قوبادی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Aram (لێدوان | بەشدارییەکان) خاوێنکردن، تاگی بێسەرچاوە، تاگی ویکیسازی |
Aram (لێدوان | بەشدارییەکان) تاگی خاوێنکردن ، شائەمراز |
||
ھێڵی ١:
{{ویکیسازی}}
{{خاوێنکردن}}
{{بێبەستەر}}
'''عەشیرەتی قوبادی''' ئەم عەشیرەتە یەکێکە لە عەشیرەتە گەورە و گرنگەکانی جافی جوانڕۆ و چەندین تیرە و خێڵ و بنەماڵەی جیا جیا دەگرێتە خۆ. ڕۆڵەکانی قوبادی بەگشتی خەڵکانێکی تێگەیشتوو و ئازا و بە ئینساف و ھەقپەروەر و ڕەسەنن و، چەند سەرۆکێکی لێھاتوو و ناسراویان تێدا ھەڵگەوتووە وەک: قوباد
زێدی قوبادییەکان دەکەوێتە نێوان، زێدی ڕۆستەم بەگیی جوانڕۆییەکانەوە (لە باکووری ڕۆژھەڵاتەوە)، زێدی وەڵەبەگی لە باشووری ڕۆژئاواوە، زێدی قەڵخانی لە باشوورەوە، ناوچەی ئەزگڵە و زێدی باوەجانی و سنووری عێراق لە ڕۆژئاواوە.
لە ھاویناندا دەچوونە ناوچەکانی ڕووباری ئاب و ناراو و بەنیگەز و بازان و ملە ترشکە، لە زستانانیشدا کۆچیان بۆ ناوچەکانی گاڕێ و ئەزگڵە و گاوارە و قەیتول و دەربەندە ھۆڵ دەکرد.
== ناوی قوبادی ==
ناوی قوبادی لە (قوباد بەگی) قوبادی باپیرە گەورە و دامەزرێنەر و یەکەم سەرۆکی عەشیرەتی قوبادی سەرچاوەی گرتووە و قوباد بەگ کۆڕەزایی سەید ئەحمد بەگی گەورەی جافە و کوڕی ئەمیر خان ە خانای قوبادی ئەڵێت:
نەوەی ئەمیر خان، بەچەی بێ باکم
بێ فەرش، بێ باڵین ئوفتادەی خاکم.
Line ٢٥ ⟶ ٢٦:
== قوبادی لە مێژوودا ==
لە مێژووی کورددا بەتایبەت لەبەشی جاف و ھۆزایەتیدا قوبادی پایەیەکی بەرزی بۆخۆی دروستکردووە بەھۆی ئەوڕۆڵە گرنگەی لەچەندین سەدەی ڕابردوودا لە بوارەکانی ئەدەبی و کلتوری و مێژوویەکی پاک کە پێشکەش بە میلەتی کورد کردووە، ڕۆڵەیەکی ئەدیب و فەیلەسوف و زانایەکی بەتوانای پێشکەش بە کوردستان و گەلەکەی کردووە ئەویش شاعیری پایەبەرز خانای قوبادیە. ئەم شاعیرە قەڵەم بە بڕشت و بە توانایە چەندین شیعری لە بوارەکانی نیشتیمان پەروەری و پاراستی زمانی کوردی داناوە و لەوسەردەمە سەخت و دژوارەدا کە میلەتی کورد تێیدا تێپەڕیوە لە سایەیی حوکمی سەفەوی و عوسمانیەکاندا. لە ھەموو سەرچاوە مێژووەکاندا لەباسی ئەدەبی و ھۆزایەتیدا ناوی قوبادی جێگەی بەرزە و ئەم ناوە ئاشنایە لەنێو میلەتی کورددا.
== چەند دێڕێک لە مێژوو ==
لە سەردەمی (ئەمان اللە خان) والی سنە موئمین بەگی قوبادی سەرۆکی قوبادی و باوەجانی و ئەتوانین بڵێن سەرۆکی جاف بووە لەو سەردەمەدا، ئەمان اللە خان لەگەڵ محمد حسن خانی کوڕی دەبێتە کێشەیان محمد حسن خان پەنا ئەھێنێت بۆ موئمین بەگ و دێتە ناراو کە پایتەختی قوبادیە، موئمین بەگ لەو شەڕەی نێوان کوڕ و باوک پشتیوانی محمد حسن خان دەکات، محمد حسن خان کوڕێکی ئازاو توانا دەبێت و لەگەڵ باوکی لە شوێنێک بە ناوی تم تم بەناچاری سوپای کوڕ و باوک ئەدەن بەیەکدا و محمد حسن خان زۆر بە سوپاکەی باوکی ئەھێنێ و خەریکە ئەیشکێنێت، خزمەتکارێکی ئەمان اللە خان بەناوی میرزا لە بێ ئاگایی محمد حسن کەڵک وەردەگرێت و زەبرێکی قورسی لێدەوەشێنێت و بە برینداری باش کەمێک کۆچی دوایی دەکات، بەبیستنی ئەم ھەواڵە ئەمان اللە خان زۆر دڵتەنگ دەبێت، موئمین بەگیش دەگەڕێتەوە ناراو، ھەر لەو سەروبەندەدا ئەمان اللە خان کچێکی پاشای قاجار بۆ کوڕێکی بەناوی خوسرەو خان مارەدەکات محمد حسن خان لەبەر ئەم باسە کێشەی لەگەڵ باوکیدا ھەبوو، امان اللە خان ھەموو سەرۆک عەشیرەتەکان بانگێشت دەکات بە موئمیین بەگیشەوە و ئەچن بۆ تاران تا کچی پاشای قاجار بۆ کوڕەکەی بھێنێت، لەکاتی گەشتنی ئەمان اللە خان ڕمبازی و شمشێر بازی دەبێت کەسێک لەناو گۆڕەپاندا نمایش دەکات و توانای خۆی نیشانی ئامادەبوان دەدات، ئاماژە بۆ ئەو خەڵکە دەکات یەکێکیان بێنە بەرامبەری بەڵام کەس ئامادە نابێت، موئمین بەگ بێ ئەوەی ناوی خۆی ئاشکرا بکات ئەچێتە گۆڕەپان و لەگەڵ قولی شا ئەدەن بەیەکدا و بە لێدانێکی خێرا موئمین بەگ قولی شا دەکوژێت، پاشای قاجار داوای ئەو کەسە دەکات کە پاڵەوانەکەی کوشتووە و ئەمان اللە خان و سەرۆک عەشیرەتەکان بانگ دەکات و ئەوانیش ناوی موئمین بەگی پێنادەن، دەڵێن سوار چاکێک بووە لەنێو ئەم ھەموو سوارچاکەدا چۆن بتوانین بیدۆزینەوە، دوایی تەواو بونی ئاھەنگەکە بۆ ماوەی یەک مانگ شا ئەمان اللە خان و سوپاکەی لای خۆی ئەھێڵێتەوە باش ئەوەی بکوژی قولی شای ئاشکرا نابێت بەناچاری ڕێگە بە ئەمان اللە خان دەدات بگەڕێتەوە، پاش گەیشتنیان بە کوردستان واتە سنە ئەمان اللە خان دەزانێت موئمین بەگ بکوژی قولی شایە ئەمە وەک دەرفەتێک بەکارئەھێنێ تا وەک تۆڵە سەندنەوەیەک ئەم مەسەلەیە بجوڵێنێ دژی موئمین بەگ چونکە لەکاتی کێشەکەیدا لەگەڵ محمد حسن خانی کوڕی پشگیر نەکردووە لەبەر ئەمە بۆ ماوەی یەک ساڵ لای خۆی ئەیھێڵێتەوە، ڕۆژێک ئەمان اللە خان ئەڵێت بە موئمین بەگ پێمخۆشە لەبەرچاوی خۆم ڕم بازیەکم بۆ بکەی، ھەر ئەسپێکی بۆدێنن بەدڵی نابێت و داوای ئەسپەکەی خۆی دەکات و بۆی دێنن کە ناوی ئەسپە بۆلاش بووە لەکاتی مەشقەکەدا موئمین بەگ ئەسپەکەی غاردەدات و لەدەستی ئەمان اللە خان دەربازی دەبێت و دێتەوە ناراو لەوێشەوە دێتە سلێمان و لە بازیان کۆچی دوایی دەکات، باش مردنی خزم و برا و کەسەکانی و عەشیرەتی قوبادی دەبیستت کە کۆچی دواییکردووە دێن بەشوێنیدا و دەیبەنەوە ناراو لەوێ بەخاکی ئەسپێرن.
Line ٣٢ ⟶ ٣٤:
== تیرە و خێڵەکانی قوبادی ==
== گوندەکانی ناوچەی قوبادی ==
== سەرەتا گوندەکانی (
گوندەکانی (
== سەرچاوەکان ==
تاریخ جاف جوانرود نوسینی استاد ملا محیدین ساڵحی.
گوندەکانی ناوچەی قوبادی لە کوردستانی عێڕاق:
گوندەکانی ناوچەی قوبادی ھەموویان لەیەک سنوری جوگورافی دانەەبڕاودان.....
|