پارتی کرێکارانی کوردستان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
"Ocalan_picture,_made_by_tiles.jpg" سڕاوە؛ Srittau ئەم پەڕگەی لەسەر کامانز سڕیەوە بە ھۆی: per c:Commons:Deletion requests/File:Ocalan picture, made by tiles.jpg.
ھێڵی ٧٩:
| بەرپێنووس =
}}
 
[[File:Ocalan picture, made by tiles.jpg|thumb|وێنەیەکی عەبدووڵڵا ئۆجەلان له چیای زینی، باشوری کوردستان، ئەم وێنەیه به پارچه کاشی درووست کراوه|300px]]
'''پارتی کرێکارانی کوردستان''' ([[پەکەکە]]) پارتێکی کوردی باکوری کوردستانە لە [[٢٧ی سەرماوەرز]]ی [[١٦٧٨ی کوردی]] (١٩٧٨) وەک پارتێکی [[مارکسیزم-لینینیزم|مارکسی-لینینی]] دامەزرا. بە بەشداربوونی ٢٣ ئەندام کۆنگرەی دامەزراندنی پەکەکە پێکھێنرا. ناوی پەکەکە لە لایەن فەرھاد کورتاییەوە پێشنیار کرا. لە سەرەتاوە بە کاری سیاسی دەستی پێ کرد بەڵام لە ساڵی [[١٩٨٤]] بە ناچاری بووە ڕێکخراوێکی چەکداری، لەبەر ئەو ھەموو ئێش و ئازار و چەوساندنەوەیەی دەوڵەتی تورکیا دەرحەق بە گەلی کوردستانی لە باکووری کوردستان ئەنجامداوە لە ماوەی ٩٠ ساڵی ڕابردوودا. ئایدۆلۆجیای پەکەکە لەسەر بنەما شۆڕشگێڕییەکانی مارکسیزم - لینینیزم و نەتەوەخوازیی کوردی دامەزرێنرا. ئامانجی پەکەکە دروستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردیی [[سۆشیالیستی]] بوو لە کوردستان، ئەو ناوچەیەی کەوتۆتە باشووری ڕۆژھەڵاتی [[تورکیا]]، باکووری ڕۆژھەڵاتی ێێراق، باکووری ڕۆژھەڵاتی سوریا و باکووری ڕۆژئاوای ئێران، کە تیایدا کوردەکان ڕێژەی سەرەکی دانیشتوان پێک دەھێنن. ئەم ئامانجە ئێستا نوێ کراوەتەوە بەوەی داوای مافی کلتوری و سیاسی بۆ کوردەکانی ناو دەوڵەتی تورکیا دەکەن.
پەکەکە پشتیوانییەکی بەربڵاو، بەڵام نەک جیھانی، ھەیە لە نێوان کوردەکانی تورکیا و لایەنگرییەکی سنووردار لە لایەن کوردی پارچەکانی تر. لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لە لایەن چەند دەوڵەت و ڕێکخراوێکەوە بە تیرۆریست ناسێنرا، لەوانە ئەمریکا و ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا بەڵام دوایی ھاتنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا یەکێتیی ئەوڕووپا ناوی پەکەکەی گۆڕی لە لایەنێکی تیرۆریست بۆ چالاکوانان بەڵام ئەمریکا و ناتۆ ھەڵوێستی خۆیان نەگۆڕیوە. لە ساڵی [[٢٠٠٧]]دا بە یەکێک لە ١٢ ڕێکخراویە تیرۆریستییە چالاکەکان ناسێنرا بەپێی بەشی دژە تیرۆر و چالاکییەکانی سەر بە فەرمانگەی گشتی ئاسایش (پۆلیسی تورکیا). سەرچاوە تورکییەکان پەکەکە بە ڕێکخراوێکی جوداییخوازی قەومی ناودەبەن کە تیرۆریزم دژی خەڵکی شارستانی و ئامانجە سەربازییەکان بەکاردێنن بۆ گەیشتن بە مەرامە سیاسییەکان.ھێزە چەکدارەکانی تورکیا نزیکەی ٨٠٠٠ دێی کوردستانیان خاپوور کرد و بەمەش نزیکەی ٣ - ٤ ملیۆن کورد ئاوارەبوون.لە [[١٩٨٤]]ەوە کە پەکەکە خەباتی چەکداری دەست پێکردووە، زیاد لە ٣٧٠٠٠ کەس کوژراون.