کۆتاییی دونیای نەفرەتی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ١٠٨:
یەکەم زنجیرەی لە نیسانی ٢٠١٧ دەست بە کاری وێنەگرتنی کرا، بە چەند ھەفتەیەک پێش بڵاوکردنەوەی لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ کارەکانی وێنەگرتن تەواو بوون. ھەرچەندە لە بەریتانیا وێنەی گیرا، بەڵام بە ئاوازێکی ئەمەریکایانە کارەکانی ئەنجام درا، وینتوستلی کاریگەری زنجیرەکانی توین پیکس و فارگۆی لەسەر ھەبوو. بە زۆری، دیمەنی ئەڵقەکان لە ناوچەکانی دەوروبەری سوررای وێنەیان گیرابوون، لەگەڵ چەند شوێنێکی تری ستۆدیۆکانی واکینج، براکنێل و لۆنکرس. یەکێکیتر لە شوێنی وێنە گرتنەکە لە لیسداون ئۆن سی بوو. ئینتویستلی، بەزۆری دیمەکانی لە پێشەوە دەگرت، بە تایبەتی لە زنجیرە سەرەتاییەکان، کاتێک لە ناو چوارچێوەکە تەنیا یەک کاراکتەری تێدابوو، بۆ گەیاندنی راستەوخۆی کاردانەوەی کاراکتەرەکانی ناوی لە کاتی گاڵتە کوشندەکان.
 
رووداوەکانی زنجیرەکە لە رۆژانی ئەمرۆ روودەدات، بەڵام ئینتویستلی ئامانجی ئەوە بوو کە زنجیرەکە ئەو ھەستە بدات کە رووداوەکانی ناوی لە نێوان ساڵانی ١٩٨٨ بۆ ٢٠٠٦ رووی داوە. ھەروەھا، شێوازی ژەمی نان خواردنی ئێوارە، شێوازێکی ساڵانی حەفتاکانە، گۆرانییەکانی ناوی، گۆرانی سالانی پەنجا و شەست و حەفتاکانە، لەگەڵ گۆرانی رەسەنی زنجیرەکە کە ھی گراھام کۆکسۆنە، کە ئەندامی دامەزرێنەری باندی بلورە. ئینتویستلی لە باسی میوزیکی کۆکسۆن بە مۆسیقا تارییەکانی کۆڵانەکانی شارۆچکەکان دەچووێنێت، تێبینیش دەکرێت کە گۆرانییەکانی لە ئەڵقە کۆتاییەکانی دیمەنی ئەفسەرە پۆلیسییەکان بەکاردەھێنراوە.<ref name="Creative2">{{cite web|url=https://www.creativereview.co.uk/end-ing-world-channel-4-netflix|title=Making The End of the F***ing World|last=Steven|first=Rachael|date=6 November 2017|work=[[Creative Review]]|accessdate=13 February 2018|url-access=registration}}</ref>
 
=== تەواوکردنی چاوەروانکراو ===