ئێمیلی دیکینسۆن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگ: دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٧
ھێڵی ٢٧:
 
=== ساڵانی دوایی و مردن ===
[[پەڕگە:EmilyDickinsonGrave-color.jpg|وێنۆک|وێنەی گڵکۆی ئێمیلی لە ئەمھێرست]]
ئێمیلی لە ساڵە دوایینەکانی ژیانیدا گۆشەگیر و بێدەنگ بووە و حەزی بە میوان و ناو خەڵک نەبووە. ھیچ کاتێکیش ھاوسەرگیریی نەکردووە. ژمارەیەکی کەم ھاوڕێ و ناسراوی ھەبوو و لەگەڵ ئەوانیش زۆر جار بە نامە گۆڕینەوە قسەی کردووە. دیارە لە دەست چوونی ئەو ژمارە کەمەی ئازیزانی کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر ئێمیلی دیکینسۆن ھەبوو. دەھەی ١٨٨٠ بۆ بنەماڵەی دیکینسۆن پڕ لە ئێش و ئازار بوو. جگە لە مردنی قازی لۆرد و [[چارڵز وادزوۆرس]] کە دوو ھاوڕێی ئازیزی بنەماڵەی دیکینسۆن و ئێمیلی بوون، لەم ساڵانەدا پەیوەندیی نێوان ئاستین و [[سووزان دیکینسۆن|سووزانی]] ژنی بەرەو ساردی چوو. ئاستین بنەماڵەکەی بە جێ ھێشت و سووزانی ژنبرای ئێمیلی لە خەفەتدا تووشی نەخۆشین بوو. دایکی ئێمیلیش لە دوای ساڵانێکی زۆر نەخۆشی لە ساڵی ١٨٨٢دا کۆچی دوایی کرد. ھەمووی ئەم ڕووداوانە زیاتر و زیاتر ئێمیلی دیکینسۆنیان ژاکاند. لە پاییزی ساڵی ١٨٨٤دا ئێمیلی دەنووسێت: