جەنگی جیھانیی یەکەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
گۆڕینی یابان بۆ ژاپۆن، لەبەر ئەوەی عەڕەبەکان بە ژاپۆن دەڵێن یابان چونکە ئەوان پیتەکانی (گ، پ، چ ، ژ) یان نییە، بەڵام ئێمە لە کوردی دا هەمانە و جیلی نوێ مافی ئەوەیان هەیە ناوەکان وەک خۆیان وەربگرن، نەک لە عەرەب و فارسەوە.
ئەو وشەیەش بەلقان بوو کە ئەمیش لە عەرەبییەوە وەرگیراوە و بۆخۆی باڵکانە.
ھێڵی ١٥٠:
ئاڵمان توانی سەرکەوتنێکی زۆرتر بەدەست بھێنێت بەسەر ھاوپەیمانەکاندا لە ساڵی ١٩١٥دا، ڕووسی شکاند لە شەڕی (جورلیس تارناو) لە ئایاری ١٩١٥، [[پۆڵەندا]] و زۆربەی شارەکانی [[لیتوانیا]]ی گرت، ھەوڵی بڕینی ھێڵەکانی پەیوەندی دا لە نێوان سوپاکانی ڕووسیا و بنکەکانیاندا تا دەست بەسەریاندا بگرێت، لەگەڵ ئەوەی ڕووس چەند سەرکەوتنێکی کەمی بەدەست ھێنا بەسەر ئەڵماندا، ٣٢٥، ٠٠٠ دیلی ڕووسی گیران لە پاش ئەوە ڕووسیا نەیتوانی ھێزەکانی بگێڕێتەوە.
 
و سەرکەوتنی ئەڵمان بەسەر ڕووسیادا بوو بە ھۆی ملکەچکردنی [[باڵکان|بەلقان]]، و ھێزە نەمساوی و ئەڵمانیەکان لە ڕووباری دانووبەوە ڕۆیشتن بۆ کوشتاری سڕب، و تێکشکانێکی گەورەیان پێگەیاندن.
 
ھەر لە ھەمان ساڵدا ئاڵمانیا توانی چەند سەرکەوتنێکی باشی تر لە چەند لایەکەوە بە دەست بھێنێت، لە کاتێکدا سەربازگە ئەڵمانیەکان بە جێگیری ڕائەوەستان لە بەردەم ھێرشەکانی فەرەنسا و بەریتانیا، لە ھەمانکاتدا ناڕەزایی دروستبوو لە کەمبوونەوەی زەخیرەی سوپای بەریتانی و داوای پێکھێنانی وەزارەتی ئیئتلافیان لێکرد، ھەروەھا چەند گۆڕانکاریەک لە سەرکردە سەربازیەکانی ڕووسدا ڕوویدا.