ویکیپیدیا:تکایە بەکارھێنەرە تازەکارەکان مەتۆقێنن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٧
ھێڵی ٧:
==تکایە بەکارھێنەرە تازەکارەکان مەتۆقێنن==
* ئەوە لە بەرچاو بگرن کە بەکارھێنەرە نوێکان بۆ ویکیپیدیا ھەم پێویست و ھەم بە کەڵکن. بە پاڵپشتی کردنی بەکارھێنەرە تازەکان دەتوانین زانیارییەکانی ناو ویکیپیدیا زیاتر پەرە پێ بدەین و بەربڵاوتری بکەین. ھەروەھا بێلایەنییەکەی بپارێزین و نرخی زیاتر و زیاتر بکەین. لە ڕاستیدا، دەرکەوتووە کە بەکارھێنەرە تازەکان زانیاریی تازە بە ویکیپیدیا زیاد دەکەن، لە کاتێکدا کە [[ویکیپیدیا:بەڕێوەبەران|بەڕێوەبەرەکان]] زیاتر سەرقاڵی چاکسازیی و پاراستنی وتارەکان، دانانی داڕێژە و گەڕانەوەی دەستکارییەکانن.
* ئەوەتان لە بیر بێت کە ئامۆژگاری و دروشمی ئێمە بۆ تازەکارەکان ئەوەیە کە '''[https://en.wikipedia.org/wiki/Wikipedia:Be_bold نەترس بە]'''. ئەوەتان لە بیر بێت کە: '''کورد وتوویە سوار ھەتاکوو نەگلێ قەت نابێ بە سوار'''.

{{وتە|ئێمە کۆمەڵێک ڕێسا و ستانداردمان ھەیە، بەڵام ئەمانە نابێت بە جۆرێک بە کار برێن کە تەواوی ڕیسی بەکارھێنەرە تازەکان بکاتەوە بە خوری و دڵساردیان بکاتەوە. ھەر بەکارھێنەرێکی تازە لەگەڵ خۆیدا کۆمەڵێک بیرۆکە و داھێنانی تازەی ھەیە کە دەتوانێت ویکیپیدیا و کۆمەڵگاکەمان بەرەو باشتر بوون ببات. ڕەنگە لە بڕێک شوێندا بتوانین ستانداردەکانمان نوێ بکەینەوە یان پەرەیان پێ بدەین. لەوانەیە ئەوەی کە بەکارھێنەرە تازەکە دەیکات و ئێمە بە '''ھەڵە'''ی دەزانین لە داھاتوودا یارمەتییەک بێت بۆ ویکیپیدیا. بۆ ماوەیەک چاودێریی بەکارھێنەرە تازەکان بکەن و ئەگەر پێویست بوو، لێیان بپرسن کە دەیانھەوێت چی بکەن و هەوڵ بدەن یارمەتییان بدەن.}}
 
==چۆن وریا بین کە بەرکارھێنەرەکان نەتۆقێنین؟==