قوبادی: جیاوازی نێوان پێداچوونەوەکان

ھیچ گۆڕانێک لە قەبارەدا نییە ،  ٣ years ago
بەبێ کورتەی دەستکاری
No edit summary
No edit summary
'''عەشیرەتی قوبادی''' یەکێکە لە عەشیرەتە گەورە و گرنگەکانی جافی جوانڕۆ و چەندین تیرە و خێڵ و بنەماڵەی جیا جیا دەگرێتە خۆ. ڕۆڵەکانی قوبادی بەگشتی خەڵکانێکی تێگەیشتوو و ئازا و بە ئینساف و ھەقپەروەر و ڕەسەنن و چەند سەرۆکێکی لێھاتوو و ناسراویان تێدا ھەڵکەوتووە. وەک: قوباد بەگمبەگ، خانای قوبادی، سەید احمد بەگ، موئمین بەگ، امیر خان بەگ، یارحسین بەگ، خانلەر بەگ، کەیخسرەو بەگ.
زێدی قوبادییەکان دەکەوێتە نێوان زێدی ڕۆستەم بەگی [[جوانڕۆ]]ییەکانەوە (لە باکووری ڕۆژھەڵاتەوە)، زێدی وەڵەبەگی لە باشووری ڕۆژئاواوە، زێدی قەڵخانی لە باشوورەوە، ناوچەی ئەزگڵە و زێدی باوەجانی و سنووری عێراق لە ڕۆژئاواوە.
لە ھاویناندا دەچوونە ناوچەکانی ڕووباری ئاب و ناراو و بەنیگەز و بازان و ملە ترشکە، لە زستانانیشدا کۆچیان بۆ ناوچەکانی گاڕێ و ئەزگڵە و گاوارە و قەیتول و دەربەندە ھۆڵ دەکرد.
٣٧

دەستکاری