ھاوڕێیانی ئەنگوستیلە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ١:
{{ئامادەکردن}}
{{تێبینی بۆ بەڕێوبەران : لەم پەڕەیەدا باس لە فیلمەکەشی دەکەم بۆیەیە نایخمە پەڕەی شای ئەنگوستیلەکان }}
 
 
'''ھاوڕێیانی ئەنگوستیلە''' بە (ئینگلیزی:-The Fellowship of the Ring) ناونیشانی بەشی یەکەمی ڕۆمانی [[شای ئەنگوستیلەکان]]ە لەلایەن [[جەی ئاڕ ئاڕ تۆلکین]] نوسراوە.
 
تێبینی:-ئەگەر پێشەکییەکەت نەخوێندووەتەوە ئەوا سەردانی [[شای ئەنگوستیلەکان]] بکەو بیخوێنەوە بۆ ئەوەی بە باشی تێبگەیت لە مەوزوعەکە.
=چیرۆک=
چیرۆکەکە دەستیپێکرد لە ھەرێمەکە ، ئەوشوێنەی کە ''فرۆدۆ باگینسی'' ھۆبێتی ئەنگوستیلەکەی لە ''بیلبۆ باگینسی'' مامی وە چاودێری بۆمایەوە. ھۆبیتەکان ھۆشیار نەبوون بە سروشتی ئەنگوستیلەکە. بەڵام ''گەند٘افی خۆڵەمێشی'' جادووکەر و ھاوڕێی کۆنی بیلبۆ ، گومانیکرد کە ڕەنگە ئەوە ئەنگوستیلەکەی ''ساورۆن'' بێت.دوای حەڤدە ساڵ کاتێک گەند٘اف گومانەکەی پشتڕاست کردەوە باسیی چیرۆکی ئەنگوستیلەکەی بۆ ''فرۆدۆ'' کرد و داوای لێکرد کە لە ھەرێمەکە بباتە دەرەوە.دواتر فرۆدۆ دەستی بە گەشتەکەی کرد لەگەڵ ''ساموایز گامجی'' کە باخەوان و خزمەتکار و ھەروەھا ھاوڕێی فرۆدۆ بوو ، ھەروەھا دوو ئامۆزای بەناوی ''پیپین'' و ''مێری''، لەڕێگادا خەریک بوو لەلایەن ''سوارچاکە ڕەشەکان'' بگیرێن ، بەڵام دوور کەوتنەوە و بەناو دارستانە کۆنەکەدا ڕۆیشتن.لێرەدا ھاوکاریکران لەلایەن ''تۆم بۆمبادیل''،کە کەسێکی بیانی ڕوخۆش بوو کە لەگەڵ خێزانەکەی لە ''گۆڵدێن بێری'' دەژیا لە دارستانەکە. دواتر ھۆبێتەکان گەیشتنە شاری ''بریی''، لەوێ بەرەوڕووی پاسەوانکێ وەستان کە ناوی ''سترایدەر'' بوو، ئەوەی کە لە نامەیەکی گەند٘اف ناوی ھاتبوو لەپێشتردا.سترایدەر توانی ھۆبێتەکان ڕازی بکات کە لەگەڵیان بڕوات وەک چاودێر و پارێزەریان. بەیەکەوە ڕۆیشتن لە بریی دوای ئەوەی دیسان لە ھێرشێکی نزیکی سوارچاکە ڕەشەکان دەربازیان بوو، لە سەر گردی ''وێزەتۆپ'' بۆ جاری سێیەم ھێرشیان کرایە سەر لە لایەن سوارچاکە ڕەشەکان وە لەم ھێرشەدا فرۆدۆ بریندار کرا بە تیغێکی نەفرەتلێکراو ، سترایدەر شەڕی لەگەڵکردن توانی دووریان بخاتەوە.بە ڕابەرایەتی سترایدەر گەیشتنە حەشارگەی ''ڕیڤندڵ'' ی جنەکان . فرۆدۆ کەوتە نەخۆشییەکی کوشندەوە بە ھۆی برینەکەیەوە ،کەمێکی مابوو سوارچاکە ڕەشەکان بیگرن لەتەنکاوی ''Bruinen'' بەڵام لافاوێک دروستبوو لە لایەن ''ئێڵرنۆد''سەرکردەی ڕیڤندێڵ ، ئاستی ئاوەکە بەرزبووە و ھەموویانی لەناو برد وە فرۆدۆش لەژێر چاودێری ئێڵرۆند گەیەنرایە ڕیڤندڵ. لەدوایی دا ئەنجومەنی ئێڵڕۆند کۆبووەوە و باسیان لە چیرۆکی ساورۆن و ئەنگوستیلەکە کرد وە دەرکەوت کە سترایدەر لە ڕاستیدا ناوی ''ئاراگۆنی کوڕی ئارسۆنە'' و میراتگری ئیزیلدورە .