ئیسماعیل سەردەشتی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
←‏کۆچی دوایی: چاکسازیی نووسە عەرەبییەکان، چاکسازیی ژمارەکان
←‏شێوازی وتن: چاکسازیی ژمارەکان، چاکسازیی نووسە عەرەبییەکان
ھێڵی ٣٤:
 
سەرەشتی خاوەن تۆناژێکی تایبەتی دەنگ و شێوازێکی وتنی تایبەت بە خۆی بوو. زۆر کەس دواتر لاساییان کردۆتەوە، بەڵام بۆخۆی لاسای کەسی نەکردۆتەوە. ھەرچەند جاروبار گۆرانیی ھونەرمەندانی تریشی وتۆتەوە. ھەمیشە ڕێزێکی تایبەتیی بۆ ھونەرمەندانی گەورەی کورد وەکوو [[ناسر ڕەزازی]] و [[شوان پەروەر]] و بەندبێژانی وەک [[عەلی خەندان]] و [[سەید عەلی سەردەشتی]] داناوە و لە بەندەکانیدا ناوی بە بەرزی ھێناون. زۆر جار ناوئاخنی بەندەکەکانی بە باسی نیشتمانپەروەری و خۆشەویستیی خاک و کورد ڕازاندۆتەوە و ھەر ئەوەش بۆتە ھۆی ئەوەی لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە چەند جار دەستبەسەر کرێ و دواجاریش ناچار بە جێھێشتنی [[ڕۆژھەڵاتی کوردستان]] بوو و لە باشوور گیرسایەوە.
ڕووداوە خۆش و ناخۆشەکانی کوردستان لە سەر سەردەشتی کاریگەر بوون و دڵی پێیان خۆش و ناخۆش دەبوو و لە ئاواز و بەندەکانیدا ڕەنگی دەدایەوە. بۆ نموونە لێک نزیک بوونەوەی حیزبەکانی باشووری کوردستان لە سەردەمی پاش ڕووخانی سەددامدا دڵی ئەوی خۆش کرد و گەلێک بەندی پێدا ھەڵگوتن و ھیوای سەربەرزی بۆ خاک و نیشتمان لێ خواستن. لە لایەکی ترەوە کاتێک کوێرەمووشە دژە نەتەوەکان لە سابڵاغ شەوێک کێلی شاعیران و گەورەپیاوانی وەک مامۆستا [[ھێمن]] و [[ھەژار]]یان شکاند، دەنگی سەردەشتی لە ھەموو کەس بەرزتر بەرپەرچی ئەم ڕووداوە ناخۆشەی داوە. لە بەشێکی گۆرانییەکی درێژدا کە بۆ ئەم ڕووداوەی داناوە، دەڵێ:
 
شەوگارێکی نەنووستم ھەتا سیواتی داوە
 
ھەر لە فکری واندا بووم بۆچی کێلیان شکاوە
 
ساتێک لەوێ ڕادەبری ھۆی گەڕیدەی ئەو ناوە
 
لە جیات دەستەگوڵ بەری بۆ ئەو دو شێرەپیاوە
 
لە جیات فاتیحە بخوێنی کە زەحمەتیان کێشاوە
 
دەچی کێلیان دەشکێنی قەت نافەوتن ئەو ناوە
 
ڕەبی ئەو دەستە بشکێ لە کێلی وانت داوە
 
ھەنگاوی لاقت ورد بێ بەرەو وێت ھەڵێناوە
 
چۆن دڵت بڕوا دەدا و کێ تۆی وا دەرس داوە
 
کوڕی چ حەرامزادێکی لێت پیرۆز بێ ئەو ناوە
 
==کۆچی دوایی==