٠ (ژمارە): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھەندێک سەرچاوە
ھێڵی ١٣:
{{Ltr/end}}
== مێژوو ==
یۆنانییەکان یاساخیان کردبوو، ھیچ ماتماتیکناسێک جورئەتی باسکردنی نەبوو. لای ئەرستۆ، سفر و فەزای بەتاڵ زۆر پەیوەست بون پێکەوە، ئەرستوو چونکە دژی ئاسمانێک بوو کە بەتاڵ بێت بۆیە دژی سفر بوو.<ref>{{Cite web |url=http://yaleglobal.yale.edu/about/zero.jsp |title=The History of Zero |last=Wallin |first=Nils-Bertil |date=19 November 2002 |website=YaleGlobal online |publisher=The Whitney and Betty Macmillan Center for International and Area Studies at Yale. |access-date=September 1, 2016 |deadurl=yes |archiveurl=https://web.archive.org/web/20160825124525/http://yaleglobal.yale.edu/about/zero.jsp |archivedate=25 August 2016 |df=dmy-all }}</ref> شارستانیەتی ماییەکان لە مەکسیکۆ سفریان وەک ھێمایەک بۆ ھیچێتی بەکارھێنا.<ref>{{cite news |last=Mortaigne |first=Véronique |url=https://www.theguardian.com/culture/2014/nov/28/mayan-civilisation-paris-exhibition |title=The golden age of Mayan civilisation – exhibition review |work=[[The Guardian]] |date=November 28, 2014 |deadurl=no |archiveurl=https://web.archive.org/web/20141128222215/http://www.theguardian.com/culture/2014/nov/28/mayan-civilisation-paris-exhibition |archivedate=28 November 2014 |accessdate=October 10, 2015}}</ref> دوایی، یەکەم ماتماتیکناس، کە پەتلیمۆس بوو، لە ئەسکەندەرییەی میسر، لە سەدەی دوی زاینیدا وەک فەلەکناسێکی بلیمەت ھاتە سەرتەخت و لە ژێر کاریگەری شارستانیەتی گەورەی بابلییەکاندا ئاشنایەتی لەگەڵ چەمکی سفردا پەیدا کرد و سفری بەکارھێنا بۆ جیاکردنەوەی ٧٥ لە ٧٠٥ پەتلیمۆس بە دامەزرێنەری مۆدلی جیومەترییانەی چەقە خۆری ھەژماردەکرێت و سیستەمەکەی ھەتا سەدەی شازدە برەوی ھەبوو، ئەویش کە کۆپەرنیکۆس ھات و سیستەمەکەی ھەڵوەشاند.
لە سەدەی ھەوتەمدا بوو کە ماتماتیکناسێکی گەورەی ھندی ناوی براھماگوپتا بوو سفری وەک ژمارە بەکارھێنا و گوتی کۆی ژمارەیەکی پۆزەتیڤ و سفر دەکاتە ژمارەکی پۆزەتیڤ، کۆی سفر و سفر دەکاتە سفر. ئەم شتانە لە رۆژگاری ئێستادا زۆر ئاسایین، بەڵام لە قۆناخی پەرەسەندنی زانستدا جۆرە شۆڕشێک بوون لە بواری بیرکردنەوەی مرۆڤدا. براھماگوپتا توانی سیستەمی ھیند و عەربی دابمەزرێنێت، کە بۆ یەکەم جار ژمارەی سفریشی لەخۆگرتبوو. لە ڕاستیدا ئەمە وەک شۆرشێکی ماتماتیکی لە ڕێگای بەغدادوە، کە پایتەختی زانست بوو لە سەردەمی موعتەسەم بیللادا و لە بە ھۆی ئاینیی ئیسلامەوە گواسترایەوە بۆ ئەوروپا، ئەویش کاتێک کە فیبۆناچی، کە ناوە ڕاستییەکەی لیۆناردۆی پیزایی بوو، وەک نوێنەری بازرگانانی ئیتالیا ڕویکردە مەغریب بۆ بازرگانی و لەوێ فێری عەرەبییەکی زۆر نایاب بوو، سەرەنجام گەڕایەوە و لە ساڵی ١٢٠٢ دا (پەڕتووکی ژماردن) بڵاوکردەوە کە سیستەمی ژمارەیی ھیند و عەربی لە خۆگرتبوو. ئیتر لێرە بەدواوە، ژمارەکانی ١ ٢ ٣ ٤ ٥ ٦ ٧ ٨ ٩ ٠ جێگایان بە ژمارە ناقۆڵاکانی رۆمانی لێژکرد و بووە سیستەمی زاڵ و باو.
لە سەدەی دوازدەدا، ماتماتیکناسێکی تری ھیندی، کە ناوی ڤاسکارا بو، گوتی ئەگەر ھەر ژمارەیەک دابەشی سفر بکرێت ئەوا دەکاتە [[ناکۆتا]]. ئەمەش بۆ خۆێ گۆڕانێکی نوێی تر بوو لەمەڕ سفر و پەیوەندی بە ناکۆتاوە، بۆچی دەکاتە ناکۆتا. گومانی تێدا نییە ئەگەر ژمارەیەک دابەشی ژمارەیەکی ئێجگار بچکۆلە بکەین ئەوا ژمارەیەکی زۆر گەورەمان بۆ دەردەچێت. خۆ ئەگەر ژێرە زیاتر بچوک بکەینەوە ئەوە ئەنجامەکە گەورەتر دەبێت ھەتا دەگەینە ژمارەیەک کە زۆر نزیک دەبێت لە ناکۆتاوە. چەمکی ناکۆتا یەکێکی ترە لە چەمکە ھەرە ئەفسوناوییەکانی تری ماتماتیک.
ئێستا سفر لە ھەموو بوارێکدا ڕۆڵی خۆی ھەیە، [[پلەی گەرما]]، سەعاتی سفر و چەندەھای تر. ئەمڕۆ ماتماتیک بە بێ بوونی سفر ناتوانێت پێش بکەوێت.
 
==سەرچاوەکان==
{{سەرچاوەکان}}
{{ژمارە-کۆلکە}}