ژمارەی ناڕێژەیی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ١٠:
[[پەڕگە:Golden Rectangle Construction.svg|وێنۆک|219x219پیکسل|ڕێژەی زێڕین]]
 
=== ژمارەی فیڕێژەی زێڕین===
دوو [[چەندێتی|بڕ]] لە حەنای یەکترا دەبنە خاوەنی '''ڕێژەی زێڕین''' ئەگەر [[ڕێژە|ڕێژەی]] کۆی ئەو دوو بڕە بە بڕە گەورەترەکە [[یەکسانی (بیرکاری)|یەکسان بێ بە]] ڕێژەی بڕە گەورەترەکە بە بچووکترەکە. ڕێژەی زێڕین نەگۆڕێکە لە بیرکاریدا کە [[گەورەیی (بیرکاری)|مەزناھییەکەی]] نێزیکەی ١.٦١٨٠٣٣٩٨٨٧ دەبێ. بۆ نیشاندانی ئەم ڕێژەیە زیاتر پیتی [[ئەلفوبێی یۆنانی|یۆنانیی]] [[فی]] ('''φ''') بەکار دەبردرێ، ھەر بۆیە ھەندێک جار بە ژمارەی فی ناوی دەبەن، ئەگەر بمانەوێ بە کەڵکوەرگرتن لە [[جەبر]] ئەم ڕێژە دەرببڕین دەبێتە:
[[ڕێژەی زێڕین]] یان ژمارەی فی
 
:<math> \frac{a+b}{a} = \frac{a}{b} \equiv \varphi\,</math>
 
ئەم [[ھاوکێشە|ھاوکێشەیە]] یەک وەڵامی ھەیە کە ئەویش ئەمەیە:
:<math>\varphi = \frac{1+\sqrt{5}}{2}\approx 1.61803\,39887\ldots\,</math>
 
زۆرێک لە [[ھونەرمەند|ھونەرمەندان]] و [[تەلارساز|تەلارسازان]]، لانی کەم لە [[ڕێنێسانس]] بەم لاوە، ھەوڵیان داوە ڕێژەی زێڕین بە جۆرێک لە کارەکانیاندا بگونجێنن - بەتایبەت بە بەکارھێنانی [[لاکێشەی زێڕین]]، [[لاکێشە|لاکێشەیەک]] کە تێیدا ڕێژەی [[لا]] درێژەکە بە لا کورتەکە ڕێژەی زێڕینە - چونکە باوەڕیان وایە کە ئەو ڕێژەیە لە باری [[جوانیناسی|جوانیناسییەوە]] بۆ مرۆڤ دڵخواز و دڵپەسەندە. [[بیرکار|بیرکارانیش]] لەبەر تایبەتمەندییە سەرنجڕاکێشەکانیەتی کە لە ڕێژەی زێڕین دەکۆڵنەوە.
[[پەڕگە:Pi-unrolled-720 ani 80.gif|وێنۆک|پای]]
=== ژمارەی پای ===