شیللا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
گەڕاندنەوەی پێداچوونەوەی 578715 لە لایەن 185.91.17.236 (لێدوان) لابردنی دەقی بێسەرچاوە
تاگ: پووچەڵکردنەوە
ھێڵی ٦٣:
 
'''شیللا''' (بە [[ھانگۆل]]: 신라؛ بە [[ھانجا]]: 新羅)، لە ٥٧ی پێش زایین دامەزرا تا ٩٣٥ی زایینی، یەکێک بوو لە [[سێ شانشینەکەی کۆریا]]ی کۆن وە یەکێک بوو لە درێژترین ماوەی دەسەڵاتداری جیھان، هەرچەندە لەلایەن پاشا [[هیۆکگۆسێی شیللا|هیۆکگۆسێ]] دامەزرا، بەڵام لەلایەن بنەماڵەی [[کیم]] [[گیۆنگجو]] فەرمانڕەوایی ئەکرا.
 
شیللا یەکێک بوو لە بەهێزترین دەوڵەتی سێ شانشینەکە کەلە بەشی باشوری خۆرهەڵاتی نیمچە دوورگەکەدا دامەزرابوو ، ئەم دەوڵەتە لە لایەن ئەو شەش هۆزەوە دامەزرا کە پاشماوە و پەناری گۆجۆسۆن بوون لە ناوچەکەدا لە هەرێمی جنهان و [[هیۆکگۆسێ]] بووە یەکەم پاشای ئەم شانشینە ، دەتوانین ڕەچەڵەکی هەر سێ شانشینەکە واتە [[گۆگۆریۆ]] و [[بایکجی]] و [[شیللا]] ببەینەوە سەر یەک ڕەچەڵەک کە شانشینی [[گۆجۆسون]]ی دێرینە .
شیللا لە ماوە درێژە فەرمانڕەواییەکەیدا دەستێکی باڵای هەبووە لە باری ڕامیاری و ئابووری ناوچەکەدا ، هاوکاری شۆڕشگێڕەکانی [[گۆگۆریۆ]] و ژەنەڕاڵ جومونگی سەرکردەیانی دەکرد ، هەروەها توانیان زاڵ ببن بەسەر گایا و هەرێمی بیونهان بەتەواوی کۆنتڕۆڵ بکەن ، جگە لەوەش لە سەردەمی پاشا [[ کیم چوون چوو]]دا توانیان بەسەرکردایەتی ژەنەڕاڵ [[کیم یوشین]] بە هاوپەیمانی لەگەڵ تانگدا سەربکەون بەسەر [[بایکجی]] و [[گۆگۆریۆ]]دا و پاشانیش تانگ لە ناوچەکە وەدەر بنێن .
سەرەڕای ئەوەش سیاسەتی ئابووری شیللا ئەوەندە بەهێز بووە تەنانەت بازرگانیان لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی ئەودەمدا کردووە .
== سەرچاوەکان ==
*[https://en.wikipedia.org/wiki/Silla ویکیپیدیای ئینگلیزی؛ Silla]