کۆتاییی دونیای نەفرەتی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٩٩:
زنجیرەکە لە کارێکی کۆمیکی وەرگیراوە کە بە ھەمان ناوە و لە نوسینی چارلیس فۆرسمانە. لە سەرەتادا وەکو کورتە کۆمێکسێکی خۆ بڵاوکراوە بڵاوکرایەوە، زنجیرەکە وەکو رۆمانێکی وێنەدار لە لایەن قانتاگرافیکس لە ساڵی ٢٠١٣ چاپکرا. دواتر دووبارە لە بەڕگێکی ڕەق لە ساڵی ٢٠١٧ چاپکرایەوە.<ref>{{cite web |url=http://fantagraphics.com/flog/end-fing-world-reprinted/ |title=The End of The F***ing World – Reprinted! |publisher=[[Fantagraphics Books]] |accessdate=13 February 2018}}</ref>
 
لەو کاتەی کە فۆرسمان خەریکی بڵاوکردنەوەی بوو، جۆناپان ئینتویستلی پەیوەندیی پێوە کرد تاوەکو بۆ کارێکی وێنەیی وەریبگرێت. لەسەرەتادا بیرۆکەکە ئەوە بوو کە بکرێتە فلیمێکی ئەمەریکی، دواتر بریار درا وەکو زنجیرەیەک لە ئەنتەرنێت بڵاوبکرێتەوە. فلیمەکە لە لایەن فلیم٤ دروست کرا، ئینتویستلی تێچووی فلیمە کورتەکەی گرتە ئەستۆی خۆی..<ref name="Creative"/> لە ساڵی ٢٠١٤ فلیمە بچووکەکە دروست کرا، کە لایەن چەند ئەکتەرێک ئەنجامدرا، لە دواتر بەشێک لەو ئەکتەرانە لە زنجیرەکە دووبارە بەشدار بوونەوە. دەرھێنەرەکەی ئینتویستلی بوو، بەرھەم ھێنەرەکەی دۆمینیک بۆچانچان بوو؛ جەیسیکا باردین رۆڵی ئەلیسای بینی. لە جیاتی ئەلیکس لاوثەر، کرێگ رۆبەرتس رۆڵی جەیمیسی بینی.
 
ھەرچەندە پێشوازی لە کورتە فلیمەکە زۆر باشبوو، بەڵان ھیچ کۆمپانیایەکی بەرھەم ھێنان نەیانویست وبەرھێنان لە بیرۆکەی دروست کردنی فلیمێکی درێژ بۆ چیرۆکەکە بکەن. ئینتویستلی و بۆچانان بریاریاندا بیکەنە زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنی لەگەڵ کلارکوینویل فلیمس، کە دواتر بەشداریکردنی کەناڵ ٤ و نێتفلێکسی بەدوایدا ھات. فۆرسمان ھیچ رۆڵێکی فەرمی لە بەرھەمھێنانی زنجیرەکە نەبوو، ئەو دەیویست کار لە کۆمێکەکەی تەواو بکات، ھەر چەندە وینتویستلی بە شێوەیەکی بەردەوام راوێژی پێدەکرد و لە پێشھاتەکان ئاگاداری دەکردەوە.