ڕێژەی زێڕین: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ٤٠:
 
<blockquote>
ژمارەیەک لە تیژترین زەینگەلی بیرکاریی ھەموو سەردەمان، لە [[پایتاگۆرسپیتاگۆرس]] و [[ئیقلیدس]] لە [[یۆنانی دێرین|یۆنانی دێرینەوە]] بگرە، ھەتا
بیرکاری [[سەدەکانی ناوەڕاست]] [[لێونادرۆ پیزا]] و ئەستێرەناسی ڕۆژگاری [[ڕێنێسانس]] [[یۆھانس کێپلەر]] و کەسایەتییە زانستییەکانی ئەمڕۆ وەکوو [[ڕۆجر پێنڕۆز]]، ماوەیەکی یەکجار زۆر لە کاتی خۆیانیان خەرجی ئەم ڕێژە سادەیە و تایبەتمەندییەکانی کردووە. بەڵام ئەوە تەنیا بیرکاران نین کە دڵیان لەم ڕێژەیە چووە. زیندەوەرناسان، ھونەرمەندان، مێژووناسان، تەلارسازان، دەروونناسان و تەنانەت عاریفانیش سەبارەت بە سەرچاوەی ڕاکێشەریی ئەو ڕێژەیە و بنەما و ھۆی دەرکەوتن و ئامادەبوونی لە ھەموو جێگەیەکدا، دواون و بەقووڵی تێ ڕاماون. لە ڕاستیدا، ڕەنگە ڕەوا بێ بوترێ ھیچ ژمارەیەکی تر لە مێژووی بیرکاریدا ئەوەندەی ڕێژەی زێڕین سەرۆدەری بیرمەندانی گشت بوارەکان نەبووە.<ref>[[ماریۆ لیڤیۆ]]، ''[http://books.google.com/books?id=9kvvAAAAMAAJ ڕێژەی زێڕین، چیرۆکی ژمارەی فی، سەرسووڕێنەرترین ژمارەی جیھان]''، لاپەڕەی ٦.</ref>
</blockquote>
ھێڵی ٤٦:
[[پەڕگە:Pentagram_green.svg|وێنۆک|150px|ئەستێرەی پێنجپەڕی ڕێک]]
بیرکارانی یۆنانی دێرین یەکەم کەسان بوون کە لەو شتەی ئەمڕۆ ئێمە پێدەڵێین ڕێژەی زێڕین کۆڵینەوە؛ ھۆکەشی دەرکەوتن و پەیدابوونی زووبەزووی ئەو ڕێژەیە بوو لە [[ئەندازە|ئەندازەدا]]. دیاریکردنی [[خاڵ (ئەندازە)|خاڵێک]] لەسەر [[پارچەھێڵ|ھێڵ]] کە ھێڵەکە بکاتە دوو لەت بە ڕێژەی زێڕینەوە لە ئەندازەدا گرنگایەتییەکی زۆری ھەیە (بۆ نموونە لە [[پێنجلا]] و [[ئەستێرەی پێنجپەڕ|ئەستێرەی پێنجپەڕی]] ڕێکدا).
یۆنانییەکان زیاتر دۆزینەوەی ڕێژەی زێڕین لەپاڵ [[پایتاگۆرسپیتاگۆرس]] و [[پایتاگۆرسپەرستان|شۆنکەوتووانی]] دەدەن. ئەستێرەی پێنجپەڕی ڕێک، کە
پێنجلایەکی ڕێکیشی تێدایە، ھێمای [[پایتاگۆرسپەرستان]] بوو.