ئێمیلی دیکینسۆن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
چاککردنەوەی ھەڵەی ڕێنووس/ڕێزمان، خاڵبەندی، بەکوردیکردن
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
شائەمراز، گۆڕینی منداڵ بۆ مناڵ (بڕوانە وتووێژ:مناڵ)
ھێڵی ٧:
| death_date = {{death date and age|١٨٨٦|٠٥|١٥|١٨٣٠|١٢|١٠}}
| death_place = [[ئەمھێرست|ئەمھێرست، ماساچووسیتس]]، ئەمریکا.
| occupation = هەڵبەستوانھەڵبەستوان
| alma_mater = مۆنت ھاڵیۆک
| notableworks =}}
 
'''ئێمیلی ئێلیزابێت دیکینسۆن''' (بە ئینگلیزی: Emily Elizabeth Dickinson) ناسراو بە '''ئێمیلی دیکینسۆن''' یان '''ئێمیلی دیکینسن''' (١٨٣٠–١٨٨٦) یەکێ لە بەناوبانگترین هۆزانڤانانیھۆزانڤانانی [[ئەمریکی]] و [[زمانی ئینگلیزی]]یە. ئێمیلی لە ساڵی ١٨٣٠دا لە [[ئەمھێرست]]ی [[ماساچووسیتس]]دا لەدایک بووە و ھەر لەوێش ماوەتەوە و کۆچی دوایی کردووە. ھیچ کات ژیانی ھاوبەشی پێک نەھێناوە و ھەتا کۆتایی ژیانی ھەر لە ماڵی باوکیدا ژیاوە. ھۆنراوەکانی جگە لە باری وێژەیی، نوێخوازانە و لە پێش سەردەمی خۆیەوە بوون، بۆیە بە یەکێ لە پێشەنگانی نوێخوازانی هۆنراوەیھۆنراوەی ئەمریکی دادەنرێت. ھۆنراوەکانی کاریگەرییەکی زۆریان لە سەر هۆزانڤانانیھۆزانڤانانی دوای خۆی داناوە، بۆیە ئێمیلی دیکینسۆن بە یەکێ لە گرنگترین هەڵبەستوانانیھەڵبەستوانانی ئەمریکا و [[زمانی ئینگلیزی]] دادەنرێت.<ref>{{cite web | title = بێدەنگی؛ وەرگێڕان و لێکۆڵینەوەی سەید مادێح پیریۆنسی، گۆڤاری ڕامان، ژمارەی ٢١١،، ھەولێر، ساڵی ٢٠١٤. | url = http://raman-media.net/211/r5.pdf}}</ref><ref name="enwikiemily8290">*{{بیرخستنەوەی ویکی|بەستەر =https://en.wikipedia.org/wiki/Emily_Dickinson |سەردێڕ = «Emily Dickinson» |زمان =ئینگلیزی |سەردان = ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧}}</ref>
جگە لە ھۆنراوەکانی، شێوازی ژیانی، تەنیا مانەوەی و دووری لە خەڵک لە کۆتایی ژیانیدا ناوبانگێکی زۆریان بۆ درووست کردووە. لە ماوەی ژیانیدا، جگە لە چەن تاکە هۆنراوەیەک،ھۆنراوەیەک، ھیچ کارە هۆنراوەییەکیھۆنراوەییەکی بڵاو نەکردەوە و ھۆنراوەکانی لە دوای مەرگی لە چاپ دران.
 
== ژیان ==
=== منداڵیمناڵی و تازەلاوی ===
[[پەڕگە:Dickinson children painting.jpeg|وێنۆک|پۆرترەیەک لە مناڵیی ئێمیلی دیکینسۆن لەگەڵ ئاستین و لاڤینیا|ڕاست]]
 
لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٨٣٠دا لە [[ئەمھێرست]]ی ماساچووسێتسدا لە بنەماڵەیەکی ئایینی و ناوداردا لە دایک بوو. ئێدوارد دیکینسۆنی باوکی پیاوێکی [[مەسیحییەت|مەسیحیی]] وشک بوو. ئێدوارد لە سەردەمی خۆیدا یەکێ لە پیاوە بەناوبانگەکانی [[ئەمھێرست]] بوو. پیشەی سەرەکیی بریکاری بوو، بەڵام بۆ جارێک بوو بە نوێنەری ئەمھێرست لە کۆنگرێسی ئەمریکادا. ئێدوارد جگە لە ئێمیلی دوو منداڵیمناڵی تریشی ھەبوو: ئاستین و لاڤینیا. ئاستین لە ئێمیلی گەورەتر بوو و لاڤینیا لەو گەنجتر. ئێمیلی لەگەڵ لاڤینیای خوشکیدا بۆ خوێندن ڕووی لە ئاکادیمیای ئەمھێرست کردووە و بۆ ماوەی چەند ساڵێک لەوێدا خوێندوویەتی. لە ئەکادیمیای ئەمھێرستدا نزیکەی حەوت ساڵ خوێندوویەتی و [[زانست]]ی ئەو سەردەمە، وەکوو [[ڕوەکناسی|ڕووەکناسی]]، [[مێژوو]]، [[وێژە]]ی ئینگلیزی و لاتین فێر بووە. جگە لەوە بۆ ماوەیەکی کەمیش، واتە نزیکەی ساڵێک، لە قوتابخانەی [[مۆنت ھاڵیۆک]] وانەی ئاینیی خوێندووە. لەوانەیە لە تەمەنی لاویدا ئێمیلی حەزی لە لاوێکی بریکار بە ناوی نیوتۆن کردبێت. نیوتۆن وەکوو ھاوکارێکی باوکی ئێمیلی، ڕێزێکی زۆری لە ئێمیلی گرتووە. ئەوی بۆ نووسینی ھۆنراوە ھانداوە و لەگەڵ کاری نووسەرە ھاوچەرخەکاندا (بۆ نموونە [[ڕالف والدۆ ئێمەرسۆن]] و وادزوۆرس) ئاشنای کردووە.<ref>{{cite web | title = شاژنی وەنەوشە شەرمنەکان:گوڵچنێک لە ھۆنراوەکانی ئێمیلی دیکینسۆن | url = http://mangpub.com/product/شاژنی-وەنەوشە-شەرمنەکان/}}</ref> باپیری ئێمیلی، ساموێل دیکنسۆن، زۆر بە ئاسانی توانیوێتی ''کۆلێژی ئەمھێرست'' دابمەزرێنێت، لە ساڵی ١٨١٣ش دا کۆشکێکی گەورەی درووست کرد لەسەر ڕێگای سەرەکی شارۆچکەکەیان.
 
ئێمیلی لە تەمەنی لاوێتیشدا کچێکی ھێمن و بە ڕەوشت بوو. لەکاتێکدا کە خێزانەکەی سەردانی [[مانسن، ماساچووسێتس|مانسن]]یان کرد، ئێمیلی تەنھا دوو ساڵ بوو. کەچی پووری بە «زۆر باش و دڵخۆش» وەسفی کرد و وتی کە ئێمیلی «منداڵێکیمناڵێکی زۆر باشە و کێشەی کەمە». دواتر پوورکی ھەروەھا ئاماژەی بە تواناکانی ئێمیلی کردووە لە ڕووی مۆسیقییەوە لەگەڵ شارەزاییەکەی لە ئامێری [[پیانۆ]]دا.<ref name="enwikiemily8290"/> وەک پێشتر وترا، لە ٧ی ئەیلوولی ١٨٤٠دا، ئێمیلی و خوشکەکەی، لاڤینیا، بەیەکەوە دەستیان بە خوێندن کرد لە ئەکادیمیای ئەمھێرستدا. شیاوی باسە کە ئەو خوێندنگەیە لە پێشوودا تایبەت بوو بە کوڕان، بەڵام ھەر دوای دوو ساڵ پێشوازیان لە قوتابییە مێینەکانیش کرد.
 
=== پێگەیشتوویی و پیری ===
ھێڵی ٣٦:
== ھۆنراوە ==
[[پەڕگە:Emily Dickinson Poems.jpg|وێنۆک|بەرگی یەکەم کتێبی چاپکراوی ھۆنراوەی ئێمیلی دیکینسۆن، ئەم کتێبە لە ١٨٩٠دا چاپ کراوە|ڕاست]]
ژمارەیەکی ھەرە کەم لە ھۆنراوەکانی ئێمیلی لە سەردەمی ژیانیدا بڵاو کرانەوە. ئەو ژمارە کەمەش لە لایەن ئەو کەسانەوە کە چاپ دەکران گۆڕانکاریی زۆریان تێدا دەکرا. ئەو خۆی ڕقی لە ئەو دەستکارییانە بوو؛ ئەمە ڕەنگە یەکێک لە ئەو ھۆکارانە بووبێت کە ھیچ کات هۆنراوەکانیھۆنراوەکانی بە جۆرێکی بەرفراوان بڵاو نەکردەوە. لە یەکێک لە ھۆنراوەکانیدا چاپی ھۆنراوە بە مەزات و تاڵانی ھەستی هۆزانڤانھۆزانڤان لە قەڵەم دەدات. بۆیە ھەڵبەستەکانی لەسەر لاپەڕەی بچووک نووسیبوو و دووریبوونییەوە بە یەکەوە و کتێبێک لە ھەڵبەستی لە دۆڵابەکەیدا شاردبووەوە. ھەم جانسۆن و ھەم فرانکلین یەکەم ھۆنراوەی دۆزراوەی ئێمیلی دەگەڕێننەوە بۆ ساڵی ١٨٥٠. ئێمیلی زۆربەی ھەڵبەستەکانی و باشترینەکانی لە ماوەی ساڵەکانی ١٨٦١ تا ١٨٦٥دا نووسیوە. بە جۆرێک کە ئەگەر هۆنراوەکانیھۆنراوەکانی بکەین بە سێ بەشەوە تا ساڵی ١٨٦٥ دوو بەشی نووسیبوو. وەک [[تێد ھیووز]] هەڵبەستوانیھەڵبەستوانی بەناوبانگی ئینگلیز جەختی لەسەر دەکاتەوە لە سەرەتای ئەم ساڵانەدا ڕووداوێکی گرنگ ژیانی ئێمیلی دەگۆڕێت، کە چەند بیردۆزە و گریمانەیەک لەسەری ھەیە.<ref>{{cite web | title =چاپەمەنیی مانگ؛ شاژنی وەنەوشە شەرمنەکان | url = http://mangpub.com/product/شاژنی-وەنەوشە-شەرمنەکان/}}</ref>
شیاوی باسە کە ئێمیلی دیکینسۆن وەسێتی کردبوو کە ھەمووی نامەکانی لە دوای مردنی بسووتێنن، بۆیە لاڤینیای خوشکی ئەو ئەرکەی لە ئەستۆ گرت و زۆربەی نامەکانی سووتاند، بەڵام دواتر کە کتێبی ھۆنراوەکانی دۆزییەوە، ناردی بۆ [[تۆماس وێنتوۆرس ھیگینسۆن|ھیگینسۆن]]، چوونکە ئێمیلی لە وەسێتەکەیدا باسی ھۆنراوەکانی نەکردبوو. بۆیە، یەکەمین کتێبی ھۆنراوەی چوار ساڵ لە دوای مردنی، لە ساڵی ١٨٩٠دا، بە لێکدانەوەی [[تۆماس وێنتوۆرس ھیگینسۆن|ھیگینسۆن]] و [[مەیبڵ لوومیس تاد]] لە چاپ درا، ئەگەرچی ئەو دوو کەسەش گۆڕانکاریی زۆریان لە هۆنراوەکانیداھۆنراوەکانیدا کردبوو. لە ساڵی ١٩٥٥دا بۆ یەکەم جار کۆبەرھەمی نەگۆڕدراوی هەڵبەستەکانیھەڵبەستەکانی ئێمیلی دیکینسۆن لە لایەن توماس جانسۆنەوە بڵاو کرایەوە. دواتر لە نەوەدەکاندا فرانکلینیش کاری لەسەر دەستنووسەکانی ئێمیلی کرد و بڕێک ھۆنراوەی تازەی لێ دۆزییەوە و لە چاپیدان. ھۆنراوەکانی بە زمانی [[ئینگلیزی]]ن، بە زۆری کورتن، زۆر بە دەگمەن ناوی تایبەتیی خۆیان ھەیە و لە کتێبەکاندا بە ژمارە پیشان دەدرێن. ئەو ھۆنراوانەی کە لە ئێمیلی بە جێ ماون کەم نین، ژمارەیان دەگاتە نزیکی ١٨٠٠ هۆنراوەھۆنراوە. بڕێک لە ھۆنراوەکانی ڕەنگی ڕۆمانتیسیزمیان ھەیە، لە بڕێکیشیاندا ھەست بە ترانسێندێنتاڵیزم دەکەین، بە تایبەت کە ئێمیلی خۆی هۆنراوەیھۆنراوەی ئێمەرسۆنی خوێندووەتەوە و بە دڵی بووە. ھەرچەند ڕەنگە ئێمیلی دیکینسۆن بە تەواوی نەخرێتە ڕیزی ھیچ قوتابخانەیەکی ئەو سەردەمەوە. ناوەڕۆکی ھۆنراوەکانی وەک وترا بەربڵاون. ناوەڕۆکی هۆزانەکانیھۆزانەکانی بە زۆری بریتین لە ژیان، مردن، ژن و مافی ژن، سروشت، ئایین، ئەوین و عیرفان.<ref>{{cite web | title =لێکۆڵینەوە و وەرگێڕانی سەید مادێح پیریۆنسی، گۆڤاری ڕامان، ژمارەی ٢١١،، ھەولێر، ساڵی ٢٠١٤. | url = http://raman-media.net/211/r5.pdf}}</ref><ref>The Poems of Emily Dickinson, The Electronic Classics Series, Jim Manis, Editor, PSU-Hazleton, Hazleton, PA, 2003.</ref>
 
== ئێمیلی دیکینسۆن بە کوردی ==
کۆمەڵێک لە ھۆنراوەکانی '''ئێمیلی دیکینسۆن''' لە ساڵی ٢٠١٦دا وەرگێڕدراونەتە سەر [[کوردیی ناوەندی|کوردی]]<ref name="ceted124">{{cite web | title =Why a civil engineer is translating Emily Dickinson into Kurdish | url = http://www.cbc.ca/news/canada/toronto/programs/metromorning/kurdish-translator-emily-dickinson-1.3920710}}</ref>
. ئەم کۆمەڵە هۆزانەیھۆزانەی ئێمیلی بە وەرگێڕانی مادێح پیریۆنسی لە ژێر ناوی شاژنی وەنەوشە شەرمنەکاندا لە ئێران چاپ بووە.<ref>{{cite web | title =چاپەمەنیی مانگ؛ شاژنی وەنەوشە شەرمنەکان | url = http://mangpub.com/product/شاژنی-وەنەوشە-شەرمنەکان/}}</ref><ref name="ceted124"/>
 
=== نموونەی ھۆنراوەکانی ===
[[پەڕگە:Emily Dickinson "Wild nights" manuscript.jpg|وێنۆک|نموونەی ھۆنراوەیەکی دەستنووسی ئێمیلی دیکینسۆن]]
ھۆنراوەکانی ئێمیلی ناویان نییە و بە ژمارە دیاری دەکرێن و چون دەقەکەی جانسۆن یەکەمین دەقێکە کە بێ گۆڕانکاری هۆزانەکانیھۆزانەکانی ئەوی تێدا لە چاپ دراوە، ژمارەی ھۆنراوەکانی بە پێی ئەو دەقە دەنووسرێن.
 
(١٧٦٥)
ھێڵی ٨٨:
== میرات ==
[[پەڕگە:Emily Dickinson stamp 8c.jpg|وێنۆک|پوولی نامەیەک (ستامپ) کە لە وڵاتی ئەمریکا بۆ ڕێزگرتن لە ئێمیلی دیکینسۆن لە ساڵی ١٩٧١دا چاپ کراوە.]]
ماڵەکەی دیکینسۆنەکان لە ئەمھێرست کراوە بە مۆزەخانە. لە ساڵی ١٩٧١دا، لە وڵاتی [[ویلایەتە یەکگرتووەکان]]دا پوولی نامە بۆ ڕێزگرتن لە ئێمیلی چاپ کراوە. لە ساڵی ٢٠١٦دا فیلمێکی ئەمریکی-ئینگلیزی بە ناوی [[سۆزێکی بێدەنگ]] سەبارەت بە ژیانی ئێمیلی دیکینسۆن دەرچوو<ref>{{cite web | title = سۆزێکی بێدەنگ لە ماڵپەڕی ئای ئێم دی بی | url = http://www.imdb.com/title/tt2392830/}}</ref> ھەروەھا چەندین ڕۆمان و کتێبی جۆراوجۆر لەسەر ژیان و هۆنراوەکانیھۆنراوەکانی ئێمیلی دیکینسۆن نووسراوە. کتێبەکانی [[جێرۆم چەرن]] لە نموونەی ئەو کتێبە فیکشنانەن کە دەربارەی ئێمیلی نووسراون.<ref>{{cite web | title = The New York Times:The Rose Did Caper on Her Cheek | url = http://www.nytimes.com/2010/02/21/books/review/James-t.html?_r=0}}</ref> لە ساڵی ٢٠١٧دا پیشانگایەکی تایبەت بە ئێمیلی دیکینسۆن لە کتێبخانە و مۆزەخانەی مۆرگەن لە [[نیویۆرک (شار)|نیویۆرک]]دا دانرا. پیشانگاکە بریتی بوو لە ھۆنراوەکان، دەستنووسەکان، فلۆراکان و جلەکان و ھەمووی ئاسەوارەکانی ئەو هۆزانڤانەھۆزانڤانە.<ref>{{cite web | title = I’m Nobody! Who are you? The Life and Poetry of Emily Dickinson | url = http://www.themorgan.org/exhibitions/emily-dickinson}}</ref>
 
ژمارەیەک لە ھۆنراوەکانی ئێمیلی کراون بە گۆرانی و گۆرانیبێژان خوێندوویانەتەوە. ھەروەھا ھۆنراوەکانی ئێمیلی بەشێکی گرنگی وێژەی ئەمریکایە لە قوتابخانەکان و زانکۆکاندا. ئەو کەسانەی کە ستایشی هۆنراوەیھۆنراوەی ئێمیلییان کردووە یا نووسراوەکانی ئێمیلی لە سەریان کاریگەریی ھەبووە کەم نین. [[تێد ھیووز]] هەڵبەستوانیھەڵبەستوانی ئینگلیز، [[ئێمیل جۆران]] نووسەری ڕۆمانیایی و [[کامی پالیا]] ڕەخنەگری ئەمریکی ڕەنگە لە بەرچاوترین نموونەکانیان بن.
 
== سەرچاوەکان ==