یوونس ڕەزایی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب ←‏بەرھەمەکان: پێویست بە بزوێنی کورت ناکات
هەڵەگری
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ٣٩:
'''یوونس ڕەزایی''' لە [[مەھاباد]] و [[بۆکان]] خوێندوویەتی. پاشان خولی کارناسی تەکنۆلۆژیای پەروەردەی لە زانکۆی [[تەورێز]] و ماستەری زانستە سیاسییەکانی لە زانکۆی زانست و توێژینەوەکانی [[تاران]] تەواو کردووە. لە "بنکەی ڕاھێنانی ھزری مناڵان و مێرمنداڵان"ی شاری بۆکان دامەزراوە. پاش چەند ساڵێک لەوێ وازی ھێناوە و بۆتە مامۆستای قوتابخانە. لە گۆڤار و بڵاڤۆکەکانی ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستاندا گەلێک نووسراوە و ھۆنراوەی بڵاو بۆتەوە. سەرنووسەری گۆڤارەکانی"زایەڵە"و"پەیژە" و لە ساڵی ١٣٧٩ ھەتاوییەوە (٢٠٠٠) ئەندامی دەستەی نووسەرانی [[گۆڤاری سروە]] بووە ھەتا چەند مانگ بەر لە ڕاگیرانی.
 
یوونس ڕەزایی وەک داھێنەری [[شێعری شێت]] دەناسرێ و دوو کۆمەڵە شێعری بە ناوەکانی "شین‌ترین بەتاڵ" و "منم شاعیری ژنانی چاوەڕوان" بڵاو کردووەتەوە، کە تایبەتمەندییەکانی ئەم شێوەشێعرییەیان لەخۆگرتووە. وەک یەکێک لە داوەرانی بەشی شێعری یەکەمین خەڵاتی ئەدەبیی کتێبی کوردی [[ئیبراھیم یوونسی]] ھەڵبژێردراوە<ref>داوەرەکانی خەڵاتی کتێبی یوونسی ناسێندران؛ ئاژانسی ھەواڵیی مێھر: https://ku.mehrnews.com/news/1151/داوە-رە-کانی-خە-ڵاتی-کتێبی-یوونسی-ناسێندران</ref> و لە ھەڵسووڕاوانی [[ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان]] بووە. شێعر و چیرۆکی بە زمانی فارسیش وەرگێڕدراون.<ref>ئاژانسی زریان: http://www.ziryan.ir/NewsDetail.aspx?itemid=13966</ref> ھاوکاری "بنکەی ئینسایکڵۆپێدیای چیرۆکەکانی ئێران" بووە.
 
لە بواری ئەدەبیاتی منداڵانیشدا چالاکە و بەرھەمی چاپ کردوون. جگە لەوەش ئەندامی دەستەی نووسەرانی مانگنامەی "ڕۆچنە" بووە، کە تایبەتە بە مناڵان و مێرمنداڵان. ھەر وەھا یەکێک لە ئەندامانی چاودێری گۆڤاری مناڵانەی "[[گۆڤاری کانی|کانی]]"یە، کە پاشکۆی [[گۆڤاری مەھاباد]]ە و ٩٥ ژمارەی دەرچووە.
 
لە بواری فیلمنامەشدا چالاکە و تا وێستا فیلمنامەی بۆ ژیان و بەرھەمی ھونەرمەندی مۆزیکژەنی کورد [[موجتەبا میرزادە]] و شاخەوانی کورد [[محەممەد ئەوراز]] نووسیوە، کە لە تەلەفزیۆنە کوردیەکانەوە بڵاو بوونەتەوە.