ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٦٤:
::کێشەیەکی تری ئەو وتارانە داتناوە ئەوەیە کە بۆ ھەمیشە ڕۆژێکی ھەتاوی لەگەڵ ڕۆژێکی تایبەتی گریگۆریدا بەرامبەر نییە، چوونکا ساڵی پڕ لەو دوو ڕۆژژمێرەدا قاعیدەیەکی جیاوازیان ھەیە لەوانەیە رۆژێک بەر و دوای ببێت.
::گەورەم، ڕۆژژمێر شتێکی زۆر زانستی و ئاڵۆز و پیچیدەیە، ناسینی دەقیقی حەرەکەتی خۆر و زەوی و ئەستێرەکانی پێویستە. ھەندێ کەس وادەزانن گۆڕینی چەند ناو و گۆڕینی ساڵی سەرەتا دەبێتە ڕۆژژمێرێکی تر؛ بەڵام ئەم شتە کە پێی ئەڵێن «ڕۆژژمێری کوردی» بە بیروڕای من تەنیا ھەوڵێکی بێقازانجە بۆ خۆ جیاواز نیشاندان. بە ژمارەی نووسەران و بە ژمارەی ناوچەکانی کوردستانیش ناوی جیاواز ھەیە بۆ مانگەکان. بۆ ساڵی سەرەتاش کە ھەر کەسێک شتێک دەڵێت! سەردانی [http://en.wikipedia.org/wiki/Kurdish_calendar Kurdish calendar] بکە، سەرچاوەی زۆربەی بەشەکانی نووسراوەکانی دوکتۆر «دیلان ڕۆشەنی»یە کە بەڕێوبەری ئاکادێمیی زمانی کوردییە. بە قسەی ئەو وتارە ئەمساڵ ٢٦٢٣یە نەک ٢٧١١ . بە بیروڕای من پەرەپێدانی ئەم بە کوردیکردنی ڕۆژژمێری کۆچیی ھەتاوییە، زۆرتر کاری ڕێبازی ئەدەبیی [[گۆڤاری سروە]] و نووسەرانی موکریان بوو کە بەداخەوە بە بۆچوونی من ھەنگاوێکی ھەڵەیە لە نزیک نیشاندانی کەلتووری ئێرانی و کوردی. ئەلفوبێمان کرد بە لاتینی بۆ ئەوەی تورکە فاشیستەکان وایان کرد، ڕۆژژمێر دەکەین بە ھەتاوی بۆ ئەوەی پان ئیرانیستە دژ بە عەرەبەکان وایان کرد، گەرەکیانە ھەموو شێوەزارەکانی زمانەکەمان بکەن بە یەکێ چونکا ئەوان وایانکرد و ھتد. کورە کاکە تاکەی خۆمان ئەوەندە بە کەم دەزانین کە ھەر لاسایی ئەوان دەکەینەوە؛ خۆ ئەیشزانین ڕێگەکەیان ھەڵەیە بەڵام دیسان ھەر وا دەکەینەوە.--[[بەکارھێنەر:ئاسۆ|ئاسۆ]] ١٩:٣٣, ٨ نیسان ٢٠١١ (UTC)
 
:::چۆنت پێ باشە بەڕێز ئاسۆ وا دەکەین ، بۆ من ھیچ جیاوازییەکی نییە چ ڕۆژژمێرێک دەبێتە ستانداردی ویکیپیدیای کوردی.
:::بەڵام ھەردووکمان بە باشی دەزانین کە زۆربەی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ڕۆژژمێری زایینی بە کار ناھێنن و ئەو سڕینەوەی ڕۆژژمێری جەلالی لە سەر ویکیپیدیای کوردی دوور لە ڕێبازەکانی ویکیپیدیایە جا لاسایی کردنەوە بێ یان ھەر شتێکی تر.{{بەکارھێنەر:merkhas/واژۆ}} ٢٠:١٦, ١٢ نیسان ٢٠١١ (UTC)