWVOkdWQAs&t=399s <nowiki>Esperanto Explained [Youtube]</nowiki>]
* [https://www.youtube.com/watch?v=bLx5hLag6WQ&t=239s <nowiki>Esperanto Alphabet And Pronounciation [Youtube]</nowiki>]
 
== بەستەری دەرەکی ==
ھێڵی ٢٥٦:
 
[[پۆل:زمانە دەستکردەکان]]
[[پۆل:ئێسپێرانتۆ| ئێسپێرانتۆ]]