جۆرج ماڵۆری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
←سەرچاوە: دروست کردنی پەڕە تاگەکان: دروستکردنی وتاری نوێی بێپۆل بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە |
(بەبێ جیاوازی)
|
وەک پێداچوونەوەی ١٩:٤١، ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٨
جۆرج ماڵۆری (۱۹۲٤-۱۸۸٦) شاخەوانێکی ئینگلستانی بوو.
جۆرج ماڵۆری یەکەمین شاخەوان بوو کە حەولی دا دەستی بە لووتکەی ئێڤەرست ڕابگا. دوو جار تا نزیک لووتکە چوو و نەیتوانی و گەڕاوە. سێهەمین جار ساڵی ۱۹۲٤ (۱۳۰۳ هەتاوی) کە لەگەڵ هاوڕێیەکی دیسان بەو چیایەدا هەڵگەڕا، ۲٥۰ میتریان مابوو بگەنە دوندێ و بێسەروشوێن بوون.
ساڵی ۱۹٥۳ (۱۳۳۲ هەتاوی) ئێدمۆند هیلاری شاخەوانی نیووزێلاندی وەک یەکەم مرۆڤ لووتکەی "ئێڤەرست"ی بەزاند.
پاش ۷٥ ساڵ، ساڵی ۱۹۹۹ (۱۳۷۸) گورووپێکی شاخەوانی بەنیازی دۆزینەوەی ڕازی ونبوونی جۆرج ماڵۆری و هاوڕێکەی (ئەندرۆ ئێروین) چەند جار هەڵچوونە سەرێ و دەورووبەری لووتکەی ئێڤەرستیان پشکنی. سەرەنجام تەرمێکی لە سەغڵەتیدا بەستوویان دۆزییەوە. پەیکەری بێگیانی جۆرج ماڵۆری بوو کە پاش ۷٥ ساڵ تێکنەچووبوو و لەپەوڕوو ڕاکشابوو. سەرما و تیشکی تاو تەرمەکەیان وەک گەچ سپی هەڵگەڕاندبوو و مۆمیاکرابوو.
ئێستاش ئەو مەتەڵە هەر هەڵنەهاتووە کە جۆرج ماڵۆری گەیشتۆتە لووتکە و لە گەڕانەوەدا تووشی ڕووداوێک بووە، یان هەر دەستی بە لووتکە ڕانەگەیشتووە.
کچەکەی دەڵێ باوکم وێنەیەکی دایکمی لەگەڵ خۆی برد کوتی لە سەر دوندی ئێڤەرستی دادەنێم، کاتێک تەرمەکەیان دۆزییەوە کەلوپەلەکەشی هەر وا مابوون، بەڵام وێنەکەیان تێدا نەبوو، بەوەدا دەڵێن لەوانەیە جۆرج ماڵۆری یەکەم مرۆڤ بووبێت کە گەیشتبێتە دوندی ئێڤەرست.
ڕستەیەکی مەنشوور لە زاری جۆرج ماڵۆرییەوە دەگێڕدرێتەوە؛ گۆیا لێیان پرسیوە "بۆ دەتهەوێ بچیە سەر لووتکەی ئێڤەرست؟"، کوتوویەتی: "چونکە لووتکەی ئێڤەرست لەوێیە!"
سەرچاوە
سەرچاوە: ویکیپێدیای ئینگلیسی؛ https://en.m.wikipedia.org/wiki/George_Mallory