لەیلا ساڵحی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دروست کردنی پەڕە
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٦:٣٥، ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٨

لەیلا ساڵحی لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٩ (١٣٥٨ی ھەتاوی) لە بۆکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، شاعیر و نووسەری کوردە

لەیلا ساڵحی
لەدایکبوون١٩٧٩
بۆکان، کوردستان ١٩٧٩
پیشەنووسەر، شاعیر
زمانکوردی
نەتەوەکورد
کارە دیارەکانشیعری ژنانی جیھان
ھاوسەریوونس ڕەزایی

لەیلا ساڵحی پاش تێپەڕاندنی قۆناغی دواناوەندی لە شاری بۆکان، خوێندنی لە بواری مێژوودا پەرەپێداوە و بڕوانامەی ماستەری مێژووی لە زانکۆی تەورێز پێ دراوە. دواتر بۆتە مامۆستای خوێندنگە و وانەبێژی زانکۆ و وەک توێژەرێکی بواری مێژووش دەەرکەوتووە. ساڵی ٢٠١٦ لە یەکەمین کۆنگرەی نێونەتەوەیی توێژینەوەی مێژوویی تاران وەک توێژەری ھەڵبژاردە ناودێر کرا[١]. لە گۆڤار و بڵاڤۆکەکانی ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستاندا نووسراوە و ھۆنراوەی بڵاو بۆتەوە.

لە بواری ئەدەبیاتی منداڵانیشدا چالاکە و بەرھەمی چاپ کردوون. ئەندامی دەستەی نووسەرانی مانگنامەی "ڕۆچنە" بووە، کە تایبەتە بە مناڵان و مێرمنداڵان. ھەر وەھا یەکێک لە ئەندامانی چاودێری گۆڤاری مناڵانەی "کانی"یە، کە پاشکۆی گۆڤاری مەھابادە و ٩٥ ژمارەی دەرچووە..

بەرھەمەکان

  1. شیعری ژنانی جیھان[٢]، وەرگێڕان و توێژینەوە (٥٠٠ لاپەڕە)؛ ٢٠١٨
  1. ماسی کۆلکەزێڕینە[٣]، چیرۆکی منداڵان، وەرگێڕان؛ ٢٠١٢
  2. کایە بە قامکەکان[٤]، شعر و کایەی مناڵانە، وەرگێڕان؛



سەرچاوەکان

  1. ^ http://kurdish.sahartv.ir/news/%D8%A6%DB%8E%D8%B1%D8%A7%D9%86-i219457
  2. ^ شیعری ژنانی جیھان، ساڵحی، لەیلا. خانی، سەقز: ٢٠١٨
  3. ^ ساڵحی، لەیلا (وەرگێڕ)، فیستێڕ، مارکووس (نووسەر)، ماسی کۆلکەزێڕینە، ڕێکخراوەی ئیزیرتوو، پووشپەڕی ٢٠١٢
  4. ^ کایە بە قامکەکان، ساڵحی، لەیلا(وەرگێڕ)، ڕەحماندووست، مستەفا(نووسەر). بنکەی ڕاھێنانی ھزری مناڵان و مێرمنداڵان، تاران: