نەرویژ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
بNo edit summary
نەرویژ ٤٧ دانە، ٥ دانە نەوریژ و ٣دانە نۆرویژ. ئەیگوازمەوە بۆ نەرویژ
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
ھێڵی ٥٠:
}}
 
[[نۆرویژ|نەرویژ]] یەکێکە لە وڵاتە [[ئەوروپا|ئەوروپییە]] [[سکاندیناڤیا|سکاندیناڤییەکان]] ئەکەوێتە باکووری کیشوەرەکەوە. نۆرویژنەرویژ سنووری ھەیە لەگەڵ ھەریەک لە [[سوید]] [[فینلاند]] [[ڕووسیا]] و سنووری دەریایی لەگەڵ ھەریەک لە وڵاتانی [[دانمارک]] و [[بریتانیا]]دا ھەیە. نۆرویژنەرویژ بە باشترین وڵات دادەنرێ لە بژێوی ژیاندا.
 
== کورتەیەک لەبارەی مێژوی نەرویژ ==
ئێمە بە دەورەی نێوان ساڵی 800 و 1050ی پاش‌-زایین دەڵێین دەورەی ڤایکینگ. لە سەرەتای دەورەی ڤایکینگ دا، نەوریژنەرویژ وڵاتێکی یەکگرتوو نەبوو، بەڵکوو لە چەندین پاشایەتی بچووک پێکهاتبوو. لە ساڵی 872 هاراڵد فەیرهەیر (Harald Hårfagre) بوو بە شای بەشێکی زۆر لە نەوریژنەرویژ. زۆرێک لە ڤایکینگەکان سەفەریان کرد بۆ وڵاتانی تر. هەندێ لە ڤایکینگەکان بازرگان بوون و کالایان دەکڕی و دەفرۆشت، بەڵام ئەوانی تر جەنگاوەر بوون کە خەریکی تاڵان و کوشتن بوون. ئەمڕۆ، کاتێ ئێمە باسی ڤایکینگەکان دەکەین زیاتر دەکەوینە بیری جەنگاوەرەکان. لە سەدەی 11یەم دا ئایینی مەسیحی هاتە نێو وڵاتی نەرویژ و جێگەی باوەڕە ئایینیە کۆنەکانی نۆرس (Norse)ی گرتەوە.
 
'''یەکگرتنی دانیمارک و نەرویژ'''
 
لە ساڵانی 1300 دا، ڕۆژ لەگەڵ رۆژ کاریگەریی دانیمارک لەسەر نەرویژ زۆرتر دەبوو، لە 1397، نەوریژنەرویژ ڕەسمەن لەگەڵ دانیمارک و سوید یەکی گرتبوەوە. ئەم یەکێتیە لەلایەن شایەکی هاوبەشەوە ئیدارە دەکرا. سوید بەرەبەرە لەم یەکێتیە جیا بووەوە، بەڵام دانیمارک و نەرویژ هەتا 1814 بە یەکگرتوویی مانەوە. دانیمارک حاکمی ئەم یەکێتیە بوو. کۆپنهاگن ناوەندی فەرهەنگیی ئەم یەکێتیە بوو و نەرویژییەکان بە زمانی دانیمارکی دەیانخوێند و دەیاننووسی. جووتیارانی نەوریژینەرویژی باجیان دەدا بە شای کۆپنهاگن.
 
'''لەناوچوونی یەکێتی و دروستبوونی یەکێتی ی نوێ'''
ھێڵی ٦٩:
'''نەرویژی ئەمڕۆ'''
 
دوای تەواوبوونی جەنگ، وڵات پێویستی بە بنیادنانەوەی هەبوو. تا ڕادەیەکی زۆر کالا کەم بوو و خانووی کافی بۆ خەڵک نەبوو. بۆ بنیادنانەوەی وڵات بە زووترین کات پێویست بە هاوکاریی و یەکڕێزی هەبوو. حکوومەت هەندێ ڕێسای سەخت و توندی دانا بۆ ئابووری و سەرفکردن (ئیستهلاک). ماوەیەکی کورت دوای جەنگ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) دامەزرا. ئامانجی سەرەکی نەتەوە یەگرتووەکان ئەوە بوو کە پەرە بدا بە ئاشتی و دادوەری لە سەرانسەری جیهان. نەرویژ یەکێک بوو لە یەکەمین وڵاتان کە لە نۆڤەمبەری 1945 بوو بە ئەندامی ئەم ڕێکخراوە. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشنیاری یارمەتیی دارایی دا بۆ پشتیوانیکردن لە بنیادنانەوەی وڵاتانی ئەورووپا لە دوای جەنگ. ئەم یارمەتیە ئابوورییە بە ناوی “پلانی مارشاڵ” ناسراو بوو وە داخوازییە ئابووری و سیاسیەکانی وڵاتانی وەرگری ئەم یارمەتیەی لە خۆ دەگرت. نەرویژ نزیکەی سێ میلیارد کرۆن یارمەتی وەرگرت. لە 1949، نەرویژ و یازدە وڵاتی تر “پەیماننامەی ئاتلانتیکی باکوور”یان واژۆ کرد. ئەمە بوو بە هۆی دامەزرانی ڕێکخراوی بەرگریی ئاتلانتیکی باکوور، ناتۆ. پەیوەندیی نزیکی نێوان ڕۆژاوای ئەورووپا و ویلایەتە یەکگرتووەکان هەتا ئەمڕۆ بەردەوامە. ئابووریی نەرویژ لە ساڵانی 1950 و 1960 دا تەقریبەن بەهێز بوو و حکوومەت چەندین چاکسازی ئەنجام دا بۆ ئەوەی چۆنایەتی ژیانی دانیشتوانی ئەم وڵاتە باشتر بکا. لە ساڵانی 1960 دا، چەند کۆمپانیا ویستیان لە دەریاکانی نەرویژ دا بیر هەڵکەنن بۆ بەرهەمهێنانی نەوت و گاز. هەروەکوو پرۆژەکانی کارەبایی ئاویی 50 ساڵ لەوەوپێش، سەرچاوەکانی نەوت لە ژێر خاوەنیەتی حکوومەت دا بوو، بەڵام ڕێگە درا بە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بۆ ئەوەی لە هەندێ شوێنی دیاریکراو بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بگەڕن بۆ نەوت، بیر هەڵکەنن و نەوت هەڵگۆزن. یەکەمجار لە 1969 لە دەریای باکوور نەوت دۆزرایەوە و، لەو کاتەوە، نەوریژنەرویژ بووە بە وڵاتێکی خاوەن نەوت. ئەمڕۆ، نەرویژ یەکێکە لەو وڵاتانەی جیهان کە زۆرترین ڕێژەی نەوت هەناردە دەکەن وە پیشەسازیی نەوت کاریگەرییەکی گرنگی لەسەر ئابووریی نەرویژ هەیە. هەروەها، بزۆتنەوە جەماوەرییە مەزنەکان کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر پێشکەوتنی نەرویژی ئەمڕۆ هەبووە. بە تایبەت بزۆتنەوەکانی یەکیەتیەکانی کرێکاران و بزۆتنەوەکانی ژنان دەورێکی مەزن‌یان هەبووە. پێشینەی بزۆتنەوە کرێکارییەکان لە نەرویژ دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 1600، بەڵام لە ساڵانی 1880 دا لەگەڵ زۆرتربوونی کارەکانی بواری پێشەسازی ئەم بزۆتنانە زیاتر ڕێکخران. لە ساڵانی 1920 دا ئەم بزۆتنەوە هێز و کاریگەرییەی زۆرتری هەبوو. بزۆتنەوەی کرێکاری خەباتی کردووە بۆ باشترکردنی ژیانی کرێکاران، لەوانە کەمکردنەوەی ماوەی کارکردن لە ڕۆژ دا، باشترکردنی سەلامەتی شوێنی کار، بیمەی تەندروستی و مافی وەرگرتنی یارمەتیی دارایی لە کاتی بێکاری. بزۆتنەوەی ژنان خەباتی کردووە بۆ مافەکانی ژنان لە نێو کۆمەڵگا، یەکسانی نێوان ڕەگەزەکان و دەرفەتی یەکسان بۆ پیاو و ژن. مافی جیابوونەوە، مافی کۆنترۆڵی منداڵبوون، مافی لەباربردن و مافی ژنان بۆ بڕیاردان لەبارەی لەشی خۆیان هۆکارە سەرەکیەکانی دروستبوونی بزۆتنەوەی ژنان بوونە. ئەمڕۆ، پیاو و ژن مافی یەکسانیان هەیە بۆ خوێندن و کار، مڵک و ماڵ و میرات، دەرمان و چاودێریی تەندروستی.
 
== جوگرافیا ==