کۆتاییی دونیای نەفرەتی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ١٠٣:
ھەرچەندە پێشوازی لە کورتە فلیمەکە زۆر باشبوو، بەڵام ھیچ کۆمپانیایەکی بەرھەم ھێنان نەیانویست وبەرھێنان لە بیرۆکەی دروست کردنی فلیمێکی درێژ بۆ چیرۆکەکە بکەن. ئینتویستلی و بۆچانان بریاریاندا بیکەنە زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنی لەگەڵ کلارکوینویل فلیمس، کە دواتر بەشداریکردنی کەناڵ ٤ و نێتفڵکسی بەدوایدا ھات. فۆرسمان ھیچ رۆڵێکی فەرمی لە بەرھەمھێنانی زنجیرەکە نەبوو، ئەو دەیویست کار لە کۆمێکەکەی تەواو بکات، ھەر چەندە وینتویستلی بە شێوەیەکی بەردەوام راوێژی پێدەکرد و لە بەڕێوەچوونی کارەکانی پرۆژەی زنجیرەکە ئاگاداری دەکردەوە.<ref name="Vulture Forsman">{{cite web|url=http://www.vulture.com/2018/01/the-end-of-the-f-ing-world-charles-forsman-interview.html|title=''The End of the F***ing World''{{'}}s Charles Forsman on His Indie Comic Turning Into a Netflix Hit|last=Riesman|first=Abraham|date=23 January 2018|work=[[Vulture (magazine)|Vulture]]|accessdate=13 February 2018}}</ref>
 
چیرۆکی زنجیرەکە لە چیرۆکی کۆمیکەکەی فۆرسمان جیاوازی ھەیە. لە کتێبە چاپکراوەکە، منداڵەکان بکوژێکی شەیتان پەرست دەکوژن، کە خێزانەکەی ئەفسەری پۆلیسە؛ لە جیاتی ئەوە لە زنجیرەکە دوو ئەفسەری پۆلیسی تێدایە یونس نوون و تێری دیراگۆ، ھیچ ئاماژەیەکی تێدا نییە کە بکوژەکە شەیتان پەرست بێت.<ref name="DS Comic ending">{{cite web|url=http://www.digitalspy.com/tv/the-end-of-the-fucking-world/feature/a847038/end-of-the-fucking-world-spoilers-alternate-ending/|title=The End of the F***ing World had a darker alternate ending in the original comic|last=Sandwell|first=Ian|date=9 January 2018|work=[[Digital Spy]]|accessdate=13 February 2018}}</ref> یەکێکیتر لە جیاوازییە دیارەکان ئەوەیە، لە کۆتایی کۆمیکەکە: ئەفسەری پۆلیسە شەیتان پەرستەکە بەدوای جەیمسەوە دەبێت، ھەردووکیان ھێرش دەکەنە سەر یەکتری، لەو کاتەی کە پۆلیس ھەوڵی لێک کردنەوەیان لە یەکتری لەو شەرەدا دەدات. دواتر دەنگی تەقەکردن دێت. لە دیمەنی کۆتایی دایکی ئەلیسا دەبینرێت کە باسی رزگارکردنی کچەکەی دەکات لە دەست جەیمس، لە کاتێکدا ئەلیسا ناوی جەیمس لەسەر قۆڵی دەنەخشێنێت. ھەندێک لە ڕەخنەگران پێیانوایە کە ئەمە بە واتای مردنی جەیمس دێت،<ref name="DS Comic ending2ending" /> بەڵام فۆرسمان کۆتاییەکەی بە نادیار و لێڵ باس دەکات.<ref name="Vulture Forsman" />
 
=== وێنەگرتن ===