کارڵ گۆستاف یۆنگ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
ھێڵی ٤٤:
==== تاوەری بۆلینگن ====
[[پەڕگە:Eugen Bleuler.png|وێنۆک|یۆگن بلولەر]]
یۆنگ لە ساڵی ١٩٢٢ زەوییەکی کڕی لە لادێی بۆلینگن لە نزیک دەریاچەی زیورخ ، لە ساڵی ١٩٢٣ تاوەرێکی تیا دروستکرد و لە هەریەک لە ساڵەکانی ١٩٢٧ ، ١٩٣١ ، ١٩٣٥ نوێسازی و زیادکاری تیادەکرد لە لە کۆتاییدا بووە قەڵایەکی بچکۆلە و چوار تاوەری بچووک<ref>{{Cite book|title=یادەوەریەکان خەونەکان وێنەدانەوەکان|last=کارڵ|first=یۆنگ|publisher=|year=|isbn=|location=|pages=٢٢٣-٢٢٥}}</ref>، یۆنگ بە درێژایی ژیانی هەموو ساڵێک چەند مانگێکی لە تاوەری بۆلینگندا گوزەراندووە، لە ساڵی ١٩٥٠ لە یادی لە دایک بوونیدا یۆنگ بەردێکی شەشپاڵووی لە ڕۆژئاوای تاوەرەکە دانا کە سێ لای شەشپاڵووەکە نووسرابوو . لە لایەکی نوسرابوێک هەبوو کە لە کتێبێکی ئەڵمانیەوە وەرگیرابوو بە ناوی '''''Rosarium philosophorum'''''.<ref group=" ت">نوسینێکی ئەڵمانی ئەلکیمیە لە سەدەی شازدە بڵاوکراوەتەوە واتا گوڵستانی فەیلەسوفان، وتە و پەند و دانایی تێدایە</ref>
 
نووسینی لای یەکەم : ''ئەمە ئەوە بەردەبەرد نەویستراوەیە کە نرخێکی هەرزانی هەیە - گەمژەکان چەندێک لێی بسڵەمێنەوە ژیرەکان زیاتر خۆشیان لێیدێت<ref group=" ت">مەبەست لە بەردی فەلسەفەیە کە کەرەستەیەکی ئەفسانەیی ئەلکیمیە توانای هەیە جیوە بگۆڕێت بۆ ئاڵتون و پێی دەوترێت ئیکسیری ژیان سوودی هەیە بۆ بەدەستهێنانی نەمری</ref>''
 
لەسەر ئەم لایە تێبینیەکیش نووسراوە بەمجۆرە : ''لە یادی لەدایکبوونی ٧٥ ساڵیدا کارڵ یۆنگ وەکو سوپاسگوزاری ئەمەی دانا.''
[[پەڕگە:Tour bollingen CGJung.jpg|وێنۆک|تاوەری بۆلینگن]]
لە لای دووەم نووسینێکی یۆنانی هەیە بەمجۆرە : ''کات منداڵێکە یاری دەکات ، شانشین لە دەستی منداڵێکدایە, ئەمە تێلێسفۆرۆسە''<ref group=" ت">تێلێسفۆرەس لە ئایینی کۆنی یۆنانیدا کوڕی ئیسکیلۆسە و قەزەم بووە و زۆربەی کات لەگەڵ خوشکەکەی بووە، هێمای چاکبوونەوەیە لە نەخۆشی و ناوەکەی واتا کامڵکەر</ref> ''کە بە ناو ڕێڕەوە تاریکەکانی ئەم کاکێشانەیەدا تێدەپەڕێت و وەکو ئەستێرەیەک دەدرەوشێتەوە، پەنجەی ئاماژە بۆ دەرچەکانی خۆر و ناوچەی خەونەکان درێژ دەکات''.<ref name=":0">{{Cite book|title=یادەوەریەکان خەونەکان وێنەدانەوەکان|last=|first=|publisher=|year=|isbn=|location=|pages=٢٢٧}}</ref><ref name=":1">{{Cite book|title=The Sacred In-Between: The Mediating Roles of Architecture|last=تۆماس|first=بارنی|publisher=|year=٢٠١٠|isbn=|location=|pages=}}</ref> لەسەر ئەم لایە [[ماندالا]]<nowiki/>یەکی چوار پارچەیی هەیە ، لای سەرەوە [[ساتێرن (میتۆلۆژیا)|ساتێرنە]] لای خوارەوە [[مارس (میتۆلۆژیا)|مارسە]] ، لای چەپ [[جووپیتەر]]<nowiki/>ە (نێر) لای ڕاست [[ڤینوس|ڤینوسە]] (مێ). لەلای سێیەمەوە کە ڕووی لە دەریاچەکەیە نوسراوێکی لاتینی هەیە بەمجۆرە : ''من هەتیوێکی تەنیام، لە هەموو جێیەک دەدۆزرێمەوە، من خۆم هەم بەڵام دژی خۆمم ، من لاوم و من پیرم لە یەک کاتدا، نە دایکمم ناسیوە نە باوکم، لەبەرئەوەی لە قوڵاییەکانەوە هاتووم وەکو ماسی، یان وەک بەردێکی سپی لە ئاسمانەوە کەوتوومەتە خوار، دارستان و شاخەکاندا تەی دەکەم و لە قوڵایی ڕۆحی مرۆڤدا خۆم حەشارداوە، من نەمر نیم لێ هێشتا بازنەی ژیان بەر من نەکەوتووە.''<ref name=":0" /><ref name=":1" />
 
== پەیوەندی لەگەڵ فرۆید ==