تەیمووری لەنگ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروستکرد بە « == لە دایکبوونی تەیمووری لەنگ == پێش لە دایکبوونی تەیموور باوکی کە ناوی« تەرقائی بوو » ...»ەوە
 
No edit summary
ھێڵی ١:
 
== لە دایکبوونی تەیمووری لەنگ ==
پێش لە دایکبوونی تەیموور باوکی کە ناوی« تەرقائی بوو » ڕێزدار بوو لای خەڵکی شار واتا شاری ( کەش ) شەوێک خەون دەبینێت و لەبەربەیانی شەوەکەدا دەچیت بۆ لای « شێخ زێدەدین » دەڵی لە خەوما پیاوێک شمشێرێکی داوەتە دەستم و بەھەر چوار لادا شمشێرەکەم ھەڵدەسوڕاند ، شێخ لە وەڵامدا دەڵێت « خوا کوڕێکت پێ دەدات بە شمشێرەکەی دنیا دەگرێت و لە سایەیدا دینی ئیسلام پەرە دەستێنێت » بۆیە کە خودا ئەو کوڕەی پێتدا ووریایبە لە پەروەردەکردن و خوێندنیدا .
Line ٣٤ ⟶ ٣٣:
 
لە بیرەوەریەکانی تەیموردا ھاتووە کە پێداھەڵدانی بۆ کوردەکانی کۆچکردوو لە کوردستانەوە بۆ قۆچاق کە لە زمانی خۆیەوە بڵاو کردۆتەوە باسی ئازایەتی و چاونەترسی ھۆزە کوردەکانی کردووە کە دوای گەرانەوەی لە بەغدا لە دەربەندی باتاق کورد بە ھێزیکی کەمەوە ڕیگەیان بە لەشکرە گەورە و گرانەکەی تەیمور گرتووە ، تەیمور دەڵیت « کە بەرەو کرماشان دەرۆیشتم گەیشتمە ناو بەندەنێکی بەناوبانگ بە باتاق دەستەی پێشڕەوانم ئاگاداریان کردم کە ژمارەیەک سوار و پیادە لە دەورووبەری ئەو دەربەندەن لەوانەیە دووژمن بن دوای لێکۆڵینەوە ئاگاداریان کردمەوە ئەوانە ھەندێک ھۆز و خێڵ و تیرەی ناوچەی کرماشانن و دەڵین ئەمیر تەیمور بە چەندەھابار زیڕەوە لە بەغدا گەڕاوەتەوە ئەگەر دەیەوێت سەری سەلامەت بێت ھەمووی دانێت ئینجا لێرەوە بڕوات ، بەڕاستی من نەمدەویست سەربازەکانم بە دەستی عەشایەرانی کرماشان بە کوشت بدەم بەلام کەوتمە شەڕ لەگەڵیاندا لەو شەڕەدا سەد و شانزە کوژراو و ھەندێک بریندارمان ھەبوون لە نەبەردی و جەنگی دەربەندی باتاقدا ئەزمونی بەکەڵکم وەرگرت و لە شەڕەکانی ڕۆم و کابوڵستان و ئەفغانستان و ھیندستان و ووڵاتی شامدا ئەگەر بمویستایە لە گەلیەکەوە بڕۆم ئەمسەر و ئەوسەری گەلیەکەم داگیر دەکرد پاشان لەشکر پیایدا دەرۆیشت
 
== سەرچاوەکان ==
* سایتی کوردماکس
*http://www.kurdmax.com