جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «قوبادی»

بەبێ کورتەی دەستکاری
(پەڕەی دروست کرد بە «عەشیرەتی قوبادی ئەم عەشیرەتە یەکێکە لە عەشیرەتە گەورە و گرنگەکانی جافی جوانڕۆ و چ...»ەوە)
تاگەکان: دروستکردنی وتاری نوێی بێپۆل بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
 
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
نەوەی ئەمیر خان، بەچەی بێ باکم
بێ فەرش، بێ باڵین ئوفتادەی خاکم.
 
خانای قوبادی
شاعیری پایەبەرزی کورد خانای قوبادی لەم عەشیرەتەیە و کوڕی قوباد بەگی قوبادیە و دوایی باوکی سەرۆکایەتی قوبادی و جافی لە ئەستۆ گرتووە بەهۆی لێهاتووی و شارەزای و خوێندەواریەوە توانویەتی سنوری قەڵەم ڕەوی قوبادی و جاف فراوانبکات تا دەشتی زەها و لەوسەری شەوە تا پاوە و پایەنگان و سەریاس و تانزیک سنە، چەند بەیت شیعری خانای قوبادی لەبارەی قوبادی و جافەوە:
(ئێڵ بەگی و ڕەشید میری جافانم)
پەروەردەی سای چین زوڵف کڵافانم.
.
قوباد و قۆچاغ؛ قەدیم ساڵان بیم
بابۆی (بەگزادان) کەمەرلاڵان بیم.
.
گوشدەن بە داستان (خانای خان قوباد)
وەی دنیای بێ پۆ هەرگیز نەبۆن شاد.
.
بەیتەور بەیان كەرد (خانای خان قوباد)
پـــــەرێ هامســــەران بمـانۆ وە یاد.
.
قوباد قــــوچاغ كــۆی نـــەوسوارم
تـــــەرح جەبلەكێش باغچە و حەسارم..
 
قوبادی لە مێژوودا:
لە مێژووی کورددا بەتایبەت لەبەشی جاف و هۆزایەتیدا قوبادی پایەیەکی بەرزی بۆخۆی دروستکردووە بەهۆی ئەوڕۆڵە گرنگەی لەچەندین سەدەی ڕابردوودا لە بوارەکانی ئەدەبی و کلتوری و مێژوویەکی پاک کە پێشکەش بە میلەتی کورد کردووە، ڕۆڵەیەکی ئەدیب و فەیلەسوف و زانایەکی بەتوانای پێشکەش بە کوردستان و گەلەکەی کردووە ئەویش شاعیری پایەبەرز خانای قوبادیە. ئەم شاعیرە قەڵەم بە بڕشت و بە توانایە چەندین شیعری لە بوارەکانی نیشتیمان پەروەری و پاراستی زمانی کوردی داناوە و لەوسەردەمە سەخت و دژوارەدا کە میلەتی کورد تێیدا تێپەڕیوە لە سایەیی حوکمی سەفەوی و عوسمانیەکاندا. لە هەموو سەرچاوە مێژووەکاندا لەباسی ئەدەبی و هۆزایەتیدا ناوی قوبادی جێگەی بەرزە و ئەم ناوە ئاشنایە لەنێو میلەتی کورددا.
 
چەند دێڕێک له مێژوو
له سەردەمی (ئەمان اللە خان) والی سنە موئمین بەگی قوبادی سەرۆکی قوبادی و باوەجانی و ئەتوانین بڵێن سەرۆکی جاف بووە لەو سەردەمەدا، ئەمان اللە خان لەگەڵ محمد حسن خانی کوڕی دەبێتە کێشەیان محمد حسن خان پەنا ئەهێنێت بۆ موئمین بەگ و دێتە ناراو کە پایتەختی قوبادیە، موئمین بەگ لەو شەڕەی نێوان کوڕ و باوک پشتیوانی محمد حسن خان دەکات، محمد حسن خان کوڕێکی ئازاو بەتوانا دەبێت و لەگەڵ باوکی لە شوێنێک به ناوی تم تم بەناچاری سوپای کوڕ و باوک ئەدەن بەیەکدا و محمد حسن خان زۆر بە سوپاکەی باوکی ئەهێنێ و خەریکە ئەیشکێنێت، خزمەتکارێکی ئەمان اللە خان بەناوی میرزا لە بێ ئاگایی محمد حسن کەڵک وەردەگرێت و زەبرێکی قورسی لێدەوەشێنێت و بە برینداری باش کەمێک کۆچی دوایی دەکات، بەبیستنی ئەم هەواڵە ئەمان اللە خان زۆر دڵتەنگ دەبێت، موئمین بەگیش دەگەڕێتەوە ناراو، هەر لەو سەروبەندەدا ئەمان اللە خان کچێکی پاشای قاجار بۆ کوڕێکی بەناوی خوسرەو خان مارەدەکات محمد حسن خان لەبەر ئەم باسە کێشەی لەگەڵ باوکیدا هەبوو، امان اللە خان هەموو سەرۆک عەشیرەتەکان بانگێشت دەکات بە موئمیین بەگیشەوە و ئەچن بۆ تاران تا کچی پاشای قاجار بۆ کوڕەکەی بهێنێت، لەکاتی گەشتنی ئەمان اللە خان ڕمبازی و شمشێر بازی دەبێت کەسێک لەناو گۆڕەپاندا نمایش دەکات و توانای خۆی نیشانی ئامادەبوان دەدات، ئاماژە بۆ ئەو خەڵکە دەکات یەکێکیان بێنە بەرامبەری بەڵام کەس ئاماده نابێت، موئمین بەگ بێ ئەوەی ناوی خۆی ئاشکرا بکات ئەچێتە گۆڕەپان و لەگەڵ قولی شا ئەدەن بەیەکدا و بە لێدانێکی خێرا موئمین بەگ قولی شا دەکوژێت، پاشای قاجار داوای ئەو کەسە دەکات کە پاڵەوانەکەی کوشتووە و ئەمان اللە خان و سەرۆک عەشیرەتەکان بانگ دەکات و ئەوانیش ناوی موئمین بەگی پێنادەن، دەڵێن سوار چاکێک بووە لەنێو ئەم هەموو سوارچاکەدا چۆن بتوانین بیدۆزینەوە، دوایی تەواو بونی ئاهەنگەکە بۆ ماوەی یەک مانگ شا ئەمان اللە خان و سوپاکەی لای خۆی ئەهێڵێتەوە باش ئەوەی بکوژی قولی شای ئاشکرا نابێت بەناچاری ڕێگە به ئەمان اللە خان دەدات بگەڕێتەوە، پاش گەیشتنیان بە کوردستان واتە سنە ئەمان اللە خان دەزانێت موئمین بەگ بکوژی قولی شایە ئەمە وەک دەرفەتێک بەکارئەهێنێ تا وەک تۆڵە سەندنەوەیەک ئەم مەسەلەیە بجوڵێنێ دژی موئمین بەگ چونکە لەکاتی کێشەکەیدا لەگەڵ محمد حسن خانی کوڕی پشگیر نەکردووە لەبەر ئەمە بۆ ماوەی یەک ساڵ لای خۆی ئەیهێڵێتەوە، ڕۆژێک ئەمان اللە خان ئەڵێت بە موئمین بەگ پێمخۆشە لەبەرچاوی خۆم ڕم بازیەکم بۆ بکەی، هەر ئەسپێکی بۆدێنن بەدڵی نابێت و داوای ئەسپەکەی خۆی دەکات و بۆی دێنن کە ناوی ئەسپە بۆلاش بووە لەکاتی مەشقەکەدا موئمین بەگ ئەسپەکەی غاردەدات و لەدەستی ئەمان اللە خان دەربازی دەبێت و دێتەوە ناراو لەوێشەوە دێتە سلێمان و لە بازیان کۆچی دوایی دەکات، باش مردنی خزم و برا و کەسەکانی و عەشیرەتی قوبادی دەبیستت کە کۆچی دواییکردووە دێن بەشوێنیدا و دەیبەنەوە ناراو لەوێ بەخاکی ئەسپێرن.
خەستەی نــەڕەستەی بازیانــم ڕۆ
تاقە سوارەکەی ڕووی مەیدانم ڕۆ.
 
تیرە و خێڵەکانی قوبادی
۱ تیرەی بەگزادە، ۲ تیرەی میرکی، ۳ تیرەی قەلانی، ٤ تیرەی کۆرەی، ٥ تیرەی مەلازۆراوی، ٦ تیرەی بازانی، ۷ تیرەی مامەنان، ۸ تیرەی تەنگی ئەژدیها، ۹ تیرەی نەیجانی، ۱۰ تیرەی الیاخەی، ۱۱ خێڵی نەختە، ۱۲ تیرەی زلانی، ۱۳ خێڵی داود، ۱٤ خێڵی فەیاد، ۱٥ خێڵی وەیسە، ۱٦ خێڵی بــاوا، ۱۷ خێڵی ڕەمەزان، ۱۸ خێڵی مەیتاو، ۱۹ تیرەی پشماڵە، ۲۰ تیرەی کڵاشی، ۲۱ تیرەی مەنوچەری، ۲۲ تیرەی حسن علی، ۲۳ تیرەی مستەفا بەگی، ۲٤ تیرەی سمایل ئاخە (ئیسماعیل ئاغایی) لە پێج خێڵ پێکدێن: هۆخلوگی، ئاغلی بەگی، شاوەیس ئاخەی، مەسور ئاخەیی، عەلی ئاخەیی. له ساداتی پیر خدری شاهۆن و پاشماوەی بنەماڵەی قوباد بەگن..
 
گوندەکانی ناوچەی قوبادی
سەرەتا گوندەکانی ( گەرمەسێر )
٣٧

دەستکاری