ئاشوورییەکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی شەهلا (لێدوان) بۆ دوایین پێداچوونەوەی Serchia
ھێڵی ١:
'''ئاشوورییەکان''' نەتەوەیەکن کە خاوەنی زمان و ئایینی تایبەت بە خۆیانن و لە مێژەوە لە [[کوردستان]]دا و ناوچەکانی دەوروبەری دەژین. لە سەدەی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆریان کۆچیان کردووە بۆ [[قەوقاز]] و وڵاتانی [[ئەورووپا]] و [[ئەمریکا]] ئیستا زۆریان لە [[عەینکاوە]] دەژین.ئاشوورییەکان لە سامییەکانن، ئەوان لە نیمچەدوورگەی عەرەبەوە ھاتنە باکووری خۆراوای عێراق و لەپاڵ دیجلە مانەوە. وشەی ئاشوور لەناوی خواوەندە سەرەکییەکانەوە وەرگیراوە و یەکەم پێتەختیشیان ھەر بەوە، ناو نراوە.
لەسەرەتای دەرکەوتنیانەوە(ھەزارەی سێھەمی پێش زایین) لەبەرابەری بنەماڵە بەھێزەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و سۆباریەکان و خۆریەکان لە کوردستان و حیسیەکان لە ئەنادۆڵ کەمیان ھێنا و نەیانتوانی فەرمانڕەوایی خۆیان بچەسپێنن. بەڵام لە ھەزارەی دووھەمەوە بووژانەوە و وەک گەلێکی بەھێز و بەئەزموون لە ڕووی جەنگ و داگیرکاری و داھێنانەوە دەرکەوتن و لە ڕووی شارستانیەتیشەوە بەرەو پێش چوون.
== فەرمانڕەوایی ئاشوورییەکان ==
سەردەمی فەرمانڕەوایی ئاشوورییکان دەکرێ بەسێ بەشەوە:
 
# سەردەمی ئاشووری کۆن (٣٠٠٠_١٥٠٠_پێش زایین).
 
# سەردەمی ئاشووری ناوەند (١٣٥٠تا سەرەتای سەدەی نۆیەمی پێش زایین).
 
# سەردەمی ئاشووری نوێ سەرەتای سەدەی نۆیەم تا ڕووخاندنی دەوڵەتی ئاشووری بەدەستی ھاوپەیمانێتی میدی_کلدانی (٦١٢_ پێش زایین).
 
== چەند کەسێک لە پاشا بەھێزەکانی ئاشووری ==
 
شەمشی ئەدەدی(١٨١٤_١٧٨٢پ.ز).
 
شەڵمانسەری سێھەم(٨٥٨_ ٨٥٤پ.ز).
 
شەڵمانسەری پێنجەم(٧٦٢_ ٧٢٢پ.ز).
 
سەرجوونی دووەمی ئاشووری(٧٢١_ ٧٠٥پ.ز).
 
سەنحاریب(٧٠٤_٦٨١پ.ز).
 
ئەسەرحەدوون(٦٨١_٦٦٩پ.ز).
 
ئاشوور بانیباڵ(٦٦٨_٦٢٧پ.ز).
 
== ڕووخاندنی دەوڵەتی ئاشوور ==
ئاشوورییەکان بەھۆکاری بەرفراوانی دەوڵەت و بڵاوبوونەوەی سوپاکەیان بە ھەرێمەکاندا و ھاتنەسەرکاری پاشاگەلێکی نەزانکار بێھێز بوون و لەناوەوە داڕمان.
ھاوکات لە چیاکانی زاگرۆس(کوردستان) دەوڵەتی میدیا بە تایبەت لەسەردەمی (کەیخەسرەو)ی میدی لەڕووی ھێزەوە لە لووتکەدا بوو و
بە ھاوپەیمانیەتی پاشای کلدانی لە بابل (نەبوبلاسەر) بە ھێرشکردنە سەر (نەینەوا) پێتەختی ئاشوورییەکان کۆتاییان بەو دەسەڵاتە ھێنا (٦١٢ پێش زایین).
{{کۆلکە}}
{{ئایینەکانی کوردستان}}