حیزبی فاشیستی نەتەوەیی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک|لۆگۆی حیزبی فاشیستی نەتەوەیی '''حیزبی فاشیستی نەتەو...»ەوە
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٠:٢٧، ٨ی نیسانی ٢٠١٨

حیزبی فاشیستی نەتەوەیی (بە ئیتالی: Partito Nazionale Fascista، PNF) حیزبێکی ئیتالی بوو لەلایەن بێنیتۆ موسۆلینییەوە لە ٩ی تشرینی دووەمی ١٩٢١ دامەزرا. حیزبەکە لە ١٩٢٢ حوکمی ئیتالیای کرد ئەمەش پاش ڕێپێوانە سەربازییەکەی ڕۆما لەوساڵەدا. حوکمڕانی حیزبەکە تا ساڵی ١٩٤٣ بەردەوامبوو. لەماوەی حوکمڕانی حیزبەکە سەرجەم حیزبەکانی دیکە قەدەغەکران و وڵات بە سیستەمی تاک حیزبی بەڕێوەبرا، هەربۆیەش حیزبە لیبڕالە ئۆپۆزسیۆنەکان بەحکوومەتی فاشی ئیتالییان دەگووت دیکتاتۆری تۆتالیتاری بەڵام خودی حیزبەکە تۆتالیتاربوونی خۆی ڕەتنەدەکردەوە و بەلایەنی باشەی حوکمڕانی خۆیان دەزانی.

لۆگۆی حیزبی فاشیستی نەتەوەیی

بەر لەحیزبی فاشیستی نەتەوەییە، ئەوا مۆسۆلینی حیزبی شۆڕشگێری فاشیستی لە ١٩١٥ دامەزراند بەڵام دوای دەنگهێنانی کەم لەهەڵبژاردنی ١٩١٩ ئەوا لە ١٩٢١ بڕیاردرا ناوی حیزبەکە بگۆڕن بۆ حیزبی فاشیستی نەتەوەیی کە هەڵگری بیرێکی نەتەوەیی ئیتالی بێت.

سەرچاوەکان

  • ویکی ئینگلیزی، وتاری (National Fascist Party) دوایین گۆڕانکارییەکانی ٨ی نیسانی ٢٠١٨.