ناوەندگەرێتی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «ناوەندگەرێتی (سەنتراڵیزم) لە وشەی لاتینی centrum بە واتای ناوەند وەرگیراوە. لە زاراوەی...»ەوە
تاگەکان: دروستکردنی وتاری نوێی بێپۆل بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٢:٠٦، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨

ناوەندگەرێتی (سەنتراڵیزم) لە وشەی لاتینی centrum بە واتای ناوەند وەرگیراوە. لە زاراوەی سیاسیدا بە سیستەمێکی دەسەڵاتداری دەگوترێ کە هەموو کاروبارە ئابووری و سیاسی و ئیدارییەکان لە ناوەندی وڵاتدا کۆ دەبێتەوە و هەموو دامودەزگا ناوچەیی و پارێزگاکان دەبێ ملکەچی دەسەڵات و بڕیارەکانی ناوەند بن. ڕژێمی هیتلەر نموونەیەکی تۆخی ئەم سیستەمەیە بە چەشنێک کە لەم حوکمەتەدا پلە و پایە ناوچەییەکان تاکوو ئاستی دەزگا نزمەکانی حوکمەتی ناوندی داکشا بوون.

لە بەرامبەر ناوەندگەرێتیدا سیستەمی نامەرکەزی (دیسەنتراڵیزم) لە ئارادایە لەم جۆرە حوکمەتانەدا بە پێچەوانەوە، هەموو دەسەڵاتەکان لە ناوەند چەق نابەستێ بەڵکوو دەڤەرە ئۆتۆنۆمی یا فیدراڵییەکان لە سەرانسەری وڵاتدا ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ دەکەن و لە چوارچێوەی هەندێک یاسای دیاریکراو لە کاروباری ناوخۆییدا سەربەخۆییان پێ ئەدرێت. نموونەی بەرچاوی ئەم جۆرە حوکمەتە، سیستەمی فیدڕاڵیزمە.

سەرچاەکان

١. فەرهەنگی زانستی سیاسی، ئەحمەد شەبانی