فەیسبووک: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
داڕێژە
پاقژ
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
ھێڵی ٢٤:
|تێبینییەکان =}}
 
'''فەیسبووک''' (بە [[زمانی ئینگلیزی|ئینگلیزی]]: Facebook)، ماڵپەرێکی [[تۆڕی کۆمەڵایەتی|تۆڕێکی کۆمەڵایەتی]] سەرھێڵە بارەگاکەی لە (مینلۆپاڕک، کالیفۆرنیا) یە، ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە لە ٤ی شوباتی ٢٠٠٤ بڵاوکرایەوە لەلایەن [[مارک زوکەربێرگ]] و بە ھاوشانی لەگەڵ ھاوڕێکانی لە[[زانکۆی ئۆکسفۆردھارڤارد|زانکۆی هارڤارد]] ئەوانیش بریتی بوون لە [[Eduardo Saverin]], [[Andrew McCollum]], [[Dustin Moskovitz]] وە [[Chris Hughes]]. مارک زوکەربێرگ و ھاوڕێکانی لەسەرەتادا تەنھا چەند ئەندامێکی کەمیان ھەبوو لە ماڵپەڕەکەیان کە ئەوانیش بەشێکیان لە زانکۆی ئۆکسفۆرد بوون، بەڵام دوایی ماڕک ئەم پڕۆژەیەی درێژە پێدا و گواستیەوە بۆ [[زانکۆی بۆستن]]. ماڕک ھەوڵیدا یارمەتی ھاوڕێکانی بدات لە ھەردوو زانکۆکە بۆ ئەوەی ڕازیان بکات کە ببن بە ئەندام لە ماڵپەڕەکەی و بەمشێوەیەش زۆرترین کەس بکات بە ئەندام، سەرەنجام ئەوانیش ڕازیبوون و چەندەھا کەسی تری نزیکیان بانگێشت کرد بۆ ئەوەی ببن بە ئەندام لە فەیسبووک. ماڕک لەو کاتەدا چەند یاسایەکی دانا یەکێکیش لەو یاسایانە دەیگوت کە نابێت کەسی خوار ١٣ ساڵی ببێت بە ئەندام لە فەیسبووک چونکە ماڕک پێی وابوو کە بەم شێوەیە دەتوانێت ئەندامی زیاتر کۆبکاتەوە، ناوی فەیسبووک لە گفتوگۆیەک دۆزرایەوە لە زانکۆی ئەمەریکا بەھاوشانی لەگەڵ ھاوڕێکانی تری ماڕک.
دوای خۆتۆمارکردن لە فەیسبووک، بەکارھێنەر دەتوانێت ھەژماری کەسی دروست بکات، وە بەکارھێنەری دیکە بکات بە ھاوڕێی، نامە بگۆڕێتەوە، نووسین و وێنە و ڤیدیۆ بڵاوبکاتەوە، ھەروەھا لە نووسین و وێنە و ڤیدیۆ ھاوبەشی بکات، ئاگانامەی پێ دەگات لەکاتی گۆڕانکاری ھاوڕێکانی لە ھەژماری تاکەکەسی. بەکارھێنەر دەتوانێت شتی زیاتریش بکات لەوانە بچێتە پاڵ گرووپێک، دەتوانێت تایبەتمەندی بدات بە ھاوڕێکانی وەک (ئەمە لەگەڵ من کار دەکات)، (ھاوڕێی خۆشەویست) و ھی تر. فەیسبووک لە حوزەیرانی ٢٠١٤ زیاتر لە ١٫٣ بلیۆن بەکارھێنەری چالاکی ھەبووە. فەیسبووک ساڵانە پێداچوونەوە بۆ یاساکانی دەکات بۆ ئەوەی زیاتر بەھێزتری بکات.
 
== مێژوو ==
 
[[File:MarkZuckerberg-crop.jpg|thumb|مارک زەکەربێرگ، دامەزرێنەری فەیسبووک]]
[[مارک زەکەربێرگ]] ھەڵسا بە دروستکردنی پڕۆگرامێک بەناوی Facemash لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣ کاتێک خوێندکاری ساڵی دووەم بوو لە [[زانکۆی ھارڤارد]] بەبەکارھێنانی ڕەنگێکی سووری تۆخ. دوای ئەوە زوکەربێرگ دەستی کرد بە نووسینی کۆد بۆ ماڵپەڕە نوێکەی لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٤ بەھاوشانی لەگەڵ چەند ھاوڕێیەکی کە شارەزا بوون لە داڕشتنی کۆد، و دوای ئەوەی تەواوی کرد لە ٤ی شوباتی ٢٠٠٤ ماڵپەڕەکەی بڵاوکردەوە بەناوی '''TheFacebook''' لەسەر دۆمەینی www.thefacebook.com،com. دوای شەش ڕۆژ لە بڵاوبوونەوەی ماڵپەڕەکەی، بەڕێوەبەرانی [[زانکۆی ھارڤارد]] زوکەربێرگ-یان تۆمەتبارکرد بەوەی کە ئەوانی ھەڵخەڵەتاندووە و زوکەربێرگ گوتوویەتی کە خەریکی پڕۆژەیەکە بۆ دروستکردنی ماڵپەڕێک بۆ [[زانکۆی ھارڤارد]]. دواتر بەڕێوەبەرانی زانکۆکە داوایان کرد لەجیاتی ئەوەی زوکەربێرگ ماڵپەڕەکەی تەواو بکات، یارمەتی ئەوان بدات و ماڵپەڕێکیان بۆ دروست بکات، بەڵام زوکەربێرگ ڕازی نەبوو بەمە و دەیویست ماڵپەڕەکەی فەیسبووک تەواو بکات، دواتر بەڕێوەبەرانی زانکۆی ھارڤارد سکاڵایان لەسەر زوکەربێرگ تۆمارکرد و سەرەنجام زوکەربێرگ بەبڕی ٣٠٠ میلیۆن دۆلار سزادرا. لەساڵانی دواتردا زوکەربێرگ گرنگیەکی زۆری دا بە فەیسبووک و بەردەوام لە پەرەسەندن دابوو چەندەھا ھاوڕێی زوکەربێرگ لە زانکۆکان ئامادەیی خۆیان دەڕبری کە یارمەتی بدەن، لەو کاتەدا تەنھا قوتابیانی زانکۆی ھارڤارد دەیانتوانی ببن بە ئەندام لە فەیسبووک، بەم شێوەیە زیاتر لە نیوەی خوێندکارانی زانکۆکە بوون بە ئەندام لە فەیسبووک.

=== سەرەتا ===
دوای ئەوە ھەر یەک لە Eduardo Saverin (شارەزای بازرگانی)، Dustin Moskovitz (پڕۆگرام داڕێژەر)، Andrew McCollum (شارەزا لە گرافیک)، لەگەڵ Chris Hughes چوونە پاڵ زوکەربێرگ بۆ ئەوەی یارمەتی بدەن لە بەرەوپێشبردنی فەیسبووک. لە ئاداری ٢٠٠٤ فەیسبووک بڵاوبۆوە لە زۆر لە زانکۆکانی Columbia, Stanford, وە Yale. دوای ئەوە لە زانکۆکانی Ivy League بڵاو بوویەوە، بەھەمان شێوە لە زۆر لەزانکۆکانی Boston University, New York University, MIT وە چەندەھا زانکۆی تر لە [[کەنەدا]] و [[ئەمەریکا]] بڵاو بوویەوە.

=== گەشەسەندن ===
لە ناوەڕاستی 2004، شۆن Sean Parkerپارکەر (ڕاوێژکاری ناڕەسمی زوکەربێرگ) بوو بە سەرۆکی کۆمپانیای فەیسبووک. لە حوزەیرانی ٢٠٠٤ فەیسبووک شوێنی کارکردنی گواستەوە بۆ Paloپاولۆ Alto,ئاڵتۆ، Californiaکالیفۆرنیا. دوای ئەوە فەیسبووک یەکەم وەبەرھێنانی کرد بە ھاوشانی لەگەڵ جێگری دامەزرێنەری PayPal (پەیپاڵ) Peter Thiel. لە ساڵی ٢٠٠٥، کۆمپانیاکە دۆمەینی www.facebook.com ی کڕی بە بڕی $٢٠٠٬٠٠٠ی ئەمەریکی.

لە ئازاری ٢٠٠٥، ھاوبەشەکانی کۆمپانیای Accel بڕی ١٢٫٧$ میلیۆن دۆلاریان دا بە کۆمپانیای فەیسبووک، وە بەھەمان شێوە Jim Breyer بڕی ١$ میلیۆن دۆلاری دا بە کۆمپانیاکە. لە کانونی دووەمی ٢٠٠٩، ماڵپەڕی بەناوبانگی Compete.com ڕایانگەیاند کە فەیسبووک زۆرترین بەکارھێنەر و سەردانکەری چالاکی ھەبووە وەک تۆڕێکی کۆمەڵایەتی. فەیسبووک لە حوزەیرانی ٢٠١٤ زیاتر لە ١٫٣ بلیۆن بەکارھێنەری چالاکی ھەبووە. فەیسبووک ساڵانە پێداچوونەوە بۆ یاساکانی دەکات بۆ ئەوەی زیاتر بەھێزتری بکات.
 
== تایبەتمەندیەکان ==