وتووێژ:مەکۆی بۆشایی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
←‏ناو: وەڵام
ھێڵی ١٥:
:::قسەی کاک ئازا جێگای سەرنجە بەتایبەت کە ئاماژەی بە aircraft و airship کرد. دەبێ بەرامبەرێکی باش بۆ -craft دابنێین. لە زمانی عەرەبیشدا بۆ ئەم مەبەستە «مركبة»یان بەکارھێناوە بە مانای Vehicle. «سفينة»یان بۆ ship بەکارھێناوە. بۆ نموونە بە aircraft دەڵێن «مركبة جوية» و بە airship «سفينة هوائية». لە فارسیشدا بە aircraft دەڵێن «هواگرد» بەڵام airship «کشتی هوایی».--[[بەکارھێنەر:Calak|'''چالاک''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:Calak|'''وتووێژ''']] ‏٠٧:٠٥، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)
::::ئەمنیش پێم چاکترە کە بەرانبەرەکە تاکە وشەیەک بێت نەک دووان، پێشنیارەکانی کاک ئازاش لەجێن، گەر ناوی وتارەکەش جارێ نەگۆڕین ھەر باشە لەنێو وتارەکە ئاماژەیان بۆ بکرێت. | [[بەکارھێنەر:Serchia|'''سەرچیا''']] — ‏١٩:٥٩، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)

:::::نازانم بۆ وایان کردووە، spaceship و spacecraft هەر بۆ یەک مەبەست بەکار دەبەن بەڵام airship و aircraft بۆ دوو چتی جیاواز، قسەکانی کاک {{و|Aza}} دروستن بەڵام ناوی ئەم وتارە کێشەی نییە لەبەر ئەوەی spacecraft و spaceship هەر بۆ یەک مەبەست بەکار دێن و لە ویکیپیدیای ئنگلیزیشدا هەر وایە و spceship کراوەتە ڕەوانەکەر بۆ spacecraft و مادامێک کرەفت یانی کەشتی ئەم ناوەش کێشەی نییە؛ بەڵام ئەیرکرەفت و ئەیرشیپ کێشەی هەیە و نابێ بێژین کەشتیی هەوایی بۆ هەردووکیان چونکە دوو چتی جیاوازن، ڕەنگە بۆ ئەیرکرەفت هەواگەڕ و بۆ ئەیرشیپ کەشتیی هەوایی گونجاو بن وەک ئەوەی فارسییەکە. بەڵام بابەتی سێیەم: منیش لەگەڵ بەڕێز {{و|Hîwa Seqiz}}م کەشتی بۆشایی هەم لەڕووی زمانەوانییەوە و هەم لەڕووی زانستییەوە شیاو نییە '''فەزایی''' باشترە لە '''بۆشایی'''، فەزایی سیفەتە پێچەوانەی فەزا و بۆشایی، ئەگەر بڵێین کەشتی بۆشایی وەک ئەمەیە کە بێژین کەشتی فەزا یان لەجیاتی کەشتی هەوایی بڵێین کەشتی هەوا. و فەزا لە ڕۆژهەڵات و باکووریش بەکار دێ وگشتگیرترە.[[بەکارھێنەر:Kardo Muradi|Kardo Jaf]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Kardo Muradi|لێدوان]]) ‏٢١:٢٤، ٣ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "مەکۆی بۆشایی".