ئەفلاتوونیزمی نوێ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب Removing Link FA template (handled by wikidata)
No edit summary
ھێڵی ١:
'''ئەفڵاتوونیزمی نوێ''' (بە[[ئینگلیزیی|ئینگلیزی]]: Neoplatonism)، قوتابخانەیەکی [[فەلسەفییە|فەلسەفە|فەلسەفییە]] مێژووی درووستبوونی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی سێیەمی [[زایین]] لەسەر بنەمای فێرکردنەکانی [[ئەفڵاتوون]] و [[ئەفڵاتوونییەکان]]، لەگەڵ ئەوەشدا زۆرێک لەو لێکدانەوانە ھەڵدەگرێ کە وا لە لێکۆڵەرەوان دەکات بڵێن کە جیاوازە لە فەلسەفەی ئەفڵاتوونی سەرەکی. ھەرچەندە ئەفڵاتوونیزمە نوێیەکان خۆیان بە ئەفڵاتوونی داناوە و دەڵێن کە بەرگری لە بیروڕاکانی ئەفڵاتوون دەکەن، بەڵام زۆرێک ھەن کە بڕوایان کە ئەم فەلسەفەیە جۆرێکە لەھەوڵدان بۆ کۆکردنەوەی ھەردوو فەلسەفەی سەرەکی [[یۆنان]]: [[ئەفڵاتوونیزم]] و [[ئەرستۆنیزم]].
شێوەی گشتی ئەم قوتابخانە فەلسەفییە لەسەر دەستی [[ئەفڵووتین]] داڕێژراوە کە دەڵێت گوایە فەلسەفەی ئەفڵاتوون و خوێندنەکەی لەسەر دەستی [[ئەمۆنیس ساکاس]] وەرگرتووە کە یەکێک لەگەورەترین [[فەیلەسووف]]ەکانی [[ئەسکەندەرییە]] بووە. دواتر، [[فۆرفۆریۆس]] یەکێک لە قوتابییەکانی [[ئەفڵووتین]] ھەستاوە بە کۆکردنەوەی دواترین خوێندنەکان لە شەش بەشدا کە ناو دەبرێت بە: [[ھەشتینەکان|ھەشتینەکان (فەلسەفە)]]، چوونکە ھەربەشێک لەو بەشانە پێک دێت لە ٨ [[وتار]]. گرنگی ئەو کارەی فۆرفۆریۆس لەوەدایە کە ئەگەر ئەو کۆکردنەوەیە نەبووایە، ئێستا ھەموو بەرھەمەکانی [[ئەفڵووتین]] دەفەوتا.<ref>ویکیپیدیاکانی تر</ref><br />
ھەندێک لە بیروڕاکان وایە کە ئەفڵووتین ھەوڵی گوونجاندنی [[ئەفڵاتوونیزم]]ی لەگەڵ [[ئاینی مەسیحییەت]] داوە. <ref>پەڕتووکی: مێژووی فەلسەفە</ref>