قەوقاز: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.7.1) (بۆت زیادکردن: so:Qafqaas |
Rannda (لێدوان | بەشدارییەکان) قەوقاز |
||
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Caucasus envsec2 baseb.gif|thumb|320px|نهخشهی سیایی باشوری قهوقاز]]
'''قەوقاز''' یان قەفقاز, ناوچەیەکی جوگرافی سیاسیە ئەکەوێتە سەر سنوری [[ئەوروپا]] و [[ئاسیا]], ومەڵبەندی [[شاخەکانی قەوقاز]]ە, کە بەرزترین لوتکەی [[ئەوروپا]]ی لە خۆ گرتووە کە [[شاخی ئەلبروس]]ە, و زۆر جار قەوقاز دابەش دەبێت بۆ قەوقازی باشور و قەوقازی باکور.
==بنەرەتی وشەکە==
بنەڕەتی وشەکە لە قەوقازەوە ھاتووە, بابپری قەوقازیەکانی باکور, قەوقاز کوڕی تۆگارما بووە, حەفیدی یافسی سێیەمی کوڕی [[نوح]] بووە. دوای ڕوخانی [[بورجی بابل]] و دابەشبوونی مرۆڤایەتی بۆ زمانی جیاواز, تۆگارما و کوڕەکانی لە دوو شاخی دووردا نیشتەجێ بوون کە دادەنرێن بە شاخی [[ئەلبروس]] و [[ئارارات]].
[[پەڕگە:Gobustan ancient Azerbaycan full.jpg|thumb|340px|نهخشی بهردین له گۆبوستان، ئازربایجان، مێژووهكهی ئهگهڕێتهوه بۆ 10،000 ساڵ پێش زاینی]]
==جوگرافیا و ژینگە==
بەشە خوارووەکانی [[شاخەکانی قەوقاز]] ئەکەونە [[ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست|ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستی گەورەوە]], کە ئەم ناوچانە بە ھێڵی جیاکەرەوەی نێوان [[ئاسیا]] و [[ئەوروپا]] دادەنرێن, ناوچەکانی قەوقاز ھەژمار ئەکرێن لەسەر یەکێک لەو دوو [[قاڕە]] یان ھەردوکیان, شاخی [[ئەلبروس]] بەرزترین ناوچەی قەوقازە کە بەرزیەکەی ئەگاتە ٥,٦٤٢ مەتر لە ڕۆژئاوای [[سیسقەوقاز]] لە [[ڕوسیا]], ھەروەک ئەم شاخە بەرزترین خاڵە لە [[ئەوروپا]]دا (بۆ ئەوانەی کە قەوقاز بە ئەوروپی ئەژمێرن)
قەوقاز بەو ناوچانە دادەنرێت کە زۆرترین زمان و ڕۆشنبیری جۆراوجۆری تیایە لە سەر زەوی, قەوقاز پێکھاتووە لە وڵاتە نەتەوەییەکانی [[سۆڤێتی پێشوو]] وەک ([[جۆرجیا]], [[ئەرمینیا]] و [[ئازربایجان]]). بەڵام قەوقازی ڕوسی پێک دێت لە [[کراسنۆدار کرای]]، [[ستاڤرۆپول کرای]], [[ئەدیگیا]], [[کاراچای-چیرکیسیا]], [[کاباردینۆ- بلگاریا]], [[چیچان]], [[ئەنگۆشیا]], [[ئۆسیتیای باکور]] و [[داغستان]]. ھەروەھا قەوقاز سێ وڵات ئەگرێتەوە کە سەربەخۆیی خۆیان ڕاگەیاند بەڵام باوەڕپێکراو نین لە لایەن دەوڵەتەکانەوە, وەک, [[ئەبخاریا]] و [[ئۆسیتای باشوری]] و [[قەرەباغ]].
قەوقاز دادەنرێت بەو وڵاتانە کە گرنگیەکی ژینگەیی گەورەیان ھەیە, کە نزیکەی ٦٤٠٠ جۆر [[ڕووەک]] لە خۆ ئەگرێت, ولەوانەش ١٦٠٠ جۆریان شوێنی بنەڕەتیان قەوقازە, ژیانی وشکانی قەوقازی [[پڵنک]] و [[ورچ]] و [[گورگ]] و [[داڵی ئالتونی]] لە خۆ ئەگرێت, ھەروەھا نزیکەی ١٠٠٠ جۆر [[جاڵجاڵۆکە]]ی تیایە, زەویەکان دارستانی چڕوپڕ لە خۆدەگرێت لەگەڵ زەوی بەردیندا لەسەروو زەوی دەرختەکان.
بەشی باکوری قەوقاز پێی دەوترێت [[سیسقەوقاز]], و بەشی باشوری پێی ئەوترێت [[ترانسقەوقاز]].
[[سیسقەوقاز]] زۆربەی شاخە گەورەکانی قەوقاز ئەگرێتەوە لەگەڵ باشوری ڕۆژئاوای [[ئاسیا]] و ناوچە باکوریەکانی [[جۆرجیا]] و [[ئازربایجان]].
و [[ترانسقەوقاز]] لە باکوریەوە [[ڕوسیا]], و لە ڕۆژئاوایەوە [[دەریای ڕەش]] و [[تورکیا]], و لە ڕۆژھەڵاتیەوە [[دەریای قەزوین]], و لە باشوریەوە [[ئێران]] دەوریان داوە, ھەروەھا شاخەکانی قەوقاز و ناوچە نزمەکانی [[ئەرمینیا]] و [[ئازربایجان]] ئەگرێتەوە بێجگە لە ناوچەکانی باکوڕی و [[جۆرجیا]] ئەگرێتەوە بێجگە لە ناوچەکانی باکوڕی.
==مێژوو==
[[پەڕگە:Ethnic Groups In Caucasus Region 2009.jpg|thumb|340px|كۆمهڵه نهژادی وزمانیهكان له قهوقاز]]
قەوقاز لە مێژوودا مەڵبەندی ململانێ [[سیاسی]] و [[سەربازی]] و [[ئاینی]] و [[ڕۆشنبیری]] و فراوانکردنەکان بووە بە درێژایی سەدەکان, سەرەتا قەوقاز بەشێک بوو لە جیھانی ئێرانی, لە سەرەتای سەدەی نۆزدەدا, [[ئیمپراتۆری ڕوسی]] ناوچەی قاجاریۆنی داگیر کرد.
مەمالیکە قەوقازیە دێرینەکان [[ئەرمینیا]] و [[ئەلبانیا]] و [[کولخیس]] و [[ئیبیریا]]یان ئەگرتەوە, ئەم مەمالیکانە دوایی خرانە سەر ئیمپراتۆریەتە ئێرانیە جۆراوجۆرەکان, لەوانە [[میدیا]], ئیمپراتۆری [[ئەخمینی]], ئیمپراتۆری [[پارسینی]] و ئیمپراتۆری [[ساسانیەکان]], و بە تێپەڕبوونی کات [[مەجوسی]] (ئاگر پەرستی) بووە ئاینی سەرەکی لە ناوچەکە, بەڵام دواتر ناوچەکە دوو گۆڕانکاری گەورەی بە خۆیەوە بینی لە ڕووی ئاینەوە, بە ھۆی ململانێی گەورەی نێوان [[فارس]] و [[ڕۆم]], و دواتریش [[بیزەنتیەکان]] کە ناوچەکەیان چەندین جار داگیر کرد بەڵام نەیاتوانی دەستی بەسەرا بگرن بۆ ماوەیەکی زۆر.
ئاینی [[مەسیحی]]، [[مەجوسی]] سڕیەوە کاتێک [[جۆرجیا]] و [[ئەرمینیا]] بوون بە [[مەسیحی]], پاشان ناوچەکە کەوتە ژێر فەرمانڕەوایی [[عەرەب]] دوای فەتحی [[ئیسلام]] بۆ [[فارس]], [[ئەرمینیا]] و زۆربەی [[جۆرجیا]] بە [[مەسیحی]] مانەوە, و پاشای جۆرجی دیڤید ھەستا بە دەرکردنی [[موسڵمانان]] لە ناوچەکە, پاشان ناوچەکە دەستی بە سەرا گیرا لەلایەن [[سەلجوقیەکان]] و [[دەوڵەتی عوسمانی|عوسمانیەکان]] و [[مەغۆل]] و مەمالیکە و خانە ناوچەیەکان و جارێکی تر [[فارس]] دەستی بەسەرا گرتەوە ھەتا داگیرکاری ڕوسی.
دوو جار ناوچەکە لە ژێر یەک دەسەڵاتی سیاسیا یەکی گرتووە, لە کاتی شەڕی ناوخۆی [[ڕوسیا]]دا, لە سەردەمە نوێکاندا قەوقاز مەڵبەندی شەڕی نێوان [[دەوڵەتی عوسمانی|ئیمپراتۆری عوسمانی]] و [[ئێران]] و [[ڕوسیا]] بووە, تا بە تەواوی لەلایەن [[ڕوسیا]]وە داگیر کرا.
لە چلەکانی سەدەی بیست, کۆچی بە کۆمەڵی ٤٨٠,٠٠٠ [[چیچانی ئینگۆشی]] و ١٢٠,٠٠٠ [[بەلقار]] و [[فەڕاشای]] و [[تورکە جۆرجیەکان]] , و٢٠٠,٠٠٠ لە [[کورد]] و قەوقازیە ئەڵمانیەکان بۆ [[ئاسیای ناوەڕاست]] و [[سیبریا]] ڕوویدا, بە پێی قسهی [[نیکۆلاس وێرت]], ڕێژەی ئەوانەی گیانیان لە دەستدا لە نێوان ئەم ٦٠٠,٠٠٠ کۆچکردووە دا لە ساڵانی ١٩٤٣ و ١٩٤٤ گەیشتە %٢٥.
لە دوای کۆتایی [[یەکێتی سۆڤێت]], [[جۆرجیا]] و [[ئەرمینیا]] و [[ئازربایجان]] سەربەخۆییان بە دەست ھێنا لە ساڵی ١٩٩١, و ناوچەکە بووە مەڵبەندی ململانێ ناوخۆ جیاوازەکان لە سەرەتای کۆتایی پێھاتنی [[یەکێتی سۆڤێـت]], وەک ململانێی [[ناجۆرنی قەرەباغ]] (١٩٨٨-١٩٩٤), ململانێی [[ئۆسیتی-ئەنگۆشی]] (١٩٨٩-١٩٩١), شەڕی [[ئەبخاریا]] (١٩٩٢-١٩٩٣), [[شەڕی چیچانی یەکەم]] (١٩٩٤-١٩٩٦), [[شەڕی چیچانی دووەم]] (١٩٩٩-٢٠٠٩), وشەڕی [[ئۆسیتیای باشور]] (٢٠٠٨).
==دیمۆگرافیا==
ناوچەکە ژمارەیەکی زۆر زمانی جیاواز لە خۆ ئەگرێت, کە لە ناوچەکە نزیکەی ٥٠ کۆمەڵە نەژادی جیاواز ئەژین.
==سەرچاوەکان==
<references/>
*''Caucasus: A Journey to the Land Between Christianity and Islam'', by [[Nicholas Griffin]]
*''Small Nations and Great Powers: A Study of Ethnopolitical Conflict in the Caucasus'', by Svante E. Cornell
*''The Caucasus'', by Ivan Golovin
[[ar:القوقاز]]
|