گرتە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
چاکسازیی نووسە عەرەبییەکان
No edit summary
ھێڵی ٤:
چەمکی گرتە، وەکوو [[تەواوکاری]]، لە بابەتێکی [[ئەندازە]]یی، واتە دۆزینەوەی ھێڵی [[لێکەوت]]ی چەماوەیەک لە [[خاڵ (ئەندازە)|خاڵێکدا]] بەرھەم دێت و تا سەرەتاکانی سەدەی ١٧ زایینی، واتە بەر لەوەی ماتماتیکزانی فەڕانسەوی، [[پیێر دێ فێرما|فێرما]] ئێکستێرمۆمەکانی (بەرزترین و کەمترین خاڵ) ی ھەندێک [[فانکشن (ماتماتیک)|فانکشن]]ی تایبەتی بدۆزیتەوە، پێناسە نەکرابوو. فێرما بەو ئەنجامە گەیشت ھێڵەکانی لێکەوت لەو خاڵانە کە فانکشنەکان، بەرزترین (ماکسیمۆم) یان کەمترین (مینیمۆم) بەھایان ھەیە، دەبێت ئاسۆیی بن.
لەبەر ئەوە ئەو بیرۆکە لەلای دروست بوو پەیوەندییەک بدۆزیتەوە لە نێوان بابەتی دیاریکردنی ئێکستێرمۆمەکانی فانکشن و بابەتی لێکەوتە ئاسۆییەکان. ھەوڵەکانی فێرما بۆ شیکاریکردنی ئەو بابەتە بوو بە ھۆی بەدەستھێنانی چەمکی گرتە.
لە سەرەتا زانایان لەو باوەڕەدابوون پەیوەندییەک نییە لە نێوان بابەتی ڕووبەری سنووردراوی ناوچەیەک و دۆزینەوەی ھێڵی لێکەوتی چەماوەیەک، بەڵام یەکەم کەس [[ئیساک بارۆ]] مامۆستای [[ئیساک نیوتۆن]] بوو کە بەو ئەنجامە گەیشت لە نێوان ئەو دوو چەمکەی بە ڕواڵەت دوور لەیەک، پەیوەندییەکی نزیک ھەیە. پێناسەی گرتە بەم شێوەی ئەمڕۆکە دەبینرێت، یەکەم جار لە ساڵی ١٦٦٦ زایینی بە تێکۆشانی نیوتۆن و چەند ساڵ پاش ئەو، لایبنیتس بەجیا و ھاوکات داھێنرا. ئەم دوو زانایە لە درێژەی چالاکییەکانیاندا دیسانیش ھەر بەجیا بەشی دووھەمی [[شیکاریی بیرکاری]]، واتە ھەژماری [[تەواوکاری|تەواوکارییان]] پێناسە کرد.
 
== گرتەی فانکشن ==
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/گرتە»