ڕۆمیۆ و جولیەت: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Épine (لێدوان | بەشدارییەکان) شائەمراز |
چاکسازیی ژمارەکان تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد |
||
ھێڵی ٣:
ئەمڕۆکە لە کەسایەتییەکانی سەرەکیی چیرۆکەکە وەکوو ئەویندارانی خوازراو و نموونەیی یاد دەکرێت.
ڕۆمێئۆ و ژوولیێت ڕوانگە و ڕاکێشی بە چیرۆکە ئەویندارانەی سەردەمی کۆن ھەیە. ناوەڕۆکی ئەم بەرھەمە لەسەر بنەمای چیرۆکێکی ئیتاڵییە، کە بە شێوازی [[ھۆنراوە]] بە ناوی مێژووی لەمێژینەی ڕۆمێئۆ و ژوولیێت لەلایەن [[ئەرتوور برووک]] لە ساڵی ١٥٦٢ و بە شێوەی [[پەخشان]] لە ساڵی ١٥٩١ لەلایەن [[ویلیام پینتەر]] نووسراوە.
ئەم بۆچوونە لەئارادایە کە شانۆنامە لەنێوان ساڵەکانی ١٥٩١تا ١٥٩٥ نووسراوە، و بۆ یەکەم جار لە چارەکەکاغەزێکدا لە ساڵی ١٥٩٧ چاپ کراوە.
ئەم نووسراوەیە چۆنییەتییەکی لاوازی بوو و نووسراوەکانی دوایی پیداچوونەوە کران و لەگەڵ سەرچاوەسەرەکییەکەی "شکسپیر"دا لەیەک دران.
کەڵکوەرگرتنی شێکسپیر لەتێکەڵی دراماتیک، بەتایبەت شوێنەوارەکانی ئاڵوگۆڕ لەنێوان گاڵتە و خەم و پەرەپێدانی تەمەرەکان، پەرەپێدانی کەسایەتییە ئاساییەکان، و کەڵکوەرگرتن لە ناوەرۆکە ئاساییەکان و جوانکردنیان، وەکوو یەکەم نیشانەی تواناییەکانی ئەو (شکسپیر) جێگای سەرنجە.
شانۆنامە شێوازگەلێکی جیاوازی شاعیرانە بە کەسایەتییە جۆراوجۆرەکان دەدا و هەندێجار شێوازی کەسایەتییەکانیش دەگۆڕدرێت. بۆ وێنە ڕۆمێئۆ، لە درێژەی شانۆنامە لە غەزەڵدا کارامەتر دەبێت.
ڕۆمێئۆ و ژوولیێت زۆرجار لە شوێنەکانی شانۆ، فیلم، مۆسیقا و ئۆپێرادا کەڵکی لێ وەرگیراوە. ئەم بەرهەمە دیسان لەسەردەمی گەڕاندنەوەی پاشایەتی ئینگلیزدا زیندوو بووەوە و بەتەواوی لەلایەن [[ویلیام داونانت]] ڕێکوپێک کرا.
== سەرچاوەکان ==
{{سەرچاوەکان}}
|