کۆئەندامی زاوزێی نێرینە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٧
ھێڵی ١١:
==بەشەکانی سیستەمی زاوزێی پیاوانە==
[[پەڕگە:Andami-zawze-piaw.jpg|thumb|300px|بەشەکانی سیستەمی زاوزێی پیاوانە(بە کوردی)]]
ئەم سیستەمە لە [[کێر]]، [[گون]]، [[کیسەی گون]] پێکهاتووە. هەر گونێک لەخۆگری ئەندازەیەکی زۆر [[بۆری]]ن(لوولە) کە ئەرکیان درووستکردنی [[تۆو]]ە . [[سپێڕم]]ەکان لە ناو [[تۆوەڕۆئاڵۆزە]]<ref>(فەرهەنگی پزیشکی دەوەن، د.جەمال،رەشید فەرج، بەرگی یەکەم، لاپەڕەی ٥١٩)</ref> یان [[تۆوبەر]] (بە [[ئینگلیسی|زمانی ئینگلیسی]]:Epididymi) کامڵ ئەبن و رائەگیرێن. بۆریەکی تر [[تۆوەڕۆلوولەی گوێزەرەوە]]کان بە بۆری ئاوهاتنەوە ئەنوسێنێ کە ئەم بۆریە خۆی ئەنووسێ بە[[میزەڕۆ]]وە (بە [[ئینگلیسی|زمانی ئینگلیسی]]:Urethra).
سێ دانە [[لوو]] (دەڵێنەر،ڕژێن، Gland) کە دوانیان [[تۆو]] درووست ئەکەن و یەکیشیان لووی [[پڕۆستات]]ە، [[شلاو]]ێک دەرئەدەن کە ئەرکی خۆراکدان (بژیوکردنی) و راگواستنی [[سپێرم]]ەکانی وەئستۆیە. ئەم [[دەردراو]]انە لەگەڵ [[تۆو]]ەکاندا شلاوێک درووست ئەکەن بە ناوی [[ئاوی کێر|ئاو ]].
لە درێژایی جووتبووندا (سێکس کردن)، شانەی<ref>(شانە، تەنراو،: کۆمەڵەخانەیەک کە لەیەکتری ئەچن و بەیەکەوە فەرمانێک جێبەجێ ئەکەن- فەرهەنگی فارسی-کوردی ،مەردۆخ-لاپەڕەی ١٦٢)</ref> رەپکردنی [[کێر]] پڕ ئەبێ لە [[خوێن]] و ئەبێتە هۆی رەق و قوت و رەپ بوونی کێر تاکوو بتوانێ بچێتە ناو ئەندامی زاوزێی ژنانەدا ([[قوز]]). لە کاتی [[راحەتبوون]]، گرژ بوونەوەی ماسولکەکانی کێر وا ئەکات تاکوو [[ئاوی پیاو]] لە رێگەی بۆریەکەوە بەرەوە [[میزەڕۆ]] و لەوێشەوە بەرەوە دەری [[کێر]] بێتە دەر.<ref>(http://www.pezeshkan.org/?p=23337)</ref>