ھاوڕێیانی ئەنگوستیلە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگ: دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٧
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٧
ھێڵی ١٧:
| followed_by = [[دوو بورجەکە]]
}}
'''ھاوڕێیانی ئەنگوستیلە''' ({{بە ئینگلیزی|The Fellowship of the Ring}}) ناونیشانییەکەم بەشی یەکەمی ڕۆمانی [[شای ئەنگوستیلەکان]]ە،ە کەکەلەلایەن لەلایەننوسەری ئینگلیز [[جەی ئاڕ ئاڕ تۆلکین]] نوسراوەنوسراو. هەردوو بەشی [[دوو بورجەکە]] و [[گەڕانەوەی پاشاکە]] بەدوایدادێت. کە باس لە ڕێکەوتیجیهانێکی خەیاڵی خاکی ناوەڕاست دەکات. لە ۲۹29/۷7/۱۹٥٤1954 لە شانشینی یەکگرتوو بڵاوکراوەتەوە. ئەم قەبارەی پێکهاتووە لە پێشەکییەک دەربارەی هۆبێت و ماددەکانی تریش وە هەروەها چیرۆکە سەرەکییەکان پەرتووکی یەکەم و پەرتووکی دووەم
 
== کورتەی چیڕۆک ==
چیڕۆکەکە دەستیپێکرد لە ھەرێمەکە، ئەوشوێنەی کە ''فرۆدۆ باگینسی'' ھۆبێتی ئەنگوستیلەکەی لە ''بیلبۆ باگینسی'' مامی وە چاودێری بۆمایەوە. ھۆبیتەکان ھۆشیار نەبوون بە سروشتی ئەنگوستیلەکە. بەڵام ''گەند٘افی خۆڵەمێشی'' جادووکەر و ھاوڕێی کۆنی بیلبۆ، گومانیکرد کە ڕەنگە ئەوە ئەنگوستیلەکەی ''ساورۆن'' بێت. دوای حەڤدە ساڵ کاتێک گەند٘اف گومانەکەی پشتڕاست کردەوە باسیی چیڕۆکی ئەنگوستیلەکەی بۆ ''فرۆدۆ'' کرد و داوای لێکرد کە لە ھەرێمەکە بباتە دەرەوە. دواتر فرۆدۆ دەستی بە گەشتەکەی کرد لەگەڵ ''ساموایز گامجی'' کە باخەوان و خزمەتکار و ھەروەھا ھاوڕێی فرۆدۆ بوو، ھەروەھا دوو ئامۆزای بەناوی ''پیپین'' و ''مێری''، لەڕێگادا خەریک بوو لەلایەن ''سوارچاکە ڕەشەکان'' بگیرێن، بەڵام دوور کەوتنەوە و بەناو دارستانە کۆنەکەدا ڕۆیشتن. لێرەدا ھاوکاریکران لەلایەن ''تۆم بۆمبادیل''، کە کەسێکی بیانی ڕوخۆش بوو کە لەگەڵ خێزانەکەی لە ''گۆڵدێن بێری'' دەژیا لە دارستانەکە. دواتر ھۆبێتەکان گەیشتنە شاری ''بریی''، لەوێ بەرەوڕووی پاسەوانکێ وەستان کە ناوی ''سترایدەر'' بوو، ئەوەی کە لە نامەیەکی گەند٘اف ناوی ھاتبوو لەپێشتردا. سترایدەر توانی ھۆبێتەکان ڕازی بکات کە لەگەڵیان بڕوات وەک چاودێر و پارێزەریان. بەیەکەوە ڕۆیشتن لە بریی دوای ئەوەی دیسان لە ھێرشێکی نزیکی سوارچاکە ڕەشەکان دەربازیان بوو، لە سەر گردی ''وێزەتۆپ'' بۆ جاری سێیەم ھێرشیان کرایە سەر لە لایەن سوارچاکە ڕەشەکان وە لەم ھێرشەدا فرۆدۆ بریندار کرا بە تیغێکی نەفرەتلێکراو، سترایدەر شەڕی لەگەڵکردن توانی دووریان بخاتەوە. بە ڕابەرایەتی سترایدەر گەیشتنە حەشارگەی ''ڕیڤندڵ'' ی جنەکان. فرۆدۆ کەوتە نەخۆشییەکی کوشندەوە بە ھۆی برینەکەیەوە، کەمێکی مابوو سوارچاکە ڕەشەکان بیگرن لەتەنکاوی ''Bruinen'' بەڵام لافاوێک دروستبوو لە لایەن ''ئێڵرنۆد''سەرکردەی ڕیڤندێڵ، ئاستی ئاوەکە بەرزبووە و ھەموویانی لەناو برد وە فرۆدۆش لەژێر چاودێری ئێڵرۆند گەیەنرایە ڕیڤندڵ. لەدوایی دا ئەنجومەنی ئێڵڕۆند کۆبووەوە و باسیان لە چیڕۆکی ساورۆن و ئەنگوستیلەکە کرد وە دەرکەوت کە سترایدەر لە ڕاستیدا ناوی ''ئاراگۆنی کوڕی ئارسۆنە'' و میراتگری ئیزیلدورە.
گەند٘اف ڕایگەیاند کە ''سارمان''(جادووکەری سپی) ناپاکییان لێدەکات و ئێستا کار بۆ بەدەستھێنانی ھێزی ئەنگوستیلەکە دەکات. لەکۆتاییدا ئەنجومەن بڕیاریاندا کە دەبێت ئەنگوستیلەکە لە ناو ببرێت، ئەوەش تەنھا بەوە دەکرێت کە بیخەنە ناو ئاگری گڕتاوی چیای فەوتان لە مۆدۆر کە دەبوایە پێشتر ئەو کارە بکرایە. فرۆدۆ بڕیاری دا ئەو کارە بگرێتە دەست. ئێلرۆند لەگەڵ بڕیارەکانی گەند٘اف چەند ھاوەڵێکی ھەڵبژارد بۆی. ھاوڕێیانی ئەنگوستیلەکە ژمارەیان نۆ کەس بوو=(فرۆدۆ، سام، مێری، پیپین، گەند٘اف، ئاراگۆن، گیمیڵی، لێگۆلاس، بۆرۆمیر).
پاش چەند ھەوڵێکی شکستخواردوو بۆ تێپەڕین بە ''چیای تم و مژاوی'' ناچار بوون ڕێگایەکی مەترسیدار بگرنەبەر و بەناو ''کانەکانی مۆریا'' دا بڕۆن. لە بەردەم دەرگای مۆریادا توشی ھێرشی چاودێری ناودەریاکە بوون. دواتر لە ناو مۆریا زانیان چی بەسەر ''balin'' و کورتەباڵاکانی تر ھاتووە. ھەر لەو شوێنە توشی ھێرشی ''ئۆرکەکان'' بوون و دوای شەڕێکی زۆر ڕزگاریان بوو، بەڵام دووبارە چواردەوریان گیرا و تەنگیان پێھەڵچنین، دوای کەمێک ئەھریمەنی کۆن ''بارلۆگ'' ھات ئۆرکەکان ڕایانکرد وە کۆمەڵەی ئەنگوستیلەکەش بە ھەمان شێوە جگە لە گەند٘اف کە ڕووبەڕووی وەستا و ھەردووکیان کەوتنە قوڵایی چیاکە، ئەوانی تر دەربازیان بوو وە حەشارگەی جنەکانی دارستانیان دۆزییەوە ''لۆسلۆرین''. لێرە ھەندێک ڕاوێژیان لەگەڵکرا لە لایەن ''Celeborn '' و ''Galadriel''. لەگەڵ بەلەم و ئەو دیاریانەی کە ''Galadriel'' پێیدان ڕۆیشتن بەرەو خواروی ڕوباری ئاندوین لە وێشەوە بەرەو گردی ''ئامۆن ھێن''. لەم شوێنەدا بۆرۆمیر ویستی ئەنگوستیلەکە لە فرۆدۆ ببات، بەڵام فرۆدۆ ئەنگوستیلەکەی لە پەنجەیکرد و دیارنەما.لەو کاتە دا ئۆرکەکان گەیشتن ئاراگۆن بە فرۆدۆی گوت کە بڕوات ئەویش بڕیاریدا دووربکەوێتەوە و بەرەو مۆردۆر بڕوات، وە سامیش ویستی بڕوات لەگەڵی وە بمێنێتەوە لەگەڵی ئەگەر ھەرچییەک ڕوبدات.
 
== سەرچاوەکان ==
*{{بیرخستنەوەی ویکی|بەستەر = https://en.wikipedia.org/wiki/The_Fellowship_of_the_Ring|سەردێڕ = The Fellowship of the Ring|زمان = ئینگلیزی|سەردان = ٣٠ی ئابی ٢٠١٨}}