ویکیپیدیا:یەکدەنگی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١:
{{پپ}}
{{سیاسەتی ڕەسمی}}
ویکیپیدیا بە شێوەیەکی سەرەکی بە ڕێککەوتن بە ڕێوە دەچێت. ڕێککەوتن بە شێوەیەکی گشتی بەشێکی هەرە گرنگ و کارایە لە سیستەم و کردارەکانی [[ویکی|ویکی]] دا. ئەم کردارە سەرەکییانە ئەتوانرێ بەم شێوەیە باس بکرێ: کەسێک دەستکارییەک ئەنجام ئەدات لەسەر پەڕەیەکی دیاریکراو، دوای ئەوە ڕۆڵی بەکارهێنەرانی دیکە دێت (خاوەن هەژمارەکان و بێ هەژمارەکان) بۆ بینینی ئەم دەستکارییە، یان بڕیار ئەدەن ئەو دەستکارییە بە شێوەیەکی تر بگۆڕن یان وەکو خۆی بیهێڵنەوە، کرداری گۆڕینی بۆ پەرەپێدان و/یان چاککردنی دەستکارییەکەیە، یان پوچەڵکردنەوەی ڕوونوسێکی کۆن لە وتارەکە (هەموو وتارێک مێژوویەکی هەیە کە هەموو ڕوونوسە سەرەکییەکان و دەستکاریکراوەنی تێدایە). بەبەردەوام بوون، هەموو دەستکارییەک لە پەڕەکەدا کە تیایدا ئەمێنێتەوە و گۆڕانکاریی بەسەردا نایەت، وادائەنرێ کە پەسەندکردنێکی گشتیی کۆمەڵگای ویکیپیدیا لەسەر ناوەڕۆکی پەڕەکەدا هەیە. "بێدەنگبوون یەکسانە بە پەسەندکردن" یەکێکە لە بناخە سەرەکییەکانی ڕێککەوتن و ئەنجامدانی، مادام کەس ناڕەزایەتی دەرنەبڕیوە بەرامبەر دەستکارییەک یان وتارێکی دیاریکراو، ئەوە وا دەگەیەنێ کە ڕێککەوتنێک لە نێوانیان بەشدرابوواندا درووست بووە. لە زۆر کاتدا ڕێککەوتن بەرچاوە، بەڵام چەند وتارێک و چەند بابەتێک هەن کە بە شێوەیەکی بەردەوام دەبنە هۆی ناکۆکی و گرژبوون و جۆراوجۆریی ڕا.