شاڵاوی ئەنفال: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

کۆمەڵکووژی کوردانی باشووری کوردستان لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراقی
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروستکرد بە «ئەنفال پڕۆسەیەکی بەدناوی بەعسیەکان بوو، ئامانجی قڕکردنی بنەچەی کورد و سوتانی خاکی ک...»ەوە
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٢:٣٦، ١٤ی نیسانی ٢٠١١

ئەنفال پڕۆسەیەکی بەدناوی بەعسیەکان بوو، ئامانجی قڕکردنی بنەچەی کورد و سوتانی خاکی کوردستان و هەڵتەکاندنی ژێرخانی ئابووری و لاوازکردن و نەهێشتنی کەلتووری رەسەنی کورد بوو.

ناوی ئەنفال

ئەنفال سوورەتی هەشتەمی قورئانی پیرۆزە لە دوای جەنگی بەدری گەورە هاتە خوارەوە بەمەبەستی روونكردنەوەی دابەشكردنی ئەو غەنیمە و دەسكەوتانەی لە شەڕی كافرەكان دەكەوتە دەستی موسڵمانەكان وەك سامان و چەك و مەڕو ماڵات و ئافرەت. بەلێکدانەوەی بەعس لە عەمەلیاتی ئەنفال کورد بەکافر و لەڕێ لادەر لە قەڵەم دراو سەرو ماڵی حەڵاڵ کرا.

بڕیاری ئەنجامدانی ئەنفال

ئەنجومەنی (بەناوی سەرکردایەتی شۆڕش) کە بەرزترین دەسەڵاتی بڕیار بوو لە عێراق و سەدام حوسێن سەرۆکی بوو، لە رێکەوتی ٢٩ی ئاداری ١٩٨٧ بڕیاری ژمارە ١٦٠ی دەرکرد و بە پێی ئەو بڕیارە ئەنفال ئەنجامدەرێت. ئەنفال کردنی رۆڵەکانی سەلاحەدینی ئەیوبی کە قودسی بۆعەرەب رزگار کرد!! هەر پێش دەستپێکی پڕۆسەکە هێزەکانی سوپای عێراق ئازادبوون لە تۆپبارانی ئەو ناوچانەی کە رژێم ناوی نابوو ناوچە قەدەغەکراوەکان و کوشتنی زۆرترین ژمارەی ئەو خەڵکانەی لەو ناوچانەدا بوون، هەروەها بەپێی بڕیارێکی عەلی حەسەن مەجید ئەو شتومەک و سامانەی دەکەوێتە دەست جاشەکان بۆ خۆیان بێت جگە لە چەکە قورسەکان.

قۆناغەکانی پڕۆسەی بەدناوی ئەنفال

سەرچاوە