ویکیپیدیا:بۆ دەبێ ھەژمار دروست بکەم؟: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز نوێکردنەوەی بەستەرەکان (ئئێستا زۆربەیان لێرەدا دروستکراون)
 
ھێڵی ٢٤:
ئەگەر [[Special:UserLogin/signup|ھەژمارێک درووستبکەی]]، دەتوانی [[ویکیپیدیا:سیاسەتی ناوی بەکارھێنەر|ناوێکی بەکارھێنەری]] بۆ خۆت ھەڵبژێری بە مەرجی ئەوەی لەبەردەستدا بێت و تاک بێت. کاتێ لەژوورەوە بیت و دەستکارییەک دەکەی، ئەوە دەلکێ بەو ناوەوە. ئەمە بەو مانایە کە تەواوی کرێدیتی بەشدارییەکەن بۆ بەکارھێنەر دەمێنێتەوە (ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەگەر لەژوورەوە نەبیت، دەستکارییەکان بەناوی ناونیشانێکی ئای-پی دەلکێن). ھەروا دەتوانی بە کرتەکردنەسەر "بەشدارییەکانم" لە سەرەوە لای چەپ، ھەموو بەشدارییەکانت ببینی؛ تەنھا کاتێ لەژوورەوە بیت ئەو بەستەرە بەرچاوت دەکەوێ.
 
دەبیتە خاوەن پەڕەیەکی تایبەت بە خۆت، کە [[ویکیپیدیا:پەڕەی بەکارھێنەر|پەڕەی بەکارھێنەری]] ناوە، ئەو شوێنەی کە دەتوانی پوختەیەک سەبارەت بە خۆت بنووسی. لەکاتێکدا کە [[ویکیپیدیا:ویکیپیدیا چی نییە#ویکیپیدیا پیشکەشکەری خزمەتگوزارییە سەرھێڵەکان نییە|ویکیپیدیا خزمەتگوزاریی تۆمارکردنی ماڵپەڕ]] نییە، دەتوانی لەوە سوودوەربگریت بۆ ناساندنی خۆت یا کۆکردنەوەی ئەو شتانەی لالات بەنرخن، وەک وێنەکانی سەر ویکیپیدیا یان وتارەکان.
 
دەبیتە خاوەن پەڕەیەک لێدوانی تایبەت بە خۆت کە [[یارمەتی:بەکارھێنانی پەڕەکانی وتووێژ|لێدوانی بەکارھێنەری]] ناوە و دەتوانی بۆ پێوەندی لەگەڵ کەسانی دیکە سوودی لێوەربگریت. کاتێ کەسێک شتێک لەوێدا بنووسێت ئاگادار دەکرێیتەوە. ئەگەر بڕیارتدا کە ئیمەیل دیاری بکەی، ئەوە بەکارھێنەران دەتوانن جگە لە پەڕەی لێدوان، ئیمەیلت بۆ بنێرن. ناونیشانی ئیمەیلەکەت نەناسراو دەبێت و کەس نازانێ چییە.