ھاوڕێیانی ئەنگوستیلە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی ویکیپیدیا سفر
ھێڵی ٧:
تێبینی:-ئەگەر پێشەکییەکەت نەخوێندووەتەوە ئەوا سەردانی [[شای ئەنگوستیلەکان]] بکەو بیخوێنەوە بۆ ئەوەی بە باشی تێبگەیت لە مەوزوعەکە.
=چیرۆک=
چیرۆکەکە دەستیپێکرد لە ھەرێمەکە ، ئەوشوێنەی کە ''فرۆدۆ باگینسی'' ھۆبێتی ئەنگوستیلەکەی لە ''بیلبۆ باگینسی'' مامی وە چاودێری بۆمایەوە. ھۆبیتەکان ھۆشیار نەبوون بە سروشتی ئەنگوستیلەکە. بەڵام ''گەند٘افی خۆڵەمێشی'' جادووکەر و ھاوڕێی کۆنی بیلبۆ ، گومانیکرد کە ڕەنگە ئەوە ئەنگوستیلەکەی ''ساورۆن'' بێت.دوای حەڤدە ساڵ کاتێک گەند٘اف گومانەکەی پشتڕاست کردەوە باسیی چیرۆکی ئەنگوستیلەکەی بۆ ''فرۆدۆ'' کرد و داوای لێکرد کە لە ھەرێمەکە بباتە دەرەوە.دواتر فرۆدۆ دەستی بە گەشتەکەی کرد لەگەڵ ''ساموایز گامجی'' کە باخەوان و خزمەتکار و ھەروەھا ھاوڕێی فرۆدۆ بوو ، ھەروەھا دوو ئامۆزای بەناوی ''پیپین'' و ''مێری''، لەڕێگادا خەریک بوو لەلایەن ''سوارچاکە ڕەشەکان'' بگیرێن ، بەڵام دوور کەوتنەوە و بەناو دارستانە کۆنەکەدا ڕۆیشتن.لێرەدا هاوکاریکران لەلایەن ''تۆم بۆمبادیل''،کە کەسێکی بیانی ڕوخۆش بوو کە لەگەڵ خێزانەکەی لە ''گۆڵدێن بێری'' دەژیا لە دارستانەکە. دواتر هۆبێتەکان گەیشتنە شاری ''بریی''، لەوێ بەرەوڕووی پاسەوانکێ وەستان کە ناوی ''سترایدەر'' بوو، ئەوەی کە لە نامەیەکی گەند٘اف ناوی هاتبوو لەپێشتردا.سترایدەر توانی هۆبێتەکان ڕازی بکات کە لەگەڵیان بڕوات وەک چاودێر و پارێزەریان. بەیەکەوە ڕۆیشتن لە بریی دوای ئەوەی دیسان لە هێرشێکی نزیکی سوارچاکە ڕەشەکان دەربازیان بوو، لە سەر گردی ''وێزەتۆپ'' بۆ جاری سێیەم هێرشیان کرایە سەر لە لایەن سوارچاکە ڕەشەکان وە لەم هێرشەدا فرۆدۆ بریندار کرا بە تیغێکی نەفرەتلێکراو ، سترایدەر شەڕی لەگەڵکردن توانی دووریان بخاتەوە.