بۆریس یێڵتسین: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب here
ب ھەڵەی ڕێزمانی
ھێڵی ٦:
بۆریس یڵتسن لەساڵی ١٩٥٥ بواری بیناسازی تەواوکردووە لە پەیمانگای ئۆڕاڵی تەقەنی لەڕوسیا، لەساڵی ١٩٥٥ بۆ ساڵی ١٩٥٧ لەکۆمپانیایەکدا وەکو کرێکاری بیناسازی کاری کردووە، لەساڵی ١٩٥٧ بۆ ساڵی ١٩٦٣ لەچاودێری بیناسازیەوە پلەکەی بەرزکراوەتەوە بۆ سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی بیناسازی لە کۆمپانیای یۆزھەگۆرسترۆی، پاشان لەساڵی ١٩٦٣ بۆتە سەرۆکی ئەندازیاران و لەساڵی ١٩٦٥ بۆتە سەرۆکی سفیردلۆفسک بۆ بیناسازی، لەساڵی ١٩٦٨ پەیوەندی بەڕێزی حیزبی شیوعیەوە کردووە و کراوە بە سەرۆکی لیژنەی حیزبی ھەرێمەکە بۆ بیناسازی و لەساڵی ١٩٧٥ بۆتە ئەمینی لیژنەی ھەرێمی بەرپرس لەگەشەکردنی پیشەسازی لەناوچەکەدا.
لەساڵی ١٩٩١ بۆریس یڵتسن بەکۆی ٥٧ % دەنگەکان لەمێژووی ڕوسیا وەکو یەکەم سەرۆکی کۆماری ڕوسیای یەکگرتووی ھاوبەشی سۆڤێتی ھەڵبژێردراوە، بەڵام نەیتوانیوە پارێزگاری لەھاوبەشی لەگەڵ میلەتەکەیدا بکات کاتێک لەساڵی ١٩٩٢ چەند بڕیارێکی ئابوری بنەڕەتی دەرکردووە کە بۆتە ھۆی داڕماندنی ئاستی بژێوی زۆربەی زۆری ڕوسەکان و بەرزبونەوەی ئاستی گەندەڵی و بێکاری، دواجار مافیای ڕوسیا دروستبووە و زەروزیانێکی زۆری گەیاندوو بەژیانی ڕوسەکان.
بۆریس یڵتسن لەساڵی ١٩٩٦ بۆ جارێکی دیکەش توانیوێتی لەھەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتن بەدەست بھێنێت و تاکو ساڵی ١٩٩٩ دەسەڵاتی ڕوسیا بەدەستبگرێ و کە ھەر لەو ساڵەدا بەشێوەیەکی کوتوپرَ لەووتارێکی ڕسمیدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند و داوای لێبوردنی لەمیلەتی ڕوسیا کرد کە نەیتوانیوە خەونەکانی میلەتی ڕویاڕوسیا بەدی بھێنێت و ڤلادیمیر پۆتینی بۆ پۆستەکەی خۆی ھەڵبژاردوە.
بۆریس یڵتسن یەکەم سەرۆکی ڕوسیا لەدوای ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤێت لە ٢٣ نیسانی ساڵی ٢٠٠٧ لەتەمەنی ٨٢ ساڵیدا لە [[مۆسکۆ]] کۆچی دوایی کردووە.