جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «ئەکادیمیای کوردی»

بەبێ کورتەی دەستکاری
ب (چاک کردنی هەڵەی ڕێزمانییەکان، چاکردنی نووسینە عەرەبییەکان)
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی دیداری
'''ئەکادیمیای کوردی''' (پێشتر ناوی کۆڕی زانیاری کورد بووە) کۆڕێکە کە [[حکوومەتی ھەرێمی کوردستان]] دای مەزراندووە و بە پێی یاساکەی چاوگێکی باڵایە لە ھەموو شتێک کە پەیوەندی بە [[زمانی کوردی]] و شێوەزارەکانی و پاراستن و دەوڵەمەند کردنیەوە ھەبێت بە مەبەستی گەیشتن بە زمانێکی یەکگرتووی فەرمی. بارەگای ئەکادیمیا لە شاری [[ھەولێر]]ە.
 
ئەکادیمیای کوردی درێژە پێدراوی '''[[کۆڕی زانیاری کورد]]'''ە، کە لە [[بەغدا]] لە ساڵانی ١٩٧١-١٩٧٨ چالاک بوو. پاش دامەزراندنی بەڕێوبەرایەتی ناوخۆیی کوردی کۆڕی زانیاری کورد زیندوو کرایەوە و بە پێی قانوونی ژمارە ١٢ی ساڵی ١٩٩٧ ئەو دەزگا زانستییە بە ناوی '''کۆڕی زانیاری کوردستان''' دامەزرایەوە. کۆڕی زانیاری کوردستان لە ساڵەکانی ١٩٩٨ تا کۆتایی ٢٠٠٠ لە قۆناغی ڕێکخستنەوەدا بوو، دواتر بە بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ژمارە ٩٥ لە ١٣/١١/٢٠٠٠، [[شەفیق قەزاز]] وەک سەرۆکی کۆڕی زانیاریی کوردستان (بە وەکالەت) دەستنیشان کرا. لە دوای بڕیاری یەکگرتنەوەی ھەردوو ئیدارەی کوردستان لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٧ دا داوا لە [[شەفیق قەزاز]] و [[کەمال فوئاد]] کرا کە خەریکی دامەزراندنەوەی ئەنجومەنی کۆڕی زانیاری کوردستان بن. ھەر لەو ماوەدا قانوونی کۆڕی زانیاری کوردستان ھەموار کرا و ناوەکەی کرا بە '''ئەکادیمیای کوردی'''. <ref>http://www.kurdish-academy.com/دەربارە</ref>