شەڕی سارد: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز
ھێڵی ١٤:
دووھەم ئەوەی ئەوان وا بیریان دەکردەوە کە کومونیزم واتـە لەدەستدانی ئازادی؛ ئەوان وڵاتە کومونیستەکانیان وەکوو گرتووخانەی گەورە دەبینی کە پۆلیس فەرمانڕەوای بەسەر خەڵکەوە دەکات. ھەروەھا پێیان وابوو کە یەکێتی سۆڤیەت بەم پشتیوانی وستایش کردنەی بۆ شۆڕشەکان دەیھەوێ ھەموو وڵاتەکان قوت بدات. ئەمریکیەکان ھەوڵ و تەقەلای زۆریان دا بۆ ئەوەی ڕێگر بن لەوەی وڵاتانی دیکە ببنە سیستەمی کۆمونیستی. ھەم ڕوسیە و ھەم ئەمریکاش زلھێزانێک بوون کە چەکی پێشکەوتوو و مەترسیداریان ھەبوو؛ لەبەرئەوە ھەردولایان ترسیان لە ھێرشی لایەکەی دیکە ھەبوو.                               
 
== ئەوروپائەورووپا لە ساڵی 1945١٩٤٥ ==
لە جەنگی جیھانی دووەم ڕوسیا و ئەمریکا بۆ تێکشاندنی [[ئەڵمانیا|ئەڵمان]] لە ئەوروپا ھاوکاری یەکدی بوون. بەڵام بەر لە کۆتایی جەنگ ئەمریکا و ڕوسیە گومانیان لەسەر یەکتر ھەبوو. ڕوسیا ئیتر نەیدەویست جارێکی دیکە ئەڵمان ھێرش بکاتە سەر خاکەکەی وەکوو ساڵی ١٩٤١. لەبەر ئەم ھۆکارە ڕوسیا بەر لەجەنگەکە بەشێکی لە ئەوروپای ڕوژھەڵاتی خستبووە ژێر دەسەڵاتی خۆی ھەروەھا سنورەکانی ڕۆژئاواشی بەرفراوانتر کردبوو. ھەروەکو لە کاتی جەنگ، ڕوسیا ئەڵمانیەکانی وەلانا و وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ئەوروپای ڕزگار کرد، ھەروەھا لە ناوچەکانی خۆی چەندین حکومەتی سوسیالیستی دروست کرد. ئەو سنورەی کە لە نێوان ئەم وڵاتانە و ئەوروپای ڕۆژاوا کێشرا پێی دەڵێن "پەردەی ئاسنین". (پەردەی ئاسنین دەستەواژەیەک بوو بۆ ئەو سنورەی کە لە ئەوروپا دروستکرابوو لە نێوان ڕۆژئاوای دیموکرات و ڕۆژھەڵاتی کومونیستی کە بۆ یەکەم جار ئەم دەستەواژەیە لە لایەن وینستۆن چێرچیل بە کار ھات. و) ڕوسیەکان بۆ ئەوەی پارێزگاری لە سنورەکانی خۆیان بکەن لە باکوری وڵات، دەیانویست ھاوپەیمانی لە گەڵ ھەموو وڵاتان لە تورکیەوە بگرە تا کۆریا ببەستن بۆ ئەوەی دڵنیا بن کە یەکێتی سۆڤیەت وڵاتێکی بەھێزە و ھیچ ھێزێک نەتوانێت لەو بەرەیەوە ھێرش بکاتە سەریان. گەرچی ئەم خاڵە لە دیدی ڕوسەکانەوە لۆجیکانە بوو بەڵام لە گەڵ بیری ئەوروپیەکان ناتەبا بوو، ڕوسیە دەیویست بەشێکی گەورە لە ئاسیا و ئەوروپا داگیر بکات، بەتایبەت سیستەمێکی حکومەتی سەپاندبوو بەسەر ڕۆژھەڵاتی وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژھەڵات کە خۆیان ویستیان لێ نەبوو.  وڵاتانی ئەوروپای ڕوژھەڵات ترسیان لەم پێشڕەویەی ڕوسیا ھەبوو و چاویان لە پشتیوانی وھاوکاری ئەمریکا بوو. لەبەر ئەم ھۆکارە سوپای ئەمریکا لە ئەوروپای ڕۆژاوا مایەوە. ئەمریکا دەوڵەمەندترین ھێزی جیھانی بوو کە دەیتوانی چەک و سوپا دەستەبەر بکات بۆ