کفری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
سەلاۆیە
تاگ: دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٧
ھێڵی ١:
{{Coord|34|41|N|44|58|E|region:IQ_type:city_source:GNS-enwiki|display=title}}
{{خاوێنکردن|}}
 
'''کفری''' شارێکی دێرینی کوردستانە دەکەوێتە ناوچەی گەرمیانەوە، لەم شارەدا نەتەوەی کورد و تورکمان و عەرەب تێیدا دەژین کە زۆربەی دانیشتوانی کوردن، کفری لە ڕووی ئاو و ھەواوە کەشێکی مام ناوەندی ھەیە بەڵام لە وەرزی ھاویندا ھەندێک گەرمە.
ھێڵی ٢٠:
تاکو ئێستا بەتەواوی نەزانراوە ناوی شاری کفری لە چیەوە سەرچاوەی گرتووە و ئەو ناوەی بەباڵادا بڕاوە، وشە ی کفری لە عەرەبیدا گەلێک مانا دەبەخشێت وەک ( کفرـ کفرا ) داپۆشینی شتێک، (کفر ـ کفرانا) دژی ئیمان ھێنان بە خوا، ( کفر ) ئەرزیکی دوور لە خەڵکە، ‌( الکفر ) شەوەزەنگ، (کفر)لادێ. سەبارەت بە ناوی ( کفری) ھەندێک بیروبوجون ھە یە ١- لە ووشەی ( کفر)ی عەرەبیەوە ھاتووە کە بەکوردی مانای دار (گەز) دەبەخشێت، چونکە کاتی خۆی ئەم جۆرە دارانە لە ناوچەکەدا زۆر بوون، ٢- کفر بەمانای قیر یان بەردە خەڵوز دێت کە لەدێر زەمانەوە کانزاکانیان لەدەورو پشتی کفریی ئێستادا دۆزراوەتەوە.
٣-وە رایەک ھەیە کە ووشەی کفری لە( قار –قیر –کار)ی سۆمەریەوە وەرگیراوە، بەتێپەڕ بوونی کات لە سەردەمە جیاوازەکاندا ئاڵوگۆڕ بە سەر ئەو ووشەدا ھاتووە .
لە دەقە بزماریە ئەکەدیەکان و پاشتر بابلیەکان و ئاشوریەکاندا پێی وتراوە ( کبرو ) لە ئارامیەکاندا بە( کبرا ) ھاتووە وە لە عبرانیەکاندا بە ( کوبیر ) یان کوفیر ھاتووە. لە سەردەمی(سوڵتان عبدالحمید) حوکمراِنیەتی عوسمانیشدا ناوی کفری گۆڕی بۆ ( سلاحیەسەلاحیە ). رایەک ھەیە سەبارەت بەناوی کفری کە دەگەڕیتەوە بۆ ووشەی ( کفر) کە ووشەیەکە لەزمانی تۆرانیەدا کە بەرامبەر بە ( تەروو)* لە زاروەی سۆرانی کوردیدا دێت. ئەوا ھەموو ئەو ناوو دەسنیشان کردنە مێژوویانەی لە ھەر سەردەمێکدا بەسەر ناوەکەیدا بڕاوە و تائێستاش ماوەتەوە لەگەڵ ئەوەشدا بۆخۆیان دەلالەت لەو یادەوەریانە دەکەن کەبەسەر شار و ناوچەکەدا ھاتوون وەک ناوە دێرینەکانی ( کیماش ، لاخیرۆ ، کیرۆ ، فرجیا ).
 
 
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/کفری»