جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «یارمەتی:پەڕگەکان»

شائەمراز، بەرامبەر گەلەری پێشانگا هەیە
(شائەمراز، بەرامبەر گەلەری پێشانگا هەیە)
{{جۆری مەوداکان}}

'''پەڕگەکان''' چەند میدیایەکن کە ویکیپیدیا بەکاری دەھێنێت کە پێکھاتووە لە وێنە، دەنگ (ئۆدیۆ) و ڤیدیۆ بە چەند فۆرماتێکی جیاواز، ویکیپیدیا چەند دانەیەکیان بەکاردەھێنێت. وێنەکان بە گشتی پێکھاتوون لە وێنەی ئاسایی، تابلۆ، لۆگۆ و ھەندێکجار گراف بۆ ڕوونکردنەوەی بابەتێک. وێنەکان (و ھەموو پەڕگەکانی تر) لە ھەردوو خەزێنەی ویکیپیدیا و ویکیمیدیا کۆمنز ھەڵدەگیرێن. ئەو پەڕگانەی کە لە ''ویکیمیدیا کۆمنز'' ھەن ھەموو بەکارھێنانی [[ناوەرۆکی ئازاد|ئازادیان]] ھەیە، واتا ھەموو کەسێک دەتوابێت وەریان بگرێت و بەکاریان بھێنێت. بەڵام ئەوانەی لە ویکیپیدیا بارکراون (کە تەنھا ئەو بەکارھێنەرانەی مافی [[ویکیپیدیا:بارکەرەکان|بارکەر]]یان ھەیە دەتوانن لە ناو ویکیپیدیا خۆی میدیا باربکەن) کە نائازادن و تەنھا لەناو خودی ویکیپیدیای کوردی (ئەگەر لێرە بارکرابێت) بەکاردێت. زۆربەی پەڕگە نائازادەکان پێکھاتوون لە وێنەی پۆستەری فیلمەکان و بەرگی کتێب... ''ھتد''

== چۆنێتی بارکردن و دانانی پەڕگە لە ویکیپیدیا ==
[[پەڕگە:Licensing tutorial ckb.jpg|چەپ|320px|وێنۆک|بۆ زانیاری بە وێنە ئەمە بخوێنەوە]]
سەرەتا دەبێت سەردانی [https://commons.wikimedia.org/wiki/دەستپێک ماڵپەڕی ویکیمیدیا کۆمنز] بکەیت، لەوێ دەتوانیت بەدوای پەڕگەکاندا بگەڕێیت لە بەشی ''گەڕان''دا. لە ویکیمیدیا کۆمنز بە ھەزارەھا وێنە، دەنگ و ڤیدیۆی ئازاد ھەن و دەتوانیت بۆ وتارەکان بە دڵی خۆت بەکاریان بھێنیت، بە مەرجێک کە پەیوەندییەکی ھەبێت لەگەڵ وتارەکاندا. باشتر وایە پەڕگەی jpg بۆ وێنە فۆتۆگرافیەکان و پەڕگەی png بۆ نەخشەکان و وێنە بچووکەکان بەکار بھێندرێت. بۆ ئەوەی بتوانیت پەڕگەکان بخەیتە ناو وتارێکەوە دەبێت یەکەم جار باری بکەیت بۆ: '''ویکیمیدیا کۆمنز'''، کە شوێنێکی سەرەکی ھاوبەش تەرخان دەکات بۆ پاشەکەوت کردنی پەڕگەکان بۆ ھەموو پڕۆژەکانی دامەزراوەی ویکیمیدیا. ئەو پەڕگانەی کە لەکۆمنزدا ھەیە دەتوانرێت بۆ ھەر وتارێک بار بکرێ بۆ ھەموو زمانەکانی ویکیپیدیا یان ھەریەک لە پرۆژە خوشکەکانی ویکیپیدیا، ئەم شوێنە زۆر پەسەندە بۆ وێنە ئازادەکان (مۆلەت پێدراو لە ژێر مۆڵەتنامەیەکی ئازاد دا). بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ پەڕگەیەک باربکەیت [https://commons.wikimedia.org/wiki/Special:UploadWizard?uselang=ckb کرتە لێرە بکە] و دوای زانیارییەکان بکەوە. ئاگاداربە کە دەبێت زانیارییەکان پڕبکەیتەوە و ناوێکی تایبەتیی بۆ پەڕگە دابنێیت. ئەگەر زانیارییەکان پشتگوێ بخەیت لەوانەیە پەڕگەکە بە دزراو دیاریبکرێت و بەخێرایی بسڕدرێتەوە، لەکاتی دووبارەبوونەوەی بارکردنی وێنەی ڕێپێنەدراو، لەوانەیە [[ویکیپیدیا:پەڕەی بەکارھێنەر|پەڕەی بەکارھێنەر]]ەکەت بەربەست بکرێت بۆ ماوەی جیاواز.

=== ئایا دەتوانم پەڕگە بار بکەم ئەگەر ھەژمارم نەبێت؟ ===
'''نەخێر'''، بۆ ئەوەی بتوانیت پەڕگەیەک باربکەیت دەبێت ھەژمارت ھەبێت کە چوار ڕۆژ بەسەر دروستکردنیدا تێپەڕبووبێت و زیاتر لە ٥٠ دەستکاری ھەبێت. ئەگەر نەتویست ھەژمار دروست بکەیت و ویستت پەڕگەکەت لەسەر ویکیپیدیا یاخود ویکیمیدیا کۆمنز باربکرێت بەھەرحاڵ، یەکێک لە ئەندامەکانی تری ویکیپیدیا ئاگادار بکەرەوە تاکو بۆتی باربکات.

=== پەڕگەکەم نائازادە، چی بکەم؟ ===
ھەندێکجار واپێویست دەکات کە پەڕگەیەکی نائازاد لە ویکیپیدیا بەکاربێت، لەبەر ئەم ھۆکارە دۆزینەوەی پەڕگەی خوازراو سەختە یاخود نادۆزرێتەوە لەبەر نەبوونی، لەم حاڵەتەدا پێویستە داوا لە بەکارھێنەرێک بکەیت کە مافی '''بارکەر'''ی ھەیە پەڕگەکەت بۆ باربکات یاخود بەرزبکاتەوە. بۆ ئەوەی ئەو بەکارھێنەرانە ببینیت کە مافی بارکەریان ھەیە، [https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?title=تایبەت%3Aلیستی_بەکارھێنەران&username=&group=uploader&limit=50 کرتە لێرە بکە.] بارکەران تەنھا کاتێک وێنە باردەکەن کە بەرگی [[فیلم]]، [[ئەلبوم]]، پۆستەر یان لۆگۆ بن و دڵنیا بن کە نائازادە. وێنەی کەسایەتییەکان تەنھا کاتێک باردەکرێن ئەگەر لە ویکیمیدیا کۆمنز ھیچ وێنەیەکی کەسایەتییەکە یاخود وێنەیەکی ڕوونی دەمووچاوی نەبێت. بزانە ویکیمیدیا کۆمنز سیاسەتێکی مۆڵەتنامەی توند پەیڕەو دەکات. بۆت ھەیە تەنھا وێنە و پەڕگەی ئازاد باربکەی. بە ھیچ شێوەیەک بۆت نییە وێنەیەک باربکەی کە مافی پارێزراوە (تەنھا مەگەر خاوەن وێنەکە ڕازی بێ وبیخاتە ژێر بەڵگەی ئازادەوە) لە ژێر بیانوی بەکارھێنانی دادوەرانە (وەکو ھێما بازرگانیەکان). ویکیمیدیا تاقمێکی زۆر لە بەڵگەی ئازاد پاشەکەوت دەکا کە دادەنرێ لە کاتی بارکردنی وێنەکە. بۆ بارکردنی وێنەیەک کرتە بکە لە سەر بەستەری "پەرگەیەک بار بکە."

== چۆنێتی بەکارھێنانی وێنەکان لە ویکیپیدیا ==
{| {{Prettytable}}

|{{Hl3}}|'''باسکردن'''
|{{Hl3}}|'''بە نووسینی ئەمە'''
|{{Hl3}}|'''ئەمە بەدەست دەھێنیت'''

|دانانی وێنە
(لەگەڵ چوارچێوەی نووسین)

<nowiki>[[پەڕگە:Example.jpg|وێنۆک|تەنھا نموونەیەک]]</nowiki>
|بەستەردان بە پەڕەی زانیاری

<nowiki>[[:پەڕگە:Example.jpg]]</nowiki>

<nowiki>[[:پەڕگە:Example.jpg|تەنھا نموونەیەک]]</nowiki>

[[:پەڕگە:Example.jpg]]

[[:پەڕگە:Example.jpg|تەنھا نموونەیەک]]

|بەستەردانی ڕاستەوخۆ بە پەڕگەکەوە

<nowiki>[[پەڕگە:Example.jpg]]</nowiki>

<nowiki>[[پەڕگە:Example.jpg|تەنھا نموونەیەک]]</nowiki>

[[پەڕگە:Example.jpg]]

[[Media:Example.jpg|تەنھا نموونەیەک]]

|وێنۆک
(ناوەڕاست، ١٠٠ پیکسڵ
قەبارەی، لەگەڵ نووسین)

<nowiki>[[پەڕگە:Example.jpg|ناوەڕاست|وێنۆک|100px|تەنھا نموونەیەک]]</nowiki>
[[پەڕگە:blank.jpg|ناوەڕاست|وێنۆک|100px|تەنھا نموونەیەک]]

|سنوور
(١٠٠ پیکسڵ)
دەبێتە ھۆی دەرکەوتنی چوارچێوەیەکی زۆر بچوکی ڕەساسی

[[پەڕگە:blank.jpg|سنوور|100px]]

|بێ چوارچێوە
وەک وێنۆک وایە، بەڵام بەبێ چوارچێوە.

<nowiki>[[پەڕگە:Example.jpg|بێچوارچێوە]]</nowiki>

=== شوێنی دانان ===

{| {{Prettytable|width=300px}}

=== چۆنێتی دروستکردنی گەلەریپێشانگا ===
بە شێوەیەکی ئاسان و بە دوو ڕێگا دەتوانیت کۆمەڵە وێنەیەک کۆبکەیتەوە و دایانبنێیت لە وتارێکدا بەبێ تێکچوونی وتارەکە، یەکەمیان بە بەکارھێنانی دوگمەی '''تێخستن'''ە، کە زۆر خێراتر و ئاسانترە، دووەمیشیان بە نووسین بە تاگی <nowiki><gallery></nowiki>. بەم شێوەیەی خوارەوە:

</gallery>

لەبیرت بێت کە وێنەکان بەینێکیان دەبێت بۆ تێکەڵ نەبوونیان و ناتوانیت دەستکاری ئەمە بکەیت.

سەردێڕەکان دەتوانرێن دانەندرێن.

</gallery>

== گەڕان بەدوای پەڕگەکاندا ==
بۆ ئاسانکاری، دەتوانیت ئەم سندوقی گەڕانەی خوارەوە بەکاربھێنیت بۆ دۆزینەوەی پەڕگەکان. لەبیرت بێت کە ناو بە ئینگلیزی بنووسیت بۆ ئەنجامی تێرتر و باشتر.

== فێرکاری بە ڤیدیۆ ==
دەتوانن بەھۆی [https://www.youtube.com/watch?v=kpVnYpmxYyI ئەم ڤیدیۆیەوە] لە چۆنیەتی بارکردن و دانانی وێنە باشتر شارەزا بن. ئەم ڤیدیۆیە لەسەر ماڵپەڕێکی دەرەکی بارکراوە بەناوی [[یوتیووب]] کە پەیوەندی بە ویکیپیدیاوە نییە.

[[پۆل:پەڕەکانی زانیاری ویکیپیدیا]]