باکووری کوردستان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

[وەشانی تاوتوێ نەکراو][وەشانی تاوتوێ نەکراو]
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ٥٥:
ھەرێمێکی گەورەی کوردستانی باکورە، وە سێ، پارچەی کوردستان (باکوور، باشوور، خۆر ھەڵات) ی بەیەکەوە بەستۆتەوە دانیشتوانی لە نیوملیۆن کەس زیاترە وە ڕووبەرەکەی [٧١٢١کم٢] یە، وە ناوچەیەکی شاخاوی سەختە. و گەلێ چیای بەرزی تێدایە وە بەرزترینیان چیای (جیلۆ) یە کەبەرزی [٤١٣٥م]ە، وە دانیشتوانی زۆربەی کوردن ئەوانیتر ئاشووری و ئەرمەنین، وە لەناوچیاکاندا ھەندێ دەشتی فراوانی بەپیت ھەیە وە شاری ھەکاری ٣ قەزا وەک (شەمدیان، گەڤەر، چەلێ) و٤٠٠گوندی گرتۆتەخۆی، وەمەڵبەندە کەی شاری (جۆلەمێرگ) ەکە دانیشتوانی بەکاری شوانی و کشتوکاڵەوە خەریکن وە بەتایبەتی (تووتن) ی زۆری لێ دەکرێت وە ناوی ھەکاری لەناوی ھۆزەکانی ھەکارییەوە ھاتوون کەکۆنترین دانیشتوان بوون لەم ناوچەیە.
 
===== ٦. ماردین من=====
ھەرێمێکی گەورەی کووردستانی باکوورە، ناوچەیەکی شاخاوییە دانیشتوانی لە [٧٥٠] ھەزار کەس زیاترە وە ھەموویان کوردن لەگەڵ کەمێک عەرەب و تورک وئاشوری دا دەژین وە زۆربەیان ئیسلام و ێزیدین وە ھەندێکیشیان مەسیحین وەدانیشتوانی ئەم ناوچەیە بەکاری مەڕووماڵات بە خێوکردن و کشتوکاڵ کردنەوە خەریکن، وە ھەمووجۆرە کشتوکاڵێکی لێدەکرێت بەتایبەتی (دانەوێڵەو میوەو توتن و لۆکە) وەگەلێک سامانی سرووشتی و پیشەسازی لێیە ئەم ھەرێمە چەند قەزاو ناوچەیەکی گرتۆتەخۆی، وەک (دێرک، کەرجەوی، ھەزەخ، کۆسار، شەمرەخ، میدیات، نووسەیبین، مارسەت، شەور) وە شاری ماردین بنکەی ھەرێمەکەیە، کەخاوەنی مێژوویەکی کۆنە وەلەپێش زاینیدا گووتی و سوورباری و نایری و میتانیەکان وەچەندین گەلی تر... دەسەڵاتیان تێدا کردووە وەک: میدیەکان لە[٦١٢پ ز] دا شاری ماردین یان لە ئاشووریەکان ڕزگارکرد، وە پاش ئەوان فارسەکان ھاتنە ناو شاری ماردینەوە، لەساڵی [٦٤٠ز] ئیسلامیەکان وەلەساڵی [٩٩٠ز] دەوڵەتی مەڕوانی و دۆستەکی کورد وە لەو سەردەمە دا چەندین پێشکەوتنی بە خۆوە دیوە وە لەساڵی [١٥١٤ز] دا توورکە عوسمانیەکان دەستیان بەسەرداگرت، وە لەساڵی [١٨٢٠-١٨٣٦]لە لایەن میرنشینی سۆرانەوە حوکمڕانی کراوە وە پاشان لە ساڵی [١٨٤٣-١٨٤٧]لەلایەن میرنشینی بۆتانەوە فەرمان ڕەوایی کراوە بەڵام توورکە عووسمانیەکان ئەم میرنشینانەیان ڕووخاندو خۆیان فەرمان ڕەواییان کرد.