ئێمیلی دیکینسۆن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز، گۆڕینی منداڵ بۆ مناڵ (بڕوانە وتووێژ:مناڵ)
ھێڵی ٣٧:
[[پەڕگە:Emily Dickinson Poems.jpg|وێنۆک|بەرگی یەکەم کتێبی چاپکراوی ھۆنراوەی ئێمیلی دیکینسۆن، ئەم کتێبە لە ١٨٩٠دا چاپ کراوە|ڕاست]]
ژمارەیەکی ھەرە کەم لە ھۆنراوەکانی ئێمیلی لە سەردەمی ژیانیدا بڵاو کرانەوە. ئەو ژمارە کەمەش لە لایەن ئەو کەسانەوە کە چاپ دەکران گۆڕانکاریی زۆریان تێدا دەکرا. ئەو خۆی ڕقی لە ئەو دەستکارییانە بوو؛ ئەمە ڕەنگە یەکێک لە ئەو ھۆکارانە بووبێت کە ھیچ کات ھۆنراوەکانی بە جۆرێکی بەرفراوان بڵاو نەکردەوە. لە یەکێک لە ھۆنراوەکانیدا چاپی ھۆنراوە بە مەزات و تاڵانی ھەستی ھۆزانڤان لە قەڵەم دەدات. بۆیە ھەڵبەستەکانی لەسەر لاپەڕەی بچووک نووسیبوو و دووریبوونییەوە بە یەکەوە و کتێبێک لە ھەڵبەستی لە دۆڵابەکەیدا شاردبووەوە. ھەم جانسۆن و ھەم فرانکلین یەکەم ھۆنراوەی دۆزراوەی ئێمیلی دەگەڕێننەوە بۆ ساڵی ١٨٥٠. ئێمیلی زۆربەی ھەڵبەستەکانی و باشترینەکانی لە ماوەی ساڵەکانی ١٨٦١ تا ١٨٦٥دا نووسیوە. بە جۆرێک کە ئەگەر ھۆنراوەکانی بکەین بە سێ بەشەوە تا ساڵی ١٨٦٥ دوو بەشی نووسیبوو. وەک [[تێد ھیووز]] ھەڵبەستوانی بەناوبانگی ئینگلیز جەختی لەسەر دەکاتەوە لە سەرەتای ئەم ساڵانەدا ڕووداوێکی گرنگ ژیانی ئێمیلی دەگۆڕێت، کە چەند بیردۆزە و گریمانەیەک لەسەری ھەیە.<ref>{{cite web | title =چاپەمەنیی مانگ؛ شاژنی وەنەوشە شەرمنەکان | url = http://mangpub.com/product/شاژنی-وەنەوشە-شەرمنەکان/}}</ref>
شیاوی باسە کە ئێمیلی دیکینسۆن وەسێتی کردبوو کە ھەمووی نامەکانی لە دوای مردنی بسووتێنن، بۆیە لاڤینیای خوشکی ئەو ئەرکەی لە ئەستۆ گرت و زۆربەی نامەکانی سووتاند، بەڵام دواتر کە کتێبی ھۆنراوەکانی دۆزییەوە، ناردی بۆ [[تۆماس وێنتوۆرس ھیگینسۆن|ھیگینسۆن]]، چوونکە ئێمیلی لە وەسێتەکەیدا باسی ھۆنراوەکانی نەکردبوو. بۆیە، یەکەمین کتێبی ھۆنراوەی چوار ساڵ لە دوای مردنی، لە ساڵی ١٨٩٠دا، بە لێکدانەوەی [[تۆماس وێنتوۆرس ھیگینسۆن|ھیگینسۆن]] و [[مەیبڵ لوومیس تاد]] لە چاپ درا، ئەگەرچی ئەو دوو کەسەش گۆڕانکاریی زۆریان لە ھۆنراوەکانیدا کردبوو. لە ساڵی ١٩٥٥دا بۆ یەکەم جار کۆبەرھەمی نەگۆڕدراوی ھەڵبەستەکانی ئێمیلی دیکینسۆن لە لایەن توماس جانسۆنەوە بڵاو کرایەوە. دواتر لە نەوەدەکاندا فرانکلینیش کاری لەسەر دەستنووسەکانی ئێمیلی کرد و بڕێک ھۆنراوەی تازەی لێ دۆزییەوە و لە چاپیدان. ھۆنراوەکانی بە زمانی [[ئینگلیزی]]ن، بە زۆری کورتن، زۆر بە دەگمەن ناوی تایبەتیی خۆیان ھەیە و لە کتێبەکاندا بە ژمارە پیشان دەدرێن. ئەو ھۆنراوانەی کە لە ئێمیلی بە جێ ماون کەم نین، ژمارەیان دەگاتە نزیکی ١٨٠٠ ھۆنراوە. بڕێک لە ھۆنراوەکانی ڕەنگی ڕۆمانتیسیزمیان ھەیە، لە بڕێکیشیاندا ھەست بە ترانسێندێنتاڵیزم دەکەین، بە تایبەت کە ئێمیلی خۆی ھۆنراوەی ئێمەرسۆنی خوێندووەتەوە و بە دڵی بووە. ھەرچەند ڕەنگە ئێمیلی دیکینسۆن بە تەواوی نەخرێتە ڕیزی ھیچ قوتابخانەیەکی ئەو سەردەمەوە. ناوەڕۆکی ھۆنراوەکانی وەک وترا بەربڵاون. ناوەڕۆکی ھۆزانەکانی بە زۆری بریتین لە ژیان، مردن،مردن<ref>{{Cite web|url=https://didimn.com/%D9%BE%D9%87%E2%80%8C%DA%95%D8%A7%D9%88%DB%8C-%D8%A6%DB%8E%D9%85%DB%8C%D9%84%DB%8C-%D9%85%D8%B1%D8%AF%D9%86-%D9%84%DB%95%D9%86%DB%8E%D9%88%D8%A7%D9%86-%D8%AA%D8%A7%D8%B1%D9%85%D8%A7%DB%8C%DB%8C/|title=دیدی من: گۆران ڕەسووڵ|last=|first=|date=|website=|publisher=|access-date=}}</ref>، ژن و مافی ژن، سروشت، ئایین، ئەوین و عیرفان.<ref>{{cite web | title =لێکۆڵینەوە و وەرگێڕانی سەید مادێح پیریۆنسی، گۆڤاری ڕامان، ژمارەی ٢١١،، ھەولێر، ساڵی ٢٠١٤. | url = http://raman-media.net/211/r5.pdf}}</ref><ref>The Poems of Emily Dickinson, The Electronic Classics Series, Jim Manis, Editor, PSU-Hazleton, Hazleton, PA, 2003.</ref>
 
== ئێمیلی دیکینسۆن بە کوردی ==
ھێڵی ٨٨:
== میرات ==
[[پەڕگە:Emily Dickinson stamp 8c.jpg|وێنۆک|پوولی نامەیەک (ستامپ) کە لە وڵاتی ئەمریکا بۆ ڕێزگرتن لە ئێمیلی دیکینسۆن لە ساڵی ١٩٧١دا چاپ کراوە.]]
ماڵەکەی دیکینسۆنەکان لە ئەمھێرست کراوە بە مۆزەخانە. لە ساڵی ١٩٧١دا، لە وڵاتی [[ویلایەتە یەکگرتووەکان]]دا پوولی نامە بۆ ڕێزگرتن لە ئێمیلی چاپ کراوە. لە ساڵی ٢٠١٦دا فیلمێکی ئەمریکی-ئینگلیزی بە ناوی [[سۆزێکی بێدەنگ]] سەبارەت بە ژیانی ئێمیلی دیکینسۆن دەرچوو<ref>{{cite web | title = سۆزێکی بێدەنگ لە ماڵپەڕی ئای ئێم دی بی | url = http://www.imdb.com/title/tt2392830/}}</ref> ھەروەھا چەندین ڕۆمان و کتێبی جۆراوجۆر لەسەر ژیان و ھۆنراوەکانی ئێمیلی دیکینسۆن نووسراوە. کتێبەکانی [[جێرۆم چەرن]] لە نموونەی ئەو کتێبە فیکشنانەن کە دەربارەی ئێمیلی نووسراون.<ref>{{cite web | title = The New York Times:The Rose Did Caper on Her Cheek | url = http://www.nytimes.com/2010/02/21/books/review/James-t.html?_r=0}}</ref><ref>{{Cite web|url=https://didimn.com/%D8%A6%DB%8E%D9%85%DB%8C%D9%84%DB%8C-%D8%AF%DB%8C%DA%A9%DB%8C%D9%86%D8%B3%D9%86-%D9%84%DB%95-%D8%B3%DB%95%D8%AF%DB%95%DB%8C-%D8%A8%DB%8C%D8%B3%D8%AA%D9%88%DB%8C%DB%95%DA%A9%D8%AF%D8%A7/|title=دیدی من: ئێمیلی دیکینسن لە سەدەی بیستویەکدا، مادێح پیریۆنسی|last=|first=|date=|website=|publisher=|access-date=}}</ref> لە ساڵی ٢٠١٧دا پیشانگایەکی تایبەت بە ئێمیلی دیکینسۆن لە کتێبخانە و مۆزەخانەی مۆرگەن لە [[نیویۆرک (شار)|نیویۆرک]]دا دانرا. پیشانگاکە بریتی بوو لە ھۆنراوەکان، دەستنووسەکان، فلۆراکان و جلەکان و ھەمووی ئاسەوارەکانی ئەو ھۆزانڤانە.<ref>{{cite web | title = I’m Nobody! Who are you? The Life and Poetry of Emily Dickinson | url = http://www.themorgan.org/exhibitions/emily-dickinson}}</ref>
 
ژمارەیەک لە ھۆنراوەکانی ئێمیلی کراون بە گۆرانی و گۆرانیبێژان خوێندوویانەتەوە. ھەروەھا ھۆنراوەکانی ئێمیلی بەشێکی گرنگی وێژەی ئەمریکایە لە قوتابخانەکان و زانکۆکاندا. ئەو کەسانەی کە ستایشی ھۆنراوەی ئێمیلییان کردووە یا نووسراوەکانی ئێمیلی لە سەریان کاریگەریی ھەبووە کەم نین. [[تێد ھیووز]] ھەڵبەستوانی ئینگلیز، [[ئێمیل جۆران]] نووسەری ڕۆمانیایی و [[کامی پالیا]] ڕەخنەگری ئەمریکی ڕەنگە لە بەرچاوترین نموونەکانیان بن.