وتووێژ:ڕەقامێر: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ٣:
:پێم وایە ئەم کاڵاڕەق و ڕەقەکاڵا و نەرمەکاڵا و ھتد لە فەرھەنگەکەی زانستپەروەرانی کورددا دروستکراوە. کاک ئاراس دەڵێ لەسەر ئەو وشانە لە پاڵتاکدا وتووێژیان کردووە و ھۆکاریان بۆیان ھەبووە، بەڵام بەداخەوە ھیچیان نەنووسیوە بزانین ھۆکارەکانیان چی بووە. بیری ویکیلیکس کەوتمەوە کە ماوەیەک لەمەوبەر ٤٠٠ ھەزار بەڵگەی تەنیا لە بڕێک لە بالیۆزخانەکانی ئەمەریکا بڵاوکردەوە، کەچی ئێمەی کورد تاقەتی بەڵگەکردنی یەک دێڕیشمان نییە. سپاس بۆ خوا و ویکیمیدیا، بەشکوو بتوانین لە ویکیپیدیا نەختێک فێری بەڵگەکردن ببین. کورە ئێستا لەمانە گەڕێین. کاک ئازا شتێک شل بێت سفتی دەکەینەوە. نانی تازە نەرمە کە کۆنە دەبێت ڕەق ئەبێتەوە! (نانەڕقە!) ئیمتەحانەکان یان سەخت و دژوارن یان ئاسان و ساکار! پێم وایە سەخت لە کوردیدا ماناکەی فارسیی نییە. کاک کورش عەبدی «نەرمامێر» و «ڕەقامێڕ» یان «ڕەق‌ئامێر»ی پێشنیار ئەکرد. بە لای منەوە جوانە؛ ئیتر نازانم، ئێوە چی ئەڵێن؟ --[[بەکارھێنەر:ئاسۆ|ئاسۆ]] ١٣:٠٠, ١١ نیسان ٢٠١١ (UTC)
:ئا ئا شتێکی تر! پاشگری واڵە مانای ware نادا! وردەواڵە بە ھەر شتێکی ورد ئەڵێن. ware مانای ئامراز و ئامێر و وەسیلە ئەدات. فەرھەنگی Oxford دەفەرمێ: objects used for the purpose or in the room mentioned وەک bathroom ware و ornamental ware و homeware. وا نییە؟--[[بەکارھێنەر:ئاسۆ|ئاسۆ]] ١٤:٢٦, ١١ نیسان ٢٠١١ (UTC)
 
 
*نەرمەواڵە زیاتر دانراوە و بەکارهێنراوە بۆ Application ,بەڵام software نەرمەکاڵا دانراوە ،کاڵا هەر ئەوە نییە کە بفرۆشرێ و بکڕدرێ ئەگەر ئەویش بێت خۆ لە ئینگلیزی و زمانەکانی تریش هەر بەم جۆرەیە ماناکەی.
*سەختەکاڵا نابێت ،چونکە سەخت هاومانای دژوارە ،کە خۆی زیاتر مەبەستی لە تەختەکلیل و تەختەی دایک(mother board) و بیرگە و ...هتد کە ئەمانەش ئامێرن/پارچەی ڕەقن نەوەکو سەخت. --[[بەکارھێنەر:Kurdish EAgle|Kurdish EAgle]] ١٧:١٢, ١١ نیسان ٢٠١١ (UTC)
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ڕەقامێر".