تۆڕی کۆمپیوتەری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پووچەڵکرنەوەی پیاچوونەوەی 57952 بەدەستی Aza (وتووێژ)
No edit summary
ھێڵی ١:
'''تۆڕی کۆمپیوتەری''' بەرھەڤۆکێکە لە کۆمپیوتەرەکان و کەرەستەکانی لێکگرێدراو بەھۆی کاناڵەکانی [[گەیاندن|گەیاندنەوە]] کە کاری پێوەندیگرتن و پێڕاگەیاندن بۆ بەکارھێنەران ئاسان دەکاتەوە و ڕێگەی ھاوبەشیکردنیان پێ دەدا.
'''ڕایەڵەی کۆمپیوتەری''' کۆمەڵێک لە کۆمپیوتەرەکانە کە لە ڕێگای گێژەنە ئەلەکترۆنیکییەکان یان گواستنەوە بێتەلەکانی سەر بە جۆراوجۆر داڕشتن و تەکنۆلۆژیاوە، بەمەبەستی گەیاندنی زانیاری یان ئاڵوگۆڕکردنی دراوە لە نێوان خۆیان یان بەرکارھێنەرانیاندا، پێکەوە بەستراونەتەوە.
 
==نیاز==
 
تۆڕە کۆمپیوتەرییەکان دەتوانرێن بۆ نیازگەلی جۆربەجۆر بەکار ببردرێن:
 
* ''بۆ ئاسانکردنی کاری پێوەندیگرتن.'' بە بەکارھێنانی تۆڕەکان، خەڵک دەتوانن بەلێوەشاوەیی و بەئاسانی، بەھۆی ئیمەیڵ، پەیامگەیێنیی دەسبەجێ، ژوورەکانی چەت، تەلەفۆن و کۆنفرانسگێڕانی ڤیدیۆیی‌یەوە، پێکەوە پێوەندی بگرن و پەیامەکانیان بە یەکتر ڕابگەیێنن.
* ''بۆ ھاوبەشیکردن لە بەکارھێنانی ڕەقەواڵەکاندا''. لە یەک تۆڕی کۆمپیوتەریدا، ھەر کۆمپیوتەرێک بۆی ھەیە دەستی خۆی بگەیێنێتە ڕەقەواڵەکانی سەر تۆڕەکە و بەکاریان بێنێ. بۆ نموونە، ھەر کۆمپیوتەرێک دەتوانێ بە کەڵکوەرگرتن لە چاپگەرێکی ھاوبەشی سەر تۆڕەکە بەڵگەنامەیەک چاپ بکا.
* ''بۆ ھاوبەشیکردن لە بەکارھێنانی فایلەکاندا''. لە ئاقاری تۆڕێکی کۆمپیوتەریدا، بەکارھێنەری دەسەڵاتپێدراو بۆی ھەیە دەستی خۆی بگەیێنێتە [[دراوە|دراوەکان]] و زانیارییەکانی کۆگاکراوی کۆمپیتەرەکانی تری سەر تۆڕەکە. توانای دابینی دەستگەیشتوویی بە دراوەکان و زانیارییەکانی کۆگایەکی ھاوبەش، تایبەتمەندییەکی گرنگی زۆربەی تۆڕەکانە.
* ''بۆ ھاوبەشیکردن لە بەکارھێنانی نەرمەواڵەکاندا''.
 
 
[[af:Rekenaarnetwerk]]