ڕێنێ دێکارت: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary |
No edit summary |
||
ھێڵی ٤٠:
| پەراوێزەکان =
}}
'''ڕێنە دێکارت''' ( بەفەرەنسی ''ʁəne dekaʁt'' ) (لەدایکبوون [[١٥٩٦]]- کۆچیدوایی [[١٦٥٠]]) [[فەیلەسووف]]، [[بیرکار]] و شارەزای [[فیزیک]] و [[نووسەر]]ی خەڵکی [[فەڕەنسا]] بوو کە زۆرتری تەمەنی لە [[وڵاتە یەکگرتووکانی نێزرلاند]] ([[هۆڵەندا]]) ڕابوارد. نازناوی «''باوکی فەلسەفەی نوێی''» پێدرا و زۆرینەی گەشەی [[فەلسەفەی ڕۆژئاوایی]] کە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆشدا دەیبینین، درێژەی نووسراوەکان و بیرەوەریەکانی ئەوە. بە تایبەت کتێبی «''ڕامانگەلێک لە فەلسەفەی ئەولادا''» ئێستاکەش وەک بەشی سەرەکی خوێندن لە [[زانکۆ]]کانی [[فەلسەفە]] بەکاردێت. کاریگەریی دێکارت لەسەر [[بیرکاری]] و [[ماتماتیک]] بە ڕوونی دیاره؛ [[سیستەمی پۆتانەکان|سیستەمی کووردیناتی دێکارت]] (بە [[ئینگلیزی]]: ''Cartesian coordinate system'' - بە [[فارسی]]: ''سیستم مختصات دکارتی'') ڕێگە دەدات شێوە هەندەسییەکان لەسەر [[هاوکێشە]] جەبرییەکان بەیان بکرێن. دێکارت وەک باوکی [[ئەندازەی شیکارانە]] ناسراوە. هەروا دێکارت بە یەکێک لە ئەندامانی [[شۆڕشی زانستیی]] دەزانن.
|